توركیا.. له چییه‌وه بۆ چی؟
kurdistani 01:30 PM - 2013-06-09
خۆپیشاندان به‌رده‌وامه
ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت خۆپیشاندانه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن، تا ئه‌مڕۆش چالاكی پرۆتستۆیی به‌رده‌وامه، له شاری ئیزمیت نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌سی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكانی ره‌نجده‌ران و كرێكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانیكردن له پرۆتستۆی گه‌زی پارك چالاكی جۆاروجۆریان نواند.
له قه‌زای ئه‌ره‌غلی سه‌ربه پارێزگای زۆنگولداك ئه‌ندامانی (كه‌سك) له مه‌یدانی شاره‌وانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، خه‌ڵك ره‌فتاری حكومه‌تیان پرۆتستۆ كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی گه‌زی پارك ده‌ربڕی، له ئانتالیا نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكاكانی ره‌نجده‌ران و كرێكاران بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی خۆپیشاندانی گه‌زی پارك چالاكییان ئه‌نجامدا، پۆلیس له دووره‌وه چاودێری خۆپیشانده‌رانی كرد، له‌م چالاكییانه‌دا دروشمی "هه‌ر شوێنێك تاكسیمه و له هه‌ر شوێنێكیش خۆڕاگری هه‌یه" به‌رز كرایه‌وه.
له ئامه‌د- یش هه‌ردوو كۆنفیدراسیۆنی (كه‌سك) و (دیسك) ده‌ستیان له‌كار هه‌ڵگرت و بۆ پشتیوانیكردنی گه‌زی پارك رێپێوانیان سازكرد، كه نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندامی ئه‌م دوو كۆنفیدراسیۆنه له‌م رێپێوانه‌دا به‌شداربوون، له ئوشاك بۆ پرۆتستۆكردنی كوشتنی عه‌بدوڵڵا جومه‌رت كه له هاتای له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا، كه بۆ پشتیوانی گه‌زی پارك به‌شداری خۆپیشاندانی كردبوو، چالاكی ساز كرا، هه‌روه‌ها له شاری ئیزمیریش به ئاماده‌بوونی 20 هه‌زار كه‌س له ئه‌ندامانی (كه‌سك) و (دیسك) له مه‌یدانی گووندۆغدو به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له چالاكوانانی گه‌زی پارك گردبوونه‌وه ئه‌نجامدرا.
چالاكوانانی گه‌زی پارك له مه‌یدانی تاكسیم شه‌وی قه‌ندیلی (به‌رات) میعراجیان پیرۆز كرد، به بۆنه‌ی ئه‌و شه‌وه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له مه‌یدانی تاكسیم كۆبوونه‌وه، فیشه‌كی هه‌واییان بۆ ئاسمان ده‌ته‌قاند و شایی كرا، موسڵمانه دژه ئیمپریالیسته‌كان بۆ پشتیوانیكردنی چالاكوانانی گه‌زی پارك له مه‌یدانی تاكسیم بۆنه‌ی شه‌وی قه‌ندیلی میعراجیان ساز كرد.
له پرۆگرامی ئه‌م بۆنه‌یاندا سوره‌تی یاسین له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها نووسه‌ر و پسپۆری بواری ئیلاهییات ئیحسان ئه‌لیئاچك له‌دوای خوێنده‌نه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه، نزای كرد. له كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆگرامه‌كه‌یاندا دوو ئه‌ندامی ئه‌م گروپه ویستیان ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مریكا بسوتێنن، به‌ڵام له‌دوای ناڕازیبوونی چالاكوانانی گه‌زی پارك، له سوتاندنی ئاڵاكان پاشگه‌زبوونه‌وه، ئیحسان ئه‌لیئاچك كه وه‌كو لیده‌ری رۆحانی گروپه موسڵمانه دژی ئیمپریالیسته‌كان ده‌ناسرێت، له نزاكانیدا وتی "(خوایه) له‌م وڵاته‌دا ئه‌و گه‌نجانه كه‌م مه‌كه كه له‌دژی سوڵتانه زۆرداره‌كان هاواری هه‌ق به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".
دواتر به‌م شێوه‌یه وتاری بۆ چالاكوانان دا: "ئیسلام، واته ئاشتی، ئاشتی سه‌رچاوه‌ی زیان نه‌گه‌یاندنه، زیان به كه‌س مه‌گه‌یه‌نن، سڵاو له هه‌ر كه‌س بكه‌ن، بڕۆن بۆ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه جیاوازن و سڵاویان لێبكه‌ن، ببن به برا، خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی بڵاوبكه‌نه‌وه".
دواتر گروپی به‌ده‌په به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی چالاكوانان سه‌ردانی مه‌یدانی تاكسیمیان كرد، ئه‌رتوغرول ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ده‌په به‌ناوی گروپی به‌ده‌په وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، ئه‌و رایگه‌یاند ئه‌وان خۆیان قه‌رزاری ئه‌م گه‌نج و ژنانه ده‌بینن كه بۆ ئازادكردنی گه‌زی پاركی مه‌یدانی تاكسیم شه‌و و رۆژ ئێشكیان گرتووه، وتی "ئه‌نجامی تێكۆشانی تاكسیم چۆن ده‌بێت، له كوێ ده‌وه‌ستێندرێت، له كوێوه پاشه‌كشه‌ی ده‌كه‌ین، ئێوه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، به‌رپرسیارێتی گشت توركیا له‌سه‌ر شانی تاكسیمه، چاره‌نووسی دیموكراسی و ئازادی توركیای به ده‌ست تاكسیمه‌وه‌یه، بۆیه خۆی ده‌بێ به به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره و جیددییه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م چالاكییه‌ی خۆی بدات".
دواتر ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ده‌په سه‌باحه‌ت تونجه‌ل رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی له‌م وڵاته‌دا داكۆكی له دیموكراسی، ئازادی و ژینگه ده‌كه‌ن، له‌پێناوی ئه‌وه‌دا تێده‌كۆشن تاكو توركیایه‌كی جوان پێشكه‌ش به گه‌لانی بكه‌ن. هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری دیموكراسی تورك ئوفوك ئوراس ئاماژه‌ی به‌وه دا ئیتر گه‌لان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان بكه‌ن. وتی "كه‌مێك پێشتر هه‌ڤاڵان وتیان هه‌ر شوێنێك تاكسیم و له هه‌ر شوێنێكیش خۆڕاگری، ئه‌مڕۆ له هه‌مان كاتدا قه‌ندیلی میعراجه، بۆیه ده‌ڵێم با له هه‌ر شوێنێك قه‌ندیل بێت و له هه‌ر شوێنێكیش خۆڕاگری هه‌بێت، با له هه‌ر شوێنێك قه‌نیدل هه‌بێت و له هه‌ر شوێنێكیش ئازادی هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی ئاسایشی، سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كه‌ی گه‌زی پارك دۆسیه‌ی خۆی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی ئه‌سته‌نبۆڵ كرد. تیایدا هاتووه "له 28/5 دا ئه‌و كه‌سانه‌ی ویستوویانه رێگری له دروستكردنی بیناسازی تاكسیم بكه‌ن، هێرشیان كردووته‌وه سه‌ر كارمه‌ندانی شاره‌وانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆمپانیاكه‌دا كار ده‌كه‌ن"، ئه‌م دۆسیه باس له به‌كاربردنی گازی بیبه‌ر ناكات كه 30 و 31/5 دا له‌دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراوه. دۆسیه‌كه‌دا باس له به‌كارهێنانی مۆلۆتۆف كۆكتێل ده‌كات له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاربردنی مۆلۆتۆف كۆكتێل له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رچاو نه‌كه‌وتووه كه ئه‌ویش ئێستا له‌لایه‌ن دادگاكانی توركیا وه‌كو به‌كارهێنانی چه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ئه‌م لایه‌نانه وه‌كو هانده‌ری روودوه‌كان له "تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا" ده‌بینێت؛ "پارتی هاوكاری و ئازادی، ماڵه‌كانی گه‌ل، پارتی سۆیالیستی چه‌وساوه‌كان، گۆڤاری یه‌كێتی تێكۆشان و یه‌كێتی گه‌نجانی توركیا"، بانگه‌شه ده‌كات ئه‌وانه هانی "یاخیبوون"ـیانی داوه، بانگه‌شه‌ی ئاسایشی ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌وه‌یه؛ "له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌م لایه‌نانه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌م "یاخیبوونه" دروست بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ 11 كه‌سی بیانیی هه‌ڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسی، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌نێو چالاكییه‌كانی گه‌زی پاكدا گێره‌شێونییان كردووه ده‌ستگیركرد، له‌مانه 4 كه‌سی ئه‌مریكی، 2 كه‌سی به‌ریتانی، 2 كه‌سی ئێرانی، یه‌ك كه‌سی هندستانی، یه‌ك كه‌سی فه‌ره‌نسی و یۆنانییه‌ك.
سه‌چاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به بانگه‌شه‌ی گێره‌شوێنی له‌نێو چالاكییه‌كانی گه‌زی پارك لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كرێت. به‌ڵام تائێستا به‌رپرسانی ئاسایش له‌باره‌ی ئه‌و 11 كه‌سه‌وه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه. سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئه‌مه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو له‌نێو گیراوه‌كاندا 4 خوێندكاری بیانی كه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی گۆڕانكاری ئه‌راسموس هاتوونه‌ته توركیا هه‌ن. له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا پۆلیس رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌م 9 رۆژه‌دا 200 هه‌زار پێگه‌ی ساخته‌ی تویتر (تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی) كراوه‌ته‌وه. پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌م پێگه‌یانه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
له‌شاری ئادانا خه‌ڵك بۆ پشتیوانیكردنی گه‌زی پارك رێپێوانیان سازكرد. له‌م نێوه‌دا گروپێك له‌نێو خۆپیشانده‌ران پۆلیسی به‌ردباران كرد. له‌دوای ئه‌مه پۆلیس ده‌ستوه‌ردانی رێپێوانه‌كه‌ی كرد و له حاڵه‌تی راوه‌دوونانی خه‌ڵكدا كۆمیسه‌رێكی پۆلیس له به‌رزاییه‌كی 5 مه‌تریدا كه‌وته‌خواره‌وه و به سه‌ختی بریندار بوو. گروپه‌كه له شه‌ودا دیسان له‌به‌ر ده‌رگه‌ی باره‌گای ئاك پارتی كۆبووه‌وه و له‌وێوه ده‌ستی به رێپێوانی كرد. پاشان خه‌ڵكه‌كه گه‌ڕایه‌وه وله به‌رده‌م باره‌گای ئاك پارتی گردبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا. له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ندێك كه‌سی نێو گروپه‌كه بینای باره‌گای ئاك پارتییان به‌ردباران كرد و پۆلیسیش ده‌ستوره‌دانی گردبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
له پارێزگای ئیزمیر له‌دژی ئه‌وانه‌ی له 31/5 تا 3/6 له‌باره‌ی خۆپیشاندانی گه‌زی پارك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتر.ـدا شتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیزمیر به شوێن ئه‌م كه‌سانه كه‌وتووه. ئه‌و كۆنووسه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له‌مباره‌وه ئاماده‌كراوه ئه‌م بانگه‌شه‌یه هاتووه كه "له‌ڕێی ئه‌م نووسینانه‌وه هانی چالاكییه‌كانان ده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئه‌مه‌ش ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كان له ئامانجی خۆیان لابدرێن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵك بۆ چه‌ند جه‌مسه‌ری سیاسی جیا ده‌كه‌نه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌نێوان خه‌ڵكی خاوه‌نی بۆچوونی جیاوازدا دژایه‌تی دروست بكه‌ن. له حاڵه‌تی به‌رده‌وامكردنی رووداوه‌كاندا پێده‌چێت ئه‌م جۆره نووسینانه ببن به‌هۆكاری ئه‌و رووداوانه كه زیان به ئاسایشی گشتی بگه‌یه‌نن. بۆ ئه‌مه‌ش، دیاره كه ئه‌م جۆره نووسینانه بۆ ئه‌م ئامانجه به شێوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی و رێكخه‌رانه ده‌كرێت". بۆ ئه‌مه‌ش پۆلیس بڕیاری ده‌ستگیركردنی 38 كه‌سی ده‌ركرد، له‌مانه 29 كه‌س ده‌ستگیركران، له‌و ماڵانه‌ی كه پشكنین كراوه پۆلیس ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ته‌له‌فۆن و كومپیۆته‌ره‌كاندا. له دوایین هه‌واڵدا له‌باره‌ی ئه‌م ده‌ستیگركردنه‌وه، گیراوه‌كان سه‌ربه‌ست كران، ته‌نیا یه‌ك كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیس به راگیراوی ماوه‌ته‌وه.
كه‌سك له دووه‌مین رۆژی چالاكیی ده‌سته‌لكارهه‌ڵگرتنیدا له ئه‌نقه‌ره، له مه‌یدانی كزلئای، كه بووه‌ته "سیمبۆلی خۆڕاگری"، دروشمی "خۆمان راده‌ستی فاشیزمی ئاك پارتی ناكه‌ین" و "ئێمه هێزی گۆڕانین" به‌زر كرده‌وه، كه‌سك له سه‌رتاسه‌ری توركیا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ تا دوێنێ ئێواره، به داخوازی "له‌پێناوی ژیانێكی مرۆڤانه‌دا دڵنیایی كار، بۆ توركیایه‌كی دیموكرات و داهاتوویه‌تی بڕواپێكراو" چالاكیی ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتنی سازكرد، هه‌ر وه‌كو له زۆر شوێندا ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام درا، له ئه‌نقه‌ره‌ش به ئاماده‌بوونی ئاپۆرای خه‌ڵك چالاكییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. خه‌ڵكی به‌شداربووی گردبوونه‌وه‌كه ئه‌م رسته‌یان به یه‌خه‌ی خۆیانه‌وه كردبوو "وریابه ره‌شورووت*! ملكه‌چ نه‌كه‌یت"، به‌م شێوه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆغانیان پرۆتستۆ كرد.
جگه له‌مه خه‌ڵك به وتنی دروشمه‌وه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغانیان كرد، جگه له پشتیوانیكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌كو (DİSK)، (TMMOB) و (TTB) له‌م چالاكییه، به‌ده‌په، ئه‌سه‌په و جه‌هه‌په.ـش پشتیوانی‌یان له‌م چالاكییه‌ی كه‌سك كرد.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌ن و پارتی سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌م چالاكییه‌دا ئاماده بوون، به هه‌زاران كه‌س له ئاپۆرای خه‌ڵك كه ده‌ڕژانه نێو مه‌یدانی كزلئای ئه‌نقه‌ره، به‌رده‌وام دروشمی "بژی برایه‌تی گه‌لان"یان ده‌وته‌وه، پۆلیس له نزیك مه‌یدانه‌كه‌وه به‌رچاو نه‌ده‌كه‌وت، به‌ڵام به‌رده‌وام له ئاسمانی مه‌یدانی گردبوونووه‌كه‌وه‌دا به دوو كۆپته‌ر كه یه‌كێكیان سه‌ربازی بوو چاودێری گردبوونه‌وه‌كه‌ی خه‌ڵك ده‌كرا.
له ساڵی 1999 وه قه‌ده‌غه كراوه كه له مه‌یدانی كزلئای بۆنه، گردبوونه‌وه و چالاكی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌دوای رووداوی گه‌زی پارك و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له مه‌یدانی تاكسیمی ئه‌سته‌نبۆڵ، ماوه‌ی 7 رۆژه مه‌یدانی كزلئای له ئه‌نقه‌ره بۆ چالاكی پرۆتستۆیی رێكخراو، توێژ و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كراوه‌یه. له‌م گردبوونه‌وه‌دا وێرای نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی دیكه، سكرتێری كه‌سك هاككی تۆمبول وته‌یه‌كی پێشكه‌شی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی كرد، رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌ردۆغان بكات ئه‌وه‌یه؛ له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی خه‌ڵك ملكه‌چ بكات و ئه‌وه‌ی پێویست ده‌كات جێبه‌جێ بكات، چونكه ئه‌وه بۆ چه‌ندین رۆژه به زۆری پۆلیس ده‌یه‌وێت رێگری له ئیراده‌ی خه‌ڵك بكات و تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ، پارێزگاری ئه‌سته‌نبۆڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌سه‌ر كار لابدرێن، چونكه به فه‌رمانی ئه‌وان هێرشكراوه‌ته‌وه سه‌ر خه‌ڵك و ئه‌سته‌نبۆڵیان خه‌رقی گاز كردووه. ده‌بێ گشت راگیرا‌و و ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ربه‌ست بكرێن. ده‌بێ پرۆژه‌ی بیناكردنی گه‌زی پاركی تاكسیم، بنكه‌ی تۆپخانه و ناوه‌ندنی كلتوری ئاتاتورك هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه. ده‌بێ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گردبووه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو مه‌یدانه‌كانی گشت شاره‌كانی توركیا به مه‌یدانی تاكسیمیشه‌وه هه‌ڵبگیرێت و به‌كاربردنی گازی بیبه‌ر قه‌ده‌غه بكرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ینی له كاتژمێر 19 تاكو 21:20 خوله‌ك له چه‌ندین شوێن و گه‌ڕه‌كی ئه‌نقه‌ره له‌نێوان خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر و پۆلیس پێكدادان رووی دا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له كاتژمێر 21 دا به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی توندی پۆلیسه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران بریندا بوون، كه ئه‌مه‌ش توڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه له‌نێو برینداره‌كاندا سه‌رۆكی گشتی سه‌ندیكای په‌روه‌رده ئوونسال یلدز.ـیش هه‌یه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی سێ شه‌وه له دێرسیم چالاكییه‌كانی پشتیوانكردنی گه‌زی پارك گرفتی لێ دروست نه‌بووه، دوێنێ شه‌و دیسان گروپێكی نزیكه‌ی 500 كه‌سی له مه‌یدانی شاردا كۆبووه‌وه، له‌نێویاندا ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په حوسێن ئایگوون و ژماره‌یه‌كی زۆری نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌بوون.
له‌نێو پاركی سه‌ید رزا بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك بۆ پرۆتستۆكردنی رووداوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی توركیا چالاكی دانیشتنیان ئه‌نجام دا، له‌دوای لێدوان بۆ رۆژنامه‌نووس به مه‌به‌ستی پرۆتستۆكردنی رووداوه‌كان، گروپه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له چاوه‌ڕوانیدا مایه‌وه و پۆلیسیش رێوشوێنی توندی ئاسایشی گرته‌به‌ر، له دره‌نگانی شه‌ودا گروپێك له خه‌ڵكه‌كه جیابووه‌وه و به به‌رد هێرشی برده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس، پۆلیسیش به ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن و زرێپۆش ده‌ستوه‌ردانی خۆپیشانده‌رانی كرد، له‌میانی رووداوه‌كه‌دا هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران به به‌رد جامی ده‌رك و په‌نجه‌ره‌ی لقی بانكه‌كانی سه‌ر شه‌قامیان هێنایه خواره‌وه.
سه‌رله‌نوێ تیمه‌كانی هێزی پۆڵایینی پۆلیس ده‌ستوه‌ردانیان كرد و رووداوه‌كان تا كاتژمێر 23:00.ـی شه‌و درێژه‌یان كێشا. له‌دوای كوتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كه پۆلیس رێوشوێنی توندی ئاسایشیی له‌نێو شاردا گرته‌به‌ر. ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په حوسێن ئایگوون رایگه‌یاند "هۆكاری ئه‌م چالاكییانه ئاوه‌ڵاكردنی ئه‌و وزه‌یه‌یه كه له‌دژی زوڵمی 11 ساڵه‌ی ئاك پارتی كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه. من ئه‌مڕۆ به‌ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه لێره ئاماده‌بووم، ئه‌م خۆپیشاندانه به ته‌واوی خۆپیشاندانی سیاسین. دیاره حكومتی توركیا له‌دژی عه‌له‌وییه‌كان چی كردووه. له هه‌ره دواییشدا به‌ناوكردنی سێیه‌مین پردی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ناوی یاڤوز سوڵتان سه‌لیم توخمێكی دیكه‌یه بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی باره‌كه... گه‌ربێتو حكومه‌ت لێدوانێكی دڵنیاكه‌رانه بدات، له‌وانه‌یه روودوه‌كان ئارام ببنه‌وه".
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی ئه‌حمه‌د تورك له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی گه‌زی پارك وتی "به‌ڕاستی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌ت گوێیان له ده‌نگی گه‌ل نه‌گرت، به‌م نزیكبوونه‌وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ده‌بێ ئه‌مه بۆیان ببێت به په‌ند. خۆشیان ئیتر ئه‌وه ده‌بینن كه ئه‌و پرۆژه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت، سه‌رناگرێت. ئێمه سڵاو له خۆڕاگری گه‌زی پارك ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی ئێمه له توركیادا خه‌ونی پێوه ده‌بینین ئه‌وه‌یه؛ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ناهه‌قی، هه‌ڵه، سیاسه‌تی ره‌ت و نكۆڵیكردنێك هۆشیاربوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌دی بێت... ئێمه ئه‌مه به شتێكی ویژدانی و ئه‌خلاقی نابینین، كه لایه‌نێكی سیاسی له پشت، یاخود پێشه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییه‌یانه خۆ‌یا پیشان بدات، كه خودی گه‌ل ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه، ئه‌مه به شتێكی راست نابینین كه ئه‌م چالاكییه‌ی گه‌ل بۆ ئامانجی سیاسی خۆیانی به‌كاربێنن. له‌ڕاستیدا سه‌ره‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌بێته هۆكاری شكستی ئه‌و ئیراده و باوه‌ڕییه كه له‌نێو گه‌لدا به‌رجه‌سته بووه. بۆیه ئێمه هه‌ڵوێستی جه‌هه‌په به شتێكی هه‌ڵپه‌رستانه ده‌بینین. پێمانوایه ده‌بێ ئه‌و جۆره ره‌فتارانه نه‌كرێن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی كۆنسه‌ی كه‌جه‌كه له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌زی پارك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا بانگ له گه‌لی كورد ده‌كات له‌نێو خۆپیشاندانه‌كاندا جێبگرێت، هاتووه "كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خۆڕاگر، به چالاكیی گه‌زی پارك، په‌یامی خۆیانی بۆ بنیادنانه‌وه‌ی توركیایه‌كی نوێ راگه‌یاند". كه‌جه‌كه بانگ له گه‌لی كورد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م چالاكییانه‌دا ده‌ستپێشخه‌ری بكات، هه‌روه‌ها هاتووه "بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م قۆناغه به ئاقارێكی دروستدا بڕوات، (ده‌بێ گه‌لی كورد) شانبه‌شانی هێزه دیموكراتیخوازه‌كانی توركیا ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی جێبه‌جێ بكات".
سه‌رچاوه‌كان: تی24، رادیكال، میللییه‌ت و ئاژانسی فرات نیوس.
ـــــــــــــــــــ
*وشه‌ی ره‌شورووت چه‌ند رۆژ به‌رله ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان وه‌كو به كه‌مبینینی خۆپیشانده‌رانی گه‌زی پارك به‌كارهێنرا، كه ئێستا ئه‌م وشه‌یه له توركیا و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپاش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌خنه ئامێزانه له ئه‌ردۆغان به‌كارده‌هێنرێت، ئێستا ئه‌و بانگه‌شه‌ش هه‌یه له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه، ده‌زگای زمانه‌وانی توركیا له فه‌رهه‌نگی زمانی توركیدا لێكدانه‌وه‌ی مانای وشه‌كه‌ی گۆڕیوه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نكه‌ره وتارێكی نوسیوه له‌ژێر ناونیشانی "ده‌ستورو مه‌یدانی ته‌قسیم"
تیایدا گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت: له‌مێژووی گه‌لاندا، رابه‌رو سه‌ركرده‌و كاریزمای سیاسی، هه‌میشه پێویست بوون‌و له‌قه‌یرانه سیاسییه‌كاندا رۆڵی مێژوویی‌و گه‌وره‌ی خۆیان بینیووه‌و ده‌بینن. له‌كوردستانی عیراق، تاكو ئێستا هه‌ردوو سه‌رۆك مام جه‌لال‌و سه‌رۆك بارزانی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌مانیان داوه. لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌م راستییه ده‌زانن‌و مه‌سه‌له‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گرو واقیعیشه. به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال لێمان دووره. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه رۆژ به‌ڕۆژ ته‌ندروستیی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات‌و هیوایه‌كی زۆرمان هه‌یه به‌م نزیكانه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆی.
هه‌موومان ده‌زانین تائێستا به‌پێی ده‌ستوور، سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر گه‌وره‌ی نه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال خۆی كاریزما‌و خه‌بات‌و تێكۆشان‌و رابه‌رێكی گه‌وره‌و به‌ئه‌زموون‌و ناسراو بوو له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و دنیاش، گوڕ‌و ته‌وژمێكی تازه‌و به‌هێزی دابووه كورسی سه‌رۆك كۆمار. كاریزما‌و رابه‌رایه‌تی‌و خه‌بات‌و تیكۆشانی مام جه‌لال كورسی سه‌رۆك كۆماری عیراقی به‌هێز كردووه‌و بۆته سه‌مامی ئه‌مان بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان.
به‌پێی ده‌ستووری عیراق، سه‌رۆك كۆمار ته‌نیا دوو خوول ده‌توانێت له‌پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه. سه‌رۆك مام جه‌لال-یش تاكۆتایی خوولی دووه‌می خۆی كاره‌كانی رایی ده‌كات‌و ده‌مێنێته‌وه. بۆیه به‌ڕای من له‌داهاتوودا بۆ كورد واباشتره به‌تایبه‌تیش بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بكات. چونكه كورد له‌دانانی یاسا‌و گۆڕینی یاساكان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستبێت باشتره. هه‌ر كه‌سێكی تر ببێته سه‌رۆك كۆمار ناتوانێت ئه‌م كورسییه وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال پڕ بكاته‌وه. پێشتر له‌كوردستان، سه‌رۆك مام جه‌لال‌و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێكه‌وه، كێشه‌ی گه‌وره‌یان حه‌سم ده‌كردو چاره‌سه‌ری سیاسی‌یان بۆ ناكۆكی‌و ململانێكان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌دۆزییه‌وه‌و ریزه‌كانی كوردیان له‌لێكترازان ده‌پاراست. ئه‌مڕۆ غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌ركی سه‌رشانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌هه‌موو رووێكه‌وه قورس‌تر كردووه. كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتی سیاسی‌و ده‌ستووریمان بۆ دروستبووه. ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌گۆڕه‌پانه‌كه بوایه بۆ چاره‌سه‌كردنی پێكه‌وه چاره‌سه‌رێكیان بۆ ده‌دۆزییه‌وه. به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری تازه‌و سیاسه‌تی نه‌وت‌و غاز.
ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌ست به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر دواڕۆژو چاره‌نووسی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌م. به‌پێویستمزانی راشكاوانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری تازه رای خۆم رابگه‌یه‌نم. به‌ڕای به‌نده، هه‌قه ئه‌م راستییه له‌سیستمی دیموكراسیدا له‌به‌رچاو بگرین. بوونی(59) كورسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان یان هێنانی زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئیتر هه‌موو شتێك وه‌كو خۆمان ده‌مانه‌وێت تێپه‌ڕی بكه‌ین‌و گوێ نه‌ده‌ینه رای ئۆپۆزسیۆن‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی! به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ندێك بابه‌تی گرنگی وه‌ك ده‌ستوورو سیاسه‌تی نه‌وت‌و غاز...ره‌نگه یه‌كێك بڵێت ئه‌دی ئه‌وه نییه داوای ریفراندۆم ده‌كرێت له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستوور؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ده‌مه‌وه.
پێش ماوه‌یه‌ك له‌توركیا ویستیان ده‌ستوورێكی تازه دابنێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كیان دروستكرد به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و ئه‌ندامێتی (3) كه‌س له‌ئاك پارتی‌و جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په‌و به‌ده‌په. واته لیژنه‌كه پێكهاتووه له‌حزبی حاكم‌و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن وه‌كو یه‌ك. بڕیاره‌كانیش له‌م لیژنه‌یه‌دا له‌سه‌ر هه‌ر مادده‌یه‌ك به‌ته‌وافوق‌و سازانی نیشتمانی ده‌بێت. نه‌وه‌ك حزبێك بڵێت من زۆرینه‌م‌و ژماره‌ی ئه‌ندامانی من له‌لیژنه‌كه ده‌بێت له‌حزبه‌كانی تر زۆرتر بێت. له‌كۆی 550 ئه‌ندامی په‌رله‌مان. ئێستا ئاك پارتی له‌په‌رله‌مان 327 ئه‌ندامی هه‌یه، به‌ده‌په (حزبه كوردییه‌كه) 29 ئه‌ندامی هه‌یه، جه‌هه‌په 134، مه‌هه‌په 52 و بێلایه‌ن 6.كه‌چی هه‌ریه‌كه‌یان وه‌كو یه‌ك 3 ئه‌ندامیان له‌لیژنه‌ی دانانی ده‌ستووردا هه‌یه. كه هه‌مووشیان له‌سه‌ر ده‌ستووره‌كه رێككه‌وتن ئینجا بڕیاره بخرێته راپرسییه‌وه. به‌ڵام هێشتا رێكنه‌كه‌وتوون. واته یه‌ك لایه‌ن رازی نه‌بێت ئه‌م ده‌ستووره ناتوانرێت بخرێته ریفراندۆمه‌وه.
ئایا له‌كوردستانی خۆمان له‌كاتی دانانی لیژنه‌ی ده‌ستوور ره‌چاوی ئه‌م خاڵه كراوه؟ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا، هه‌ندێ لێدوانی دا‌و عه‌لمانییه‌كانی ناڕه‌حه‌تكرد. پێیانوابوو ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی تاك به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك پێشێل ده‌كرێت‌و ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حكومه‌ت، توركیا به‌ره‌و دواوه ده‌گێڕیته‌وه! فه‌رمون سه‌یر بكه‌ن چ خۆپیشاندانێكی گه‌وره له‌شاره‌كانی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت! ئه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیش هه‌ن ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بۆ حكومه‌تی ئاك پارتی‌و توركیا دروست بكه‌ن‌و پڕۆسه‌ی ئاشتیش تێكبده‌ن. هه‌قه كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم مه‌ترسییه‌كان له‌به‌رچاوبگرن. ره‌شنووسی ئه‌م ده‌ستووره به‌ئاشكرا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر خاڵ به‌خاڵی گفتوگۆ بكه‌ین. كه‌موكوڕییه‌كانی به‌ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك بنه‌بڕبكه‌ین. ئینجا هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه بیبه‌ین بۆ ریفراندۆم‌و ده‌نگی له‌سه‌ربده‌ین.
موناقه‌شه‌ی ئه‌وه ناكه‌م، گه‌ڕانه‌وه یان ناردنی ره‌شنووسه‌كه بۆ ریفراندۆم یاساییه یان نایاسایی؟ چونكه بۆ من ئیجماعی نیشتمانی له‌هه‌موو شتێكی تر گرنگتره. به‌تایبه‌تیش له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووردا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌شنووسی ئه‌م ده‌ستووره‌ی ئێستا هه‌یه بێ ده‌ستكاریی، بخرێته راپرسییه‌وه، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌نجامی باشی نابێت‌و هه‌ندێك گرووپ‌و لایه‌نیش چاوه‌ڕێن شتێكی وا رووبدات تا ده‌ستی تێوه‌ربده‌ن‌و ئاڵۆزیی بخه‌نه نێو ماڵی كورده‌وه. بۆیه با مه‌سه‌له‌كه نه‌گاته بنبه‌ست‌و باهه‌موومان پێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كوردستان بخه‌ینه سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه‌و له‌كونی ده‌رزییه‌وه رووداوه‌كان هه‌ڵنه‌سه‌نگێنین.
به‌هرۆز گه‌لاڵی
هه‌ر له‌باره‌ی بارودۆخی وڵاتی توركیاوه د.حه‌سیب شوانی وتارێكی نوسیوه له‌ژێر ناونیشانی: "باكوری كوردستان، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد یان چه‌ك دانانی په‌كه‌كه"
تیایدا نوسه‌ر ده‌ڵێت: له‌و كاته‌وه‌ی له‌ساڵی 2008 دا ئه‌ردۆگان له په‌رله‌مانی توركیادا پرۆژه‌ی (ئاشته‌وایی نیشتمانی) راگه‌یاند، هه‌موولایه‌نه‌كان به ئومێدێكی زۆره‌وه ده‌رواننه دوارۆژی ئه‌و پرۆژه‌یه‌و چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌ی كورد له‌باكوری كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه لێكدانه‌وه‌و تێروانینی هه‌ردوولایه‌نی كێشه‌كه‌یه بۆ روداوه‌كان،ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی (ئاكه‌په)وه‌یه ده‌یانه‌وێت به سێ قۆناغ كێشه‌ی كورد(په‌كه‌كه) چاره‌سه‌ر بكه‌ن،وه‌كو راگه‌یه‌نراوه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی توركیا،پاشان چه‌ك دانانی په‌كه‌كه،پاشان قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد،به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی په‌كه‌كه وه هه‌یه بێگومان چاوه‌روانی و ئومێدێكی زیاتره له‌م گفتوگۆیانه به به‌ده‌ست هێنانی ئۆتۆنۆمیه‌كه‌ی فراوان و جێكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد له ده‌ستوری توركیادا و له‌كۆتایشدا ئازادكردنی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌یه ئۆجالان.
وه‌كو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له تێپه‌ربوونی پرۆسه ی ئاشته‌وایدا تێبینی ده‌كه‌ین پێده‌چێت حكومه‌تی (ئاكه‌په) زیاتر مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتربێت بۆ پارت و كابینه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌ك له‌وه‌ی له بنه‌ره‌ته‌وه كیشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات له توركیادا ، له نه‌وه‌د ساڵی رابردوودا كه‌مالیزم و ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌رتاریه‌تی توركی نه‌ك دانییان به‌كه‌مترین مافی كوردا نه‌ناوه به‌ڵكو به‌هه‌موو جۆرێك نكۆڵی له بوونی كورد كراوه له‌و وڵاته‌دا،ئه‌وه‌ی زۆرجارو سیاسه‌ت مه‌دارانی توركیا وبه‌گوێمانیانداده‌داو تائێستاش به‌شێكی سه‌رانی پارتی ئاكه‌په جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه تورك و كورد هه‌ردووكیان هاووڵاتین له‌توركیادا یه‌كسانن له ماف‌دا ،به‌ومانایه‌ی گه‌ر له‌داهاتوشدا مافێكیش به كورد درا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه باكوری كوردستان سنورێكی ئۆتۆنۆمی هه‌بێت، توركیا گه‌ر بتوانێت له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیه‌وه مافه‌كانی كورد بسه‌لمێنێت به پێدانی فیدرالیزم،كه‌واته ئه‌مه ده‌مانگه‌رێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می په‌یمانی (سیڤه‌ر) له‌ساڵی 1920 دا، كه بۆیه‌كه‌م جار دان به‌مافی كوردا نرابوو له‌مێژوودا، لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا حكومه‌تی ئاكه‌په ده‌توانێت ئه‌م هه‌نگاوه مێژوویه گه‌وره‌یه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت؟
به‌ڵام پێده‌چێت حكومه‌تی توركیا بیه‌وێت له رێگای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایه‌وه له‌و وڵاته‌دا، په‌كه‌كه له‌هێزێكی چه‌كداری شۆرشگێری شاخه‌وه بكات به هێزێكی سیاسی نێو شاره‌كان و تێكه‌ڵ به‌كاری سیاسی بكات له توركیادا، كه بێگومان به‌م هه‌نگاوه‌ش نه‌ك كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نابێت له باكوری كوردستان به‌ڵكو چه‌ند هه‌نگاوێكیش دێته دواوه، خۆی له خۆیدا ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی كارێكی گه‌وره‌بوو له توركیادا، به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی پرۆسه‌كه‌ش تاكۆتایی به‌سه‌ركه‌وتویی كێشه‌ی كورد زۆر ئاڵۆزتر ده‌كات له‌باكوری كوردستان و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و گۆرانكاریه گه‌ورانه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا روده‌ده‌ن راپه‌رینی گه‌ڵان و داواكاری دیموكراسی و مافی نه‌ته‌وه‌كان، پێده‌چێت په‌كه‌كه‌ش زۆر له‌جاران به‌هێزتر بێته‌وه گۆره‌پانی كاری چه‌كداری و شۆرشگێری و شێوازی خه‌بات بگۆرن و بتوانن له‌رێگه‌ی شۆرشه‌وه ده‌سكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

