riklam

سوودی گیراوه‌ی بامێ بۆ قژ

ژنان‌ 12:59 PM - 2018-03-10
.

.

به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ بامێ سوودی زۆری بۆ قژ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ سه‌رده‌مانی رابردوودا خانمان زۆر گرنگیان داوه‌ به‌ به‌كارهێنانی بامێ بۆ قژیان.

به‌وپێیه‌ی بامێ بڕێژكی زۆر ڤیتامین و پرۆتین و مادده‌ی تێدایه‌، هه‌ربۆیه‌ بۆ قژ به‌سووده‌و ده‌بێته‌ هۆی رێگریكردن له‌ رووتانه‌وه‌ی قژو زوتر درێژبوونه‌وه‌ی.

به‌م پێكهاتانه‌ گیراوه‌ی بامێ دروستبكه‌:
بامێ
زه‌یتی گلیسرین
زه‌یتی گوێژی هیندی
مه‌عده‌نووس

رێگه‌ی به‌كارهێنان:
بامێ له‌ناو بڕێكی كه‌م ئاو بكوڵێنه‌، پاشان پێكهاته‌كانی تری تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ قژت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك.

به‌پێی رای پزیشكان، گه‌ر مانگی جارێك یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ سێ مانگ جارێك ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌كاربهێنیت بۆ قژت، ئه‌وا خاوه‌نی قژێكی سه‌رنجڕاكێش و گه‌شاوه‌ ده‌بیت.

PUKmedia لانه‌ كاشان

2 (3).jpg

2 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket