riklam

لە ئاسمانەوە

بابەتی گۆڕاو 02:53 PM - 2018-03-07
.

.

لە ئاسمانەوە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× سوپاس بۆ خوا قەیرانی دارایی ناهێڵێ‌ باقی قەیرانەكانی ترمان بیربكەوێتەوە.
× من بۆ فەحسی میزێك دوو رۆژ ئەمسەر و ئەوسەریان پێكردم، ئەو بە نیوسەعات ناویان خستە قائیمەی كاندیدەكانەوە.
× خۆشترین ناوچەی جوگرافی هەرێمی كوردستان كورسیی سەرۆكایەتییە.
× شووتییەكەیان بە چەقۆیەكی زۆر تیژ قاش كرد، پرسیم ئەم چەقۆیە چییە؟ وتیان چەقۆی تەكەتولە.
× ئەوپەڕی دەستبڵاوی ئەوەیە كڵاوێكی هەزار دۆلاری بكڕی بۆ كەلـلەسەرێك كە (250) دینار نەهێنێ‌.
× ئەگەر وەكو حكومەتی هەرێم شەترەنجیش راوێژكاری تێدا بوایە، ئەبوو بە یارییەكی مەهزەلە.
× كاكم ئەوەندە بێزارە تاقەتی نییە لە هیچ بێزار ببێ‌.
× لە ماڵی ئێمە هەر شتێك بخەیتە سەلاجەوە یەكسەر بۆت ئەخۆن، تەنانەت ئەگەر شروبی كۆكەش بێ‌.
× كچی جاران ئەچووەوە سەر دایكی، ئێستا باوكیشی تێپەڕاندووە و نێرگەلە ئەكێشێ‌.
× نەنكم ئەلزەهایمەری بە عەكسەوە گرتووە، شتی وای بیرئەكەوێتەوە كە ئەصڵەن رووی نەداوە.
× ئەڵێن ئەگەر بە ساروخ بچیتە ئاسمان لەوێوە دوو شتت لێ‌ دیارە، شورای چین و تەكەتولەكانی یەكێتی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket