riklam

چۆن بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌بێ زیان ده‌شۆیت؟

هەمەرەنگ 11:06 AM - 2017-11-30
.

.

بزوێنه‌ر به‌ لایه‌نێكی گرنگی ئۆتۆمبێل هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ پێویسته‌ به‌ پاكوخاوێنی بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشی كاربكات و زیانیشی پێنه‌گات، به‌ڵام پاككردنه‌وه‌ی هه‌روا كارێكی ئاسان نیه‌و پێویستی به‌ لێهاتوویی هه‌یه‌ تا زیانی پێنه‌گات.

بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ زیان بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بشۆیت، پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌یت:

سه‌ره‌تا پێویسته‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌هه‌موو ته‌پوتۆزی و پیسه‌یه‌ك پاكبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڕێگه‌ی لابردنی به‌ گسكی كاره‌بایی ده‌بێت، پێویسته‌ سه‌ر بزوێنه‌رو كێبڵه‌كان ته‌واو پاكبكه‌یته‌وه‌، پاشان ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ مه‌ترسی ته‌ڕبوونیان هه‌یه‌ به‌ نایلۆنێك دایپۆشه‌، به‌تایبه‌ت پلاك و ئه‌وانه‌ی به‌ كاره‌با كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاو زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نێت، دواتر شوته‌كه‌ به‌ كیسێكی نایلۆن بگره‌. دوای ئه‌وه‌ی كاره‌بات له‌ شوێنه‌ گرنگه‌كان بڕی ئه‌وه‌ به‌ وریایه‌وه‌ ده‌ست به‌شۆردنی بكه‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ چه‌ند جارێك بشۆ كه‌ پیسبووه‌و دوای ته‌واوبونیشی به‌ په‌ڕۆیه‌ك وشكی بكه‌ره‌وه‌و بزوێنه‌ره‌كه‌ش بخه‌ره‌وه‌كار، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هۆی گه‌رمیه‌كیه‌وه‌ ته‌واوی بزوێنه‌ره‌كه‌ وشكببێته‌وه‌.

ئاگاداربه‌ به‌رده‌وام بزوێنه‌ر مه‌شۆ، چونك زۆر شۆردنی ده‌بێته‌ هۆی تێكچون و خراپبوونی كاره‌باییه‌كه‌ی و هه‌ندێك به‌شیشی توشی ژه‌نگ هه‌ڵهێنان ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia گۆران قادر
س: شاشه‌ نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket