سابیرو شوكر
بابەتی گۆڕاو 02:13 PM - 2018-03-13.
سابیرو شوكر
د.شیركۆ عبدالله
ـ ئێ دەی. پیرۆزە ئیشەڵـڵا.
× چی پیرۆزە بەگم؟
ـ بیستوومە دەستت داوەتە نووسین و شتی وا.
× بە ئیجازەی جەنابت ئەرێ وەڵـڵا ناوبەناو تەقەتەقێك ئەكەین.
ـ خێری پێوەبێ كوڕم. بەس با شتێكت پێ بڵێم ئەوەندەی تۆزێ.
× فەرموو قوربان گوێم گرتووە.
ـ موهیمترین شت لە نووسیندا ئەزانی چییە؟
× ناونیشانەكەیەتی.
ـ نەخێر نەتزانی. موهیمترین شت دێڕە نەنووسراوەكانێتی.
× دێڕە نەنووسراوەكان؟
ـ بەڵێ ئەو دێڕە موهیمانەی كە عیلاقەیان بە مەوزوعە مەمنوعەكانەوە هەیەو تۆ نایاننووسیت بەڵام خوێنەر خۆی یەكسەر تێیان ئەگات.
× جا چۆن فێری ئەو فەننە ببین قوربان؟
ـ ئەوە ئەبێ لە حەوت ئاوت دابێ و قولەپێت تەڕ نەبووبێ.
× یەعنی وەكو سەركردەكانی حیزب.
ـ سەركردەكانی حیزب؟! ئای كە نەتزانی.. سێ بەشی موشكیلەكان خەتای سەركردەكانە.
× راست ئەكەی وەڵـڵا. خۆی نوكتەیەك هەیە ئەڵێ سێ كەس قەت ئیعتیراف بە غەڵەتی خۆیان ناكەن، ئەو سێ كەسەش بریتین لە ژن و قەتەر و سەركردایەتی.
ـ چی و چی و چی؟
× ژن و قەتەر و سەركردایەتی.. گەورەم ئەم سیانە هەزار موشكیلەش بنێنەوە موستەحیلە بڵێن خەتای ئێمە بوو.
ـ تۆ دوانەكەی ئەوەڵ واز لێ بێنە، عەیب نەبێ وەرە سەر سەركردایەتییەكە. ئەمەوێ سوئالێكت لێ بكەم.
× ئەمركە بەگم.
ـ سەركردایەتییەكە كە بەوجۆرەیە، عیلاقەی چۆنە لەگەڵ بنكردایەتیدا؟
× بەگم وەكو ئەم نوكتەیەی خوارەوەیە:
نوكتە: ئەگێڕنەوە ئەڵێن وەختی خۆی پیاوێكی ناشیرین ژنێكی زۆر زۆر جوانی ئەبێ. لە هەقی ئەو نیعمەتەدا دائیم شوكری خوا ئەكات. رۆژێك ژنەكە پێی ئەڵێ ئەزانی پیاوەكە من و تۆ هەردووكمان ئەچینە بەهەشت؟ ئەڵێ بەچییا ئەزانی؟ ئەڵێ چونكە من تەحەمولی ئەو ناشیرینیەی تۆم كردووەو سابیرم لەبەر باری خوادا، تۆش نیعمەتی جوانییەكەی منت لەبەرچاوەو دایم شوكری خوا ئەكەی. مێردەكەی ئەڵێ راست ئەكەی بەهەشت شوێنی سابیران و شاكیرانە.
هەواڵی زیاتر
-
وتهبێژی كۆمسیۆن: بنكهی دهنگدان بۆ نهخۆش وزیندانیان دهكهینهوه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24