riklam

لە سایەی دواوەیان

بابەتی گۆڕاو 01:13 PM - 2018-03-28
.

.

لە سایەی دواوەیان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× ئاگات لەو گۆڵە بوو بەگم رۆناڵدۆ لە میسری كرد؟
ـ من دەمێكە وتوومە رۆناڵدۆ باشترین هجومە كوڕم. گاڵتەی پێ‌ ناكرێ‌.
× ئەزانی چی قوربان؟ هەموو تیپێك هجوم و دیفاعەكەی مەعلومە ئیلـلا ئەم یەكێتییە نەبێ‌.
ـ یەكێتی چییەتی لە خۆتەوە؟!
× چۆن چییەتی ئوستاز؟! كەس نازانێ‌ كێ‌ هجومە؟ كێ‌ گۆڵچییە؟ كێ‌ دیفاعە؟ بەڕەئی من هەقە (زیدان) بێنن مودەتێك بیكەن بە مودەڕیبی خۆیان.
ـ زیدان بێنن؟!
× بەڵێ‌.
ـ بەسەری خۆم نا بە سەری تۆ، ئەویش بێنن فایدەی نییە. لەوانەیە لە واعەی سێ‌ مانگدا سەقەتتریان بكات، دوور نییە هەموویانمان لێ‌ ببن بە كەریم بنزیمە.
× یەعنی زیدان ئەوەندە خراپە؟!
ـ ئەو خراپ نییە. حیزبەكە خۆی بێ‌ شانسە.
× بەگم تۆ بەجدیی بڕوات بە شانس و ناوچەوان و ئەو شتانەیە؟
ـ راستت ئەوێ‌ نە بەخوا…
× ئەی بۆچی دایم سێ‌ چوار بیتاقەی یانسیبت پێیە؟
ـ لەبەرئەوەی وڵاتەكە وڵاتی قەزا و قەدەرە.
× گەورەم ئەزانی مودەتێكە لێت تێ‌ ناگەم؟
ـ دە مادام لێم تێ‌ ناگەی مەعنای وایە هەتا ماوی لە دوای دواوە ئەمێنیتەوە.
× ئینجا دواوە خراپیی چییە؟
ـ خراپ نییە؟!
× نەوەڵـڵا.. زۆر كەس ئەناسم لە سایەی دواوەیان چوونەتە پێشەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket