riklam

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گالاكسی S9 ئاشكرا ده‌بێت

تەکنەلۆجیا 02:09 PM - 2018-01-29
.

.

كۆمپانیای سامسۆنگ بریاری داوه‌ كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری له‌ مۆبایلی گالاكسی S9 بكات كه‌ وا بریاره‌ له‌ 25 مانگی داهاتوودا به‌ ره‌سمی له‌ كۆنگره‌ی MWC2018 رابگه‌یه‌نرێت،سامیۆنگ گۆرانكاریه‌كانی زیاتر له‌ كامێره‌ی مۆبایله‌كه‌دا كردووه‌.

كۆمپانیای سامسۆنگ رۆژنامه‌نوسانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژی 25-2-2018 له‌ كۆنگره‌ی MWC2018 ئاماده‌بن به‌ مه‌به‌ستی به‌ ره‌سمی ئاشكرا كردنی نوێترین مۆبایلی كۆمپانیاكه‌ به‌ ناوی گالاكسی S9، هه‌رچه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئاشكرا نه‌كردوه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌ دزه‌ پێكراوه‌كان سامسۆنگ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی  بۆ مۆبایله‌كه‌ زیاد كردووه‌.

سامسۆنگ له‌ مۆبایلی گالاكسی ئیس 8دا  شاشه‌ی چه‌ماوه‌ی زیاد كرد، هه‌رچه‌ند ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌یدا دوای ئه‌پڵ و  سۆنی كه‌وت، هه‌روه‌ها له‌ ده‌بڵ كامێره‌شدا دوا كه‌وت، بۆیه‌ به‌پێی زیانیاریه‌كان مۆبایلی گالاكسی S9 خاوه‌نی ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندیه‌ ده‌بێت،هه‌روه‌ها خاوه‌ن چه‌ندین هه‌ستیاری ده‌بێت وه‌ك Isocell fast  كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆكرده‌  رێكخستن بۆ وێنه‌كه‌ بكات ، هه‌روه‌ها گرته‌ی ڤیجیۆیشی پێ‌تۆمار ده‌كریچت كه‌ زۆر خێرا ته‌نه‌كه‌ بجوڵێت.

ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی خاو به‌ روونمای 1080 پێكسل و به‌ تێكرایی 480 له‌قته‌ له‌ چركه‌یه‌كدا  ده‌گرێت، واته‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆمار ده‌كات كه‌ هاوشێوه‌ی وێنه‌ راسته‌قینه‌یه‌ سروشتیه‌كه‌یه‌.

 

PUKmedia و/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket