riklam

هۆندای هه‌زاران ئۆتۆمبێل ده‌كشێنێته‌وه‌

تەکنەلۆجیا 07:24 PM - 2017-11-19
.

.

كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاریداوه‌ 900 هه‌زار ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بكشێنێته‌وه‌.

كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی رایگه‌یاند: له‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌ كشنانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 900 هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆری فان-ی بچوك كه‌ له‌ ماوی ساڵانی 2011 بۆ 2017 به‌رهه‌مزێ هێنان و زۆربه‌یان هه‌نارده‌ی ئه‌مریكای باكور كراون.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، له‌دوای ئه‌و تێستانه‌ی كه‌ كراون 46 راپۆرت له‌سه‌ر باری سه‌لامه‌تی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئامڕازه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌كاتی رووداوی هاتوچۆدا كێشه‌یان تێدایه‌ بۆیه‌، بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ دراوه‌.

 كۆمپانیای هۆندای ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، كه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌كانه‌ی كه‌ پێشتر رووبه‌اووی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ ده‌بووه‌وه‌.


PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket