riklam

هۆكار و چارەسەری لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل

تەکنەلۆجیا 07:47 PM - 2018-03-01
.

.

هەر بەشێكی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە كاربكەوێت یان كێشەیەكی تێبكەوێت، ئەوە ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر توانای ئۆتۆمبێلەكە، كارێكی ئاساییە بە تێپەربوونی كات بەشەكانی بزوێنەر لەكاربكەون، لەكاركەوتنی هەندێك بەشی دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە لە كاتی وەستانیدا، ئەم لەرزینە حاڵەتێكی بێزاركەرەو شۆفێران لەبارەی هۆكار و چارەسەركردنی دەپرسن، ئێمەش لەم راپۆرتەدا سەرجەم هۆكارەكانی ئەم جۆرە لەرزینە باس دەكەین، كە خۆی لە تێكچوونی چەند بەشێكی بزوێنەرەكەدا دەبینیێتەوە، ئەم هۆكرانە دەبنە چارەسەریش، چونكە بە گۆرینیان كێشەی لەرزینەكە نامێنێت.

 گرنگترین هۆكارەكانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل:

1- تێكچوونی پلاك:

لە گرنگترین هۆكارەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێل تێكچوون و تەلەفبوونی پلاكی سەر بزوێنەرەكەیە، تەواوبوونی تەمەنی  پلاك تەنها نابێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە ، بەڵكو چەند نیشانەیەكی تریش بە ئۆتۆمبێلكەوە دەردەكەوێت، وەك بێ هێزبوونی ئۆتۆمبێلەكە (مت) لە كاتی رۆیشتندا و زۆر خەرج كردنی بەنزین، بۆیە گەر ئەم نیشانانەت بەدی كرد ، ئەوا بزانە كێشە لە پلاكی ئۆتۆمبێلدا هەیە و بە زووترین كات سەردانی شوێنی چاك كردنەوەی ئۆتۆمبێل بكە، بۆ ئەوەی لە لەرزین و زۆر خەرج كردنی بەنزین ڕزگارت ببێت.

 

2- تێكچوونی كۆیلی بزوێنەر:

وەك پسپۆڕان ئاماژەی پێدەدەن تێكچوونی یەكێك لە كۆیلەكانی بزوێنەر دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل، یان پێدەچێك هەموویان پێكەوە وەك پێویست كار نەكەن، بۆیە بە دڵنیایەوە ئەم كێشەیە كار لە توانای بزوێنەرەكە دەكات و لە كاتی وەستانیدا هەست بە لەرزینی ئۆتۆمبێلەكەت دەكەیت.

 

3- تێكچوونی پاك كەرەوەی هەوا ( فلتەر):

بێگومان تێكچوونی  فلتەری تایبەت بە پاك كردنەوەی هەوا ، یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل، بە هۆی ژینگەی وڵاتەكەمانەوە كە هەندێك جار خۆڵباران و تەپوتۆز دەیگرێتەوە ئەم فلتەرە تەپوتۆز ڕادەكێشێتە ناو بزوێنەرەكەوە،  بۆیە بزوێنەرەكە توشی ئەم كێشەیە دەكات، چارەسەری ئەوەیە كە زوو پاك بكرێتەوە و لە كاتی تێكچوونیدا بگۆڕدرێت.

 

4- تێكچوونی عەقڵی ئۆتۆمبێل:

دواین هۆكار كە دەبێتە هۆی لەرزینی بزوێنەرەی ئۆتۆمبێل  تێكچوونی عەقڵ و ئەو بەشانەیەكە لە قەباغێكی نزیك لە بزوێنەركە هەن، ئەم بەشە بەهۆی تێچوونی ئاو بە هەر هۆكارێكەوە بێت تێكدەچێت، بۆیە باشتر وایە لە كاتی شۆردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل زۆر ئاگاداری ئەم بەشە بین و بە وریایەوە پاكی بكەینەوە.

 

پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمۆبێل ڕێنمایمان دەكەن كە بەردەوام بەخاخی ئۆتۆمبێل بە شلەمەنیەكی  تایبەت كە لە وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزین هەیە، پاك بكەینەوەو بۆ ئەوەی لە هەر كێشەو گرفتێك بەدوور بین كە  رووبەروی بزوێنەرەكە دەبێتەوە.

 

PUKmedia  و/ گۆران قادر

سەرچاوە: المرسال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket