riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد جەخت لە پێویستی بەستنی كۆنگرە دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:19 PM - 2018-03-10
.

.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد جەخت لە پێویستی بەستنی كۆنگرە بۆ نوێبوونەوە و یەكخستنەوەی زیاتری ریزەكانی یەكێتی دەكاتەوە و پشتیوانی خۆشی بۆ پەیامی ژنانی رێكخستنەكان و تێكۆشەرانی یەكێتی دەردەبڕێت.

رۆژی 8ی 3ی 2018، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە ژنانی رێكخستنەكان و تێكۆشەرانی(ی.ن.ك)، لە دیدارێكدا بارودۆخی ئێستای كوردستان و ئاڕاستەی سیاسەتی یەكێتی بۆتێپەڕاندنی دۆخەكە و هەنگاونان بۆ كۆنگرەی چوارەم و رۆڵی ژنانی یەكێتی لەوچوارچێوەیەدا تاوتوێكرا.

لەو دیدارەدا، مهاباد شێخ محەمەدئەمین ئەندامی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانی لەگەڵ دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ پێشوازی و دیداری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵیاندا، ئامانجی سەردانەكەیانی روونكردەوە كە بریتییە لە گەیاندنی پەیامی ژنانی رێكخستنەكان و تێكۆشەرانی(ی.ن.ك)، كە خاڵی گرنگی داواكردنی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لەئایندەیەكی زۆر نزیكدا.

ئاماژەی بەوەشدا كە سەرۆك مام جەلال، هەمیشە داكۆكیكاری چەسپاندنی مافەكانی ژنان و بەشدارپێكردنیان بووە لەناوەندی بڕیاری حزبی و حكومیدا، بۆیە لەدەستدانی ئەو سەرۆكە مەزنە كەلێنێكی گەورەی بۆ دەستەبەركردنی ماف و ئازادییەكانی ژنان دروستكردوە.

ئەوەشی خستەڕوو وەك ژنانی یەكێتی بەردەوام دەبن لەپاراستنی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال و "سیاسەتی چەپكە گوڵەكەش رێنمای كارەكانمانە كەدەتوانین لێوەی خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكەین  و گەشەش بەحزبەكەمان بدەین".

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، بیروڕا سەبارەت بە دۆخی یەكێتی و چۆنیەتی زەمینەسازی و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانی ئاڵوگۆڕكرا، لای خۆیەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێویستی بەستنی كۆنگرەی بۆ نوێبوونەوە و یەكخستنەوەی زیاتری ریزەكانی یەكێتی دووپاتكردەوە.

لەبارەی دۆخی ئێستا و هەڵوێستی ژنانی رێكخستنەكان و تێكۆشەرانی یەكێتی، ئەندامانی وەفدەكە، پێشنیاز و تێبینیەكانیان بۆ باشتر ئەنجامدانی كار و چالاكییەكانیان لەپێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك خستەڕوو، جەختیانلە پێویستی كاركردنی جددی لەسەر ناوەڕۆكی پەیامەكەیان كردەوە لەلایەن سەركردایەتی یەكێتییەوە كە خاڵی گرنگی داواكردنی بەستنی كۆنگرە و یەكێتیی ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانییە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-یش پشتیوانی خۆی بۆ پەیامەكەیان دەربڕی و بە پەیامێكی گرنگی بۆ دۆخی ئێستا یەكێتی و ژنانی رێكخستنەكان ناوبرد.

PUKmedia تایبه‌ت

8320182038880_heroibrahimahmad8mars112.jpg

20180308150115_IMG_1370.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket