riklam

پاشبینی

بابەتی گۆڕاو 03:30 PM - 2018-03-18
.

.

پاشبینی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئێستا وتت چی رۆڵە؟ چی لێ‌ بكەین لەو برادەرە؟
× پولێكی پێوەنێ‌ با بڕوات.
ـ كوڕم ئەڵێن زۆر بە قابیلیەتە.
× شێر بە گوێ‌ بگرێ‌ بەدەردی ئێمە ناخوات.
ـ وتت چی؟
× عەرزم كردی وتم بەدەردی ئێمە ناخوات.
ـ رۆڵەگیان خۆ ئێمە هەر دەردێك و دوو دەردمان نییە، ملیۆنەها دەردمان هەیە. ئەكید بۆ یەكێكیان باشە.
× قوربانت بم تائێستا سێ‌ حیزب و شەش تەكەتولی گۆڕیوە.
ـ دە كەواتە ئیهمالی بكە. زەربێ‌ بێنە بە ناوەكەیدا. بەس یەك شتی تر.
× ئەمركە بەگم.
ـ ئەمڕۆ لەوانەیە قاوەگرەكە بێت. بە جەماعەت بڵێ‌ زۆر ئیحترامی بگرن و یەكسەر بیهێنن بۆ لام.
× ئای كوێر بی زەمانە. لە ماركس و لینینەوە هاتینە سەر قاوەگرەوە!!
ـ قەوچە قەوچ مەكە بێ‌ ئەقڵ، قاوەگرەوەیەكی زۆر موهیمە.
× ئوستاز گیان تۆ لە من باشتر ئەم بەختگرەوانە ئەناسیت. هەموویان ساختەچی و دەستبڕن.
ـ بۆچی تۆ وائەزانی پێشبینی موستەقبەلم بۆ ئەكات؟
× بە حسابی خۆی و قەناعەتی جەنابت، بەڵێ‌.
ـ دە نەخێر وانییە..ئەم قاوەگرەوەیە رابوردووم بۆ ئەخوێنێتەوە.
× چی چی چی چی؟؟!!
ـ رابوردووم بۆ ئەخوێنێتەوە. رابوردوو.
× ئەتەوێ‌ شێتم كەی گەورەم؟!! هەیە پارە بدات بۆ ئەوەی رابوردووی بۆ بخوێننەوە؟!
ـ بەڵێ‌ هەیە. من.
× ئاخر لەبەرچی؟
ـ كوڕی باوكم موشكیلەی ئێمە ئەوە نییە كە نازانین سبەی رۆژ چیمان بەسەردێ‌.
× ئەی چییە؟
ـ ئەوەیە كە نازانین رابوردوومان چی بووە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket