riklam

ڤیدیۆ.. ئه‌م رۆبۆته‌ زۆر له‌ مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌ ده‌چێت

تەکنەلۆجیا 10:19 AM - 2018-04-02
.

.

كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی رۆبۆتیكی له‌ شێوه‌ی ژندا دروست كردووه‌ كه‌ زۆر له‌ شێوه‌ی مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌ ده‌چێت و به‌ زه‌حمه‌ت ده‌توانین جیای بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ شێوازی قسه‌ كردن و جوڵه‌ی هاوشێوه‌ی مرۆڤه‌.

كۆمپانیای  Epic Games تایبه‌ت به‌ دروستكردنی یاری  نمونه‌ی رۆبۆتێكی هاوشێوه‌ی ژنی ئاشكرا كرد  كه‌ زۆر له‌ مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌ ده‌چێت و وه‌ك ژنێكی ئاسایی قسه‌ ده‌كات و لێوی هاوتا له‌گه‌ڵ ده‌رچونی پیته‌كان ده‌جوڵێنێت.

ئه‌م گرته‌یه‌ش كه‌  رۆبۆته‌كه‌ نمایش ده‌كات له‌ شاری ئۆكسفۆردی ئینگلته‌را تۆمار كراوه‌، كۆمپانیاكه‌ سه‌باره‌ت به‌ رۆبۆته‌كه‌ ده‌ڵێت له‌ دروستكردنیدا جوڵه‌ی سێ‌ دووری به‌كارهێنراوه‌ و ماده‌كانی تریشی له‌ سیرین دروستكراوه‌.

كۆمپانیای Epic Games  به‌ نیازه‌ هه‌تا ساڵی 2024 پیاوێك و ژنێك بۆ یاریه‌ كۆمپیوته‌رییه‌كان دروست بكات.

لینكی یاریده‌ده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ له‌ یوتوب .....


PUKmedia   و/ گۆران قادر
س: عربی 21

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket