ئەپڵ بەرهەمهێنانی ئایفۆن X ڕادەگرێت
تەکنەلۆجیا 09:18 AM - 2018-01-23.
كۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ ئەوەی بریاری دابوو لە چارەكی یەكەمی 2018دا 18 ملیۆن لە ئایفۆنی X بخاتە بازارەوە، بەڵام ئەم هەنگاوەی سەری نەگرت و بەرهەمهێنای ئەم مۆبایلەی بەهۆی كەمی فرۆشیەوە ڕادەگرێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای كرد كە فرۆشی مۆبایلی ئایفۆن X بە پێچەوانەی ئەوەی ئەپڵ چاوەڕێی دەكرد فرۆشی كەمی كردووە، بەتایبەت لە وڵاتی چین كریاری زۆر كەم بووە، ئەمەش وای لە كۆمپانیای ئەپڵ كردووە كە بەرهەمهێنای ئەو مۆبایلە رابگرێت.
پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیا ئاماژە بەوە دەدەن كە هۆكاری كەم فرۆشی مۆبایلی ئایفۆن X لە چین دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە حەز بە مۆبایلی شاشە گەورە دەكەن و وەك رابردووش مۆبایلەكانیان زوو ناگۆڕن، هەروەها گرانی ئەم مۆبایلە كە زیاتر لە هەزار دۆلاری ئەمركیە هۆكارێكی تری كەم فرۆشی ئەم مۆبایلەیە.
پسپۆران لەو باوەردان كۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئەمساڵ تەنها 62 ملیۆن ئامێری ئایفۆن X بەرهەمبهێنێت، پێش ئەوەی بە یەكجاری بەرهەمهێنانی ئەم مۆبایلە ڕابگرێت.
جێی باسە لە ساڵانی رابردوودا فرۆشی مۆبایلەكانی ئایفۆن بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو زیادی كردووە، بە تایبەت هەردوو مۆبایلی ئایفۆن 6 و 7 كە زۆرترنی فرۆشیان هەبووە.
PUKmedia سكای نیوز
و/ گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25