riklam

حەو

بابەتی گۆڕاو 12:33 PM - 2018-03-11
.

.

حەو

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە هیچ دیارییەكت پێشكەشی ژنەكەت كرد؟
ـ ئەی چۆن؟ دیارییەكی زۆر جوانم بۆ بردەوە.
× چی بوو؟
ـ تەشتێكی تازەی جل شتن.
*****
× ئەزانی ئەوەی داوای تەعینی كردبوو بوختانیان بۆ كرد. فەقیرە یەكگرتوو نییە؟
ـ ئەی چییە؟
× بزووتنەوەیە.
*****
× ئەلەو.. گەیشتنە ئیسعاف فەورییەكە رۆڵە؟
ـ بەڵێ‌ دەمێكە لەوێین.
× ئەی دكتۆر ئەڵێ‌ چی؟
ـ دكتۆری لێ‌ نییە. دیسان بایكۆتە.
*****
× شكور دەوامی مەكتەبتان كرد كوڕم؟
ـ بەڵێ‌ ئەمڕۆ یەكەم رۆژی دەواممان بوو.
× دەرس و مەرستان خوێند؟
ـ نەوەڵـڵا.. وتیان بڕۆنەوە. تا دوای نەورۆز مەیەنەوە. عوتڵەیە.
*****
× رەقەمەكەی لێ‌ وەرگرتی؟
ـ رەقەمی چی عاسمان! خۆ كچ نەبوو.
× ئەی؟
ـ كوڕ دەرچوو.
*****
× داماوە ئەو هەموو بوختانەشمان بۆ كرد. دەركەوت بۆنی گۆرەوییەكانی نییە.
ـ ئەی؟
× بۆنی بنباخەڵیەتی.
*****
× چوون بۆ مەكتەب سیاسی؟
ـ بەڵێ‌ چووین.
× ئەی قەراری چیتان دا؟
ـ هیچ. كۆبوونەوەكە نەكرا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket