riklam

ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆی سلێمانیه‌وه‌

کوردستان 11:03 PM - 2018-02-18
.

.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پردی تانجه‌رۆ به‌كارنه‌هێنن، چونكه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر روخانی پرده‌كه‌ هه‌یه‌.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌...

ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كه‌ین مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر پردی تانجه‌رۆ دروستبووه‌، به‌هۆی كاریگه‌ریی بارانبارین‌و كه‌وتنه‌وه‌ی لافاوه‌وه‌، بۆیه‌ هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌ری پرده‌كه‌ به‌ربه‌ست بكات‌و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر پرده‌كه‌ ڕابگرێت، 

له‌ به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتیان ده‌توانن له‌ رێگای عه‌ربه‌ت و داره‌ ره‌شه‌وه‌ بچنه‌ قه‌ره‌داغ تاوه‌كو كاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket