riklam

ئه‌سێ ده‌بێته‌ تاكه‌ بریكاری كۆمپانیای LG له‌عیراق

تەکنەلۆجیا 12:14 AM - 2018-03-13
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12-3-2018 كۆمپانیای ئه‌سێ له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بریكارنامه‌ی له‌كۆمپانیای LG بۆ مۆبایل وه‌رگرت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لاوه‌ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌سێ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌رگرتنی بریكارنامه‌ی كۆمپانیای LG بۆ مۆبایل له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆمپانیای ئه‌سێ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی ئابوورییه‌ بۆ عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و له‌مه‌ودوا ئه‌سێ ده‌بێته‌ بریكاری ره‌سمی كۆمپانیای LG و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی LG یمان لا ده‌ست ده‌كه‌وێت.

وتیشی: وه‌ك چۆن له‌ئێستادا كۆمپانیای ئه‌سێ پێشه‌نگه‌ له‌ جۆره‌ نوێیه‌كانی مۆبایلی سامسۆنگ و ئایفۆن، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێشه‌نگ ده‌بین له‌ خسته‌ بازاڕی جۆره‌ نوێیه‌كانی مۆبایلی LG.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌سێ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سێرڤزی تایبه‌تمان بۆ به‌كارهێنه‌رانی LG له‌ هه‌رێمی كردستان و عیراق هه‌یه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمپانیای LG ببینه‌ جێی خواستی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌رله‌مانتاران و میوانان و راگه‌یاندنكاران، كۆمپانیای ئه‌سێ بریكارنامه‌ی ره‌سمی له‌ كۆمپانیای LG بۆ مۆبایل وه‌رگرت و له‌ وته‌یه‌كیشدا به‌ زمانی كوردی دانیاڵ جی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای LG له‌ عیراق و سوریا پیرۆزبایی له‌ كۆمپانیای ئه‌سێ كردو هیوای خواست به‌یه‌كه‌وه‌ بتوانن زیاتر جۆره‌كانی مۆبایلی LG به‌ به‌كارهێنه‌ران بناسێنن و مۆبایلی LG بكه‌نه‌ جێی خواستی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket