riklam

ئەو داهێنانەی ژنان كە جیهانی گۆڕی!

ژنان‌ 01:22 PM - 2018-03-10
.

.

ژنان هاوشێوەی پیاوان لە بوارە جیاوازەكانی تەكنەلۆژیادا  چەندین داهێنانی گرنگیان ئەنجامداوە كە بوەتە هۆی خۆشگوزارانی و ئاسانكاری بەڕێكردنی پێداویستیەكانی ژیانمان، لەم ڕاپۆرتەدا بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان ئاماژە بە گرنگترین ئەو داهێنانانە دەكەین كە ژنان ئەنجامیان داوە و بۆتە هۆی گۆرینی جیهان و خزمەتكردنی كۆی مرۆڤایەتی .

لە سالی 1838 مارگرێت نایت لە دروستكردنی ( لۆكە)دا كاری دەكرد، پاشان لە سالی 1870 ئامێرێكی لە تەختە دروستكرد بۆ بەرهەمهێنانی (كیسی وەرەقە) كە ئێستاش وەك ڕازاندنەوەی دیاری بەكاردەهێنرێت، هاوكات لە سالی 1893 بە هاوكاری ویكلۆكس گەرم كەرەوەی ئۆتۆمبێلیان داهێنا كە گەرمی بزوێنەری ئۆتۆمبێلیان بۆ ناوەوەی ئۆتۆمبێل گواستەوە و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینان لە وەرزی زستاندا بە ئێستاشەوە بەكاری دەهێنن و یەكێكە لە تایبەتمەندیانەی گرنگەكانی ئۆتۆمبێل.

 لە سالی 1900 فلۆنس باریت ئامێری پاكەرەوەی شەقامەكانی داهێنا، هەروەها لە سالی 1914 ئامێری بەفرگرە ( سەلاجە) ی داهێنا كە ئێستاش هیچ ماڵێك نیە كە تیایدا نەبێت.

لە ساڵی 1951 ماریۆن دۆنۆفان كە هاوڵاتیەكی ئەمریكیە ( دایبی) داهێنا ، ئەمیش كاتێك ئەو بیرۆكەیەی بۆ هات كە منداڵی یەكەمی  لە دایك بوو تا گەورە بوونی بەردەوام پارچە قوماشەكانی بۆ دەگۆری، لە منداڵی دووەمیشیدا زیاتر هەستی بە ماندووبون كرد ،چونكە بەردەوام بوو لە گۆرینی قوماش بۆ پاك كردنەوەی منداڵەكەی ، بۆیە بیری لە پارچە قوماشێكی تایبەت  كردەوە كە لەبری ئەم قوماشە بەكاریبهێنێت و بەشی دەرەوەشی تەڕ نەبێت، بۆیە دایبی ئێستای دروستكرد و لە سالی 1961 كۆمپانیای بامبرز ی دروستكرد بە مەبەستی دروستكردنی دایبی.

لە سالی 1843 نانسی جۆنسۆن ئامێری دروستكردنی ئایسكرێمی دروستكرد، لە سالی 1885 جۆزفێن كۆشران ئامێری (شۆردنی قاپ)ی داهێنا تا هاوكاری ژنان بكات لە زوو شۆردنی قاپەكانیان و نەشكاندنیان لە كاتی شۆردندا.

ئۆجستا بایرۆن  زانای بیركاری بەرنامەی كۆمپیوتەری داهێنا و ئامێری چارلز باباجی گەشە پێدا كە بۆ لێكدانەوەی ژمارە بەكاردەهێنرا.

لە سالی 1882 ماریا بیسلی ئامێری دروستكردنی بەلەمی مەتاتی داهێنا ، بۆ ئەوەی لە كاتی نقومی بوونی كەشتیدا سەرنشینەكانی پێڕزگار بكرێت، ئەم بەلەمەش لە بەلەمی تەختە باشترە لە جوڵەو زوو گواستنەوەی سەرنشینەكان.

مێژوو هەرگیز ناوی مارگرێت هامڵتۆنی ئەمركی لەبیر ناكات كە بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەبوو لە بیركاریدا، مارگرێت لە ساڵی 1986 بووە هۆی رزگاركردنی سەرنشینانی كەشتی گەردوونی  ئەپۆلۆ 11، چونكە لە كاتی نیشتنەوەی كەشتیەكەدا كۆدە تایبەتەكانی نوسیوە كە هاوكاری نیشتنەوەی كەشتیەكەی كرد، گەر ئەو كۆدانە نەبونایە هەرگیز سەرنشیانی ئەپۆلۆ 11 نەیاندەتوانی بنشینەوە.

 لە سالی 1966 ستیفان كولیك مادەی كیفلەری دۆزیەوە كە چەندین هێندە لە پۆڵا بەهێزترە، ئەم مادەیە دواتر لە دروستكردنی هێلەكی گولـلە نەبڕ بەكارهێنرا، هاوكات كولیك بەشداری لە 40 داهێناندا كردووە لە بوارەكانی دروستكردنی چوارچێوەی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل.

لە سالی 1903 ماری ئەندرسۆن فڵچەی پاك كردنەوەی جامی ئۆتۆمبێلی داهێنا ، كە لە كاتی باران بارین و بۆ پاك كردنەوەی تەپوتۆزی جام بەكاردەهێنرێت.

لە كۆتایدا لە ساڵی 1991  ئان تسوكامۆتۆ ئامێری نەشتەرگەری  لابردنی خانەی شێرپەنجەی داهێنا كە بۆ كۆنترۆڵ كردنی شێرپەنجەی خوێن سودی لێوەرگیرا.

بە سەیركردنی داهێنانەكانی ژنان بۆمان دەردەكەوێت كە خانمان چەند بە توانان لە بەدیهێنانی ئەو داهێنانەی كە خزمەتی مرۆڤایەتی دەكەن و بۆ هەمیشە شوێن چەنجەیان دیارە.

PUKmedia  گۆران قادر
س: الدیار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket