riklam

عارتان نەنا؟

بابەتی گۆڕاو 03:16 PM - 2018-03-12
.

.

عارتان نەنا؟

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× بەگم ئەزانی لەم مەملەكەتەی ئێمەدا نەگبەتییەكی زۆر گەورەیە ئینسان ژن بێ‌؟
ـ بەڵێ‌ ئەزانم.. كە ژن بوویت ئەبێ‌ كەیبانوویەكی دەستڕەنگین و بە هەڵمەت بیت، لە عەینی وەختا بە قەدەر سێ‌ پیاو ئیش بكەی.
× دوو ئەوەندەی (ئەنجیلینا جۆلی)یش جوان بیت.
ـ بە قەدەر پیرێژنێكی دنیادیدەش حەكیم و ژیر بیت.
× بە راستی زەحمەتە.
ـ ئاخر لەبەر ئەوەیە رۆژێكی تایبەتیان بۆ تەرخانكردووە و ناویان ناوە رۆژی ژن.
× قوربان گیان واخەریكە ئەوەشی لێ‌ ئەسەننەوە و ئەیكەن بە رۆژی جلی كوردی.
ـ جا ئەوە فەخرە كوڕم.. مەعنای وایە مەسەلەی ژنیان بەستووەتەوە بە مەسەلە نەتەوایەتییەكەوە.
× ئەگ لە خوا بەزیادبێ‌ .. یەعنی شكور مەسەلەی نەتەوایەتیشمان هەیە؟
ـ بەڵێ‌ هەمانە و لای حزبەكان زۆر زۆر موقەدەسە.
× باشە ئەگەر موقەدەسە بۆچی هەر یەكەیان لە ئاوازێك ئەخوێنن؟
ـ شانسی عەبادی رۆڵە گیان.
× عەبادی هەقی چی یە بەسەرەوە ئوستاز؟.. هەمووی خەتای خۆمانە.
ـ تۆ نازانی رۆڵە.. فیتەكە لە ژێرەوە فیتی عەبادی یە؟
× عەبادی بڵێ‌ چی؟ ئێمە خۆمان غەڵەت ئەكەین.
ـ جا ئەوا غەڵەتیشمان كرد.. غەڵەت عیلاقەی چی یە بە مەعاشەوە؟!.. ئەگەر ئەو راست ئەكا و دایكی درۆی…….
× هێواش بەگم هێواش.. جەریدەیە بۆ خاتری خوا.
ـ ببوورە حەماسەت گرتمی كەلـلەپووت.. بە سەری خۆم عیلاج هەر ئەوەیە مەسەلەی ریفراندۆمەكەی بۆ زیندوو بكەینەوە.
× بۆ خاتری خوا یەعنی عارتان نەنا؟؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket