riklam

UN: سه‌دان شوێنه‌واری عیراق له‌به‌رده‌م ھه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندان

شوێنەوار‌‌ 04:45 PM - 2017-12-02
.

.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 100 شوێنه‌واری دێرینی عیراق له‌به‌رده‌م ھه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندان.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 2-12-2017، له‌ زاری ئۆدری ئه‌زۆلای سه‌رۆكی ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆكاروباری رۆشنبیری بڵاویانكرده‌وه‌: زیاتر له‌ 100 ناوچه‌ی گرنگی دێرینی عیراق به‌ھۆی جه‌نگ و كوشتاره‌كانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ھه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندان.

راشیگه‌یاندوه‌: ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ سه‌رباری وێرانكردنیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌، به‌شێكی زۆریان تاڵانكراون كه‌ بایه‌خی رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ شوێنه‌واره‌كانی عیراق ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌ شاری نه‌مرود له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌ مێژووه‌كه‌ی 3300 ساڵه‌ له‌رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گرنگ تۆمار كرا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket