riklam

چین بەردەوامە لە لاساییكردنەوەی رانج رۆڤەر

هەمەرەنگ 09:34 PM - 2017-11-08
.

.

كۆمپانیای لاند ویك-ی چینی نەوەیەكی نوێیان لە ئۆتۆمبێلی لاند ویك X7 بەرهەمهێنا كە تا ڕادەیەكی زۆر هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی رانج رۆڤەری جۆری ئیفۆكە.

سەرەرای ئەوەی كۆمپانیا چینیەكە هەولیداوە كە شوێن پەنجەی خۆی لەسەر ئۆتۆمبێلە نوێیەكە دیاریبكات، بەڵام نەوەی 2018ی ئۆتۆمبێلەكە هاوشێوەی لاندرۆڤەرە.

ئۆتۆمبێلی لاند ویك X7 چەندن گۆرانكاری نوێی تێدا كراوە، بەشی پێشەوەی لایتەكانی دیزانینی گۆڕاوە، هەروەها دەعامیەكەی گەورەتر كراوەو لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە، بەشی پشتەوەشی لایتەكانی هاوشێوەی لایتی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس GLC ودەعامیەكەی بە ڕەنگی ڕەش دیزاین كردووە.

لەرووی میكانیكیشەوە، لاند ویك X7 بە دوو بزوێنەری جیاواز بەرهەمهێنراوە، جۆری یەكەمی چوار بستۆنیە بە قەبارەی 1.5 لیترو هێزی 160 ئەسپ، جۆری دووەمیش بە قەبارەی 2 لیترو بە هێزی 190 ئەسپ دروستكراوە، نرخی ئۆتۆمبێلەكەش لە 100 هەزار یۆوانی چینیەوە دەست پێدەكات.

PUKmedia  و/ گۆران قادر
س: الامارات الیوم

image (2).gif

image (1).gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket