riklam

بەرگەكەی جوانە

بابەتی گۆڕاو 01:11 PM - 2018-02-27
.

.

بەرگەكەی جوانە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئەوە بۆ وا زەعیف بووی خوشكێ‌؟!
× لە داخی ئەو مێردە ئاگر تێ‌ بەربووەم. ژیانی لێ‌ تاڵ كردووم.
ـ چییەتی؟
× جا چی نییە؟… رەزیلە، دڵی پیسە، لەهەموو شتێكدا هەڵ ئەداتێ‌.
ـ ئەی بۆ دانیشتووی بەدیارییەوە؟
× چاوەڕێم 6 كیلۆی تریش دابەزم ئینجا.
*****
یەكەم: ئەزانی مەسئولەكەمان لە كتێبی ئەم زەمانە چییە؟
دووەم: چۆن یەعنی؟
یەكەم: هیچ فكرو مەعریفەتێكی تیا نییە.
دووەم: ئەی؟
یەكەم: بەس بەرگەكەی جوانە.
*****
زەلامێك چەند ساڵ لە سجنا بوو، دوایی كە بەربوو چوو بۆ داوای ژن.
باوكی كچ: ئێمە كچ نادەین بە یەكێ‌ خریجی سجن بێ‌.
زەلامەكە: یەعنی بە تەصەوری جەنابت حەزرەتی یوسف خریجی ئیدارەو ئیقتصاد بووە!!.
*****
مناڵ: بابە.
باوك: گیانی بابە.
مناڵ: ژنهێنان جەریمەیە؟
باوك: نەخێر جەریمە نییە.
مناڵ: ئەی بۆچی دوای دوو شایەت ئەكەن؟!
*****
ئازاد: ئەلەو هەڤاڵ نەوزاد سیحەت و ئەحواڵت؟
نەوزاد: سەرچاو كاكە ئازاد.. ئەمركە.
ئازاد: ئەڵێم سبەینێ‌ تاقەتت هەیە بچین بۆ مەكتەب سیاسی؟
نەوزاد: خێرە؟
ئازاد: هیچ وەڵـڵا. تۆزێ‌ زەمی حیزب ئەكەین.
*****
ئەحۆل: ئەوە مۆز بە چەقۆ قاش ئەكەی بێ‌ ئەقڵ!
مەحۆل: بۆ؟ نابێ‌!
ئەحۆل: نەخێر نابێ‌. خۆ خورما نییە هەتیو.
*****
ئەم: حالییەن چەند ئەنداممان هەیە؟
ئەو: شەشی كۆن و هەژدەی تازە.
ئەم: ئەندامی تازە حساب مەكە بەعەمەل نایە.
ئەو: بۆ بەعەمەل نایە؟
ئەم: چونكە لە سنعاتی چینی ئەچێ‌، زوو سەقەت ئەبێ‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket