riklam

تۆ ئەگەر

بابەتی گۆڕاو 12:15 PM - 2018-03-01
.

.

تۆ ئەگەر

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ئەگەر توتكەسەگ بوویتایە
بۆ نادییش و شەكراوخواردنەوەش
ئەمبردی
دوعا بوویتایە
ئەمكردی
بەڵام حەیفێ‌
تۆ پەیڕەویت و دڕاوی
ئەخلاقیت و توڕدراوی.
*****
خۆزگە شەولەبان بوویتایە
مناڵم پێ‌ ئەترساندی
سەد بریا مووچە بوویتایە
ئەو بایكۆتەم پێ‌ ئەشكاندی
بەڵام چی بكەم
شاعیرێكی دەستەپاچەم
كەشتیی خەیاڵ نوقوم بووە
عەلادینم
دێوەكەمم لێ‌ گوم بووە.
*****
تۆ سوێند بوویتایە
ئەمخواردی
مەسیج بوویتایە بۆ ئەوبەر
رۆژی سێ‌ چوار جار
ئەمناردی
بەس مخابن
تۆ ویژدانیت و پرخەت دێ‌
شارێكیت كراویت بە دێ‌.
*****
خۆزگە كۆنگرە بوویتایە
من ئەمبەستی
تەشی بوویتایە
ئەمڕستی
بەس بڵێم چی
مەسڵەحەتیت و گۆڕاوی
تۆ خەویت و لێم تۆراوی
قارەمانیت و دۆڕاوی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket