riklam

چه‌ترێك پێش بارانبارین ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

هەمەرەنگ 02:32 PM - 2018-01-24
.

.

له‌ هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێشدا كه‌ له‌ ئاژانسی futurism بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌رهه‌مهێنانی چه‌ترێكی هۆشمه‌ند ئاشكرا كراوه‌ كه‌ 15 خوله‌ك پێش بارانبارین ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و چه‌تره‌ ناوی Oombrellaـه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌وروپییه‌وه‌ دروستكراوه‌و نرخی ته‌نها 33 دۆلاره‌، ده‌به‌سترێت به‌ مۆبایلی زیره‌كه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی چه‌ند هه‌سته‌وه‌رییه‌كی بۆ دروستكراوه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌كان داده‌به‌زێنرێت، به‌رنامه‌كه‌ش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ گه‌رماو سه‌رماو تیشكی هه‌تاو هه‌ست پێبكه‌ن و دوای شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا پێش 15 خوله‌ك به‌ زه‌نگێك خاوه‌نی مۆبایله‌كه‌ له‌كاتی بارانبارین یان به‌فربارین ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م چه‌تره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ شوێنێك له‌بیری بكات به‌هه‌مانشێوه‌ ئاگاداری ده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket