riklam

ئه‌پڵ نه‌وه‌ی دووه‌می ئایفۆن SE ده‌رده‌كات

تەکنەلۆجیا 09:09 AM - 2017-11-24
.

.

ڕاپۆرتێكی نوێ ئەوە ئاشكرا دەكات كە كۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2018 دا نەوەی دووەمی مۆبایلی ئایفۆن SE دەربكات، چاوەڕوانیش دەكرێت هەڵگری ناوی ئایفۆن SE2 بێت، هەروەها ئەم مۆبایلە نوێیە لەلایەن كۆمپانیای (ویسترۆن) ی تایوانیەوە لە وڵاتی هندستان پێكەوە دەبەسرێتەوە.

تایبەتمەندیەكانی مۆبایلی ئایفۆن SE2 :

بە پێی زانیاریە  دزە پێكراوەكان  مۆبایلی ئایفۆن SE2  بە پرۆسێسەری A10 كاردەكات و ڕامەكەی 2 گێگا بایت دەبێت، هەروەها میمۆریەكەی 32 و 128 گێگا بایتە.
 سەبارەت بە كامێرەكانیشی، ئەوا ڕوونمای كامێرەی سەرەكی 12 مێگاپێكسڵەو كامێرای پێشەوەشی 5 مێگایە، توانای پاتریەكەشی 1.700 میللی ئەمپێر دەبێت.

كۆمپانیای ئەپڵ لە مارسی 2016 مۆبایلێكی نوێی دەركرد بە ناوی ئایفۆن SE ، ئەم مۆبایلە هاوشێوەی ئایفۆن 5S بوو ، نرخی مۆبایلەكە تا ڕادەیەك هەرزان بوو لە مۆبایلەكانی تری كۆمپانیاكە، ئامانجی ئەپڵیش لە دەركردنی ئەم مۆبایلە كێبركێ كردنب وو لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی كالاكسی كە تایبتمەندیان مام ناوەند بوو.

PUKmedia  گۆران قادر
سەرچاوە: youm7

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket