riklam

خانمێك لەجیاتی دامەزراندن كاری ده‌ستی ده‌كات

ژنان‌ 06:45 PM - 2018-03-28
.

.

به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنیه‌وه‌ له‌ شاری كۆیه‌، خانمێك كاری ده‌ستی و جوانكاری بۆ كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كات و ده‌یانفرۆشێته‌وه‌.

خاتوو رۆسا ره‌نج ده‌رچووی به‌شی ژمێریاریه‌ له‌ په‌مانگای ته‌كنیكی كۆیه‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كاری ده‌ستی ده‌كه‌م، كاره‌كانیشم بریتییه‌ له‌ دروستكردن و جوانكردنی كه‌لوپه‌لی شووشه‌، به‌زۆری كه‌لوپه‌له‌كانیشم له‌ سلێمانی و هه‌ولێر بۆدێت و به‌ نرخێكی گونجاو ده‌یانفرۆشمه‌وه‌، تائێستاش دوو پێشانگام كردووه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكانێكی زۆریش له‌ شاره‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردووم له‌سه‌ر خواستی خۆیان جوانكاریم بۆ كردوون.

وتیشی: به‌رده‌وامده‌بم له‌ كاره‌كه‌م، داواكاریشم ئه‌و خانمانه‌ی بێكارن و دانه‌مه‌زراون چ له‌ماڵه‌وه‌ یان له‌ده‌ره‌وه‌ كاربكه‌ن.

PUKmedia كاوه‌ عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket