riklam

كاوەی ئاسنگەر خۆی

بابەتی گۆڕاو 11:09 AM - 2018-04-01
.

.

كاوەی ئاسنگەر خۆی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ها كوڕم.. دوێنێ‌ كە كۆیان كردنەوە چییان تەبلیغ كردن؟
× وتیان لەمەولا وەرن لە دائیرە ئیمزا بكەن ئینجا بچن بۆ بایكۆت. تۆ بە عومراتت شتی وا هەزەلیت بینیوە بەگم؟!
ـ رۆڵەگیان ئەمە كۆمید- تراجیدە.
× یەعنی چی كۆمید تراجیدە؟
ـ یەعنی چەندێك مایەی پێكەنینە، ئەوەندەش مایەی گریانە.
× باشە قوربان ئەم وەزعە تاكەی ئاوا بەردەوام ئەبێ‌؟
ـ هەتا دایك ئازایەك پەیدا ئەبێ‌ و ئەڵێ‌ ستۆپ.
× ئەگەر بەتەمای خەڵكی ئازاو رەشید بین حسابمان رۆیشتووە بەگم. وڵاتەكە پیاوی وای تیا نەماوە.
ـ سەیرە ئەزانی!!.. جاران هەموو كۆڵانێك سێ‌ چوار زەلامی جەربەزەو رەشیدی تیا هەڵ ئەكەوت.
× وریای قسەكانت بە ئوستاز. دوایی تۆمەتێكت ئەدەنە پاڵ و ئەتگرن.
ـ تۆمەتی چی رۆڵە؟ من لەڕێی چییا ماوم!؟
× تۆمەتی هاندانی توندوتیژی.
ـ من هانی ئەدەم یان وەزعەكە خۆی ئەڵێی دەلوبیبەرە سوورەكانە؟
× موهیم ئەوەیە تۆ ئاگات لەخۆت بێ‌ قوربان. . ئەوانە گەورەو بچوك نازانن بەخوا بەشەق تێت بەرئەبن.
ـ ئەی یەعنی كوڕەئازایەك نییە لەسەرمان هەڵ بداتێ‌؟
× عەجیب!!.. ئەی نەمان وت وڵاتەكە ئازاو رەشیدی تیا نەماوە؟!
ـ راست ئەكەی ئافەرم.. بەس ئەزانی بۆچی وایە؟ جاران یەك زوحاك هەبوو و دوو ماری لەسەر شان بوو، بۆیە كاوەیەكی ئاسنگەر هەڵكەوت.
× ئەی ئێستا قوربان؟
ـ ئێستا كاوەی ئاسنگەرەكە خۆی دەدوانزە زوحاكی لەسەر شانە!!!.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket