فایبه‌ر ئۆپتیك ده‌گه‌یه‌نرێته ناوچه‌كانی هه‌رێم
kurdistani 02:28 PM - 2013-06-05
قۆڕخكاری له‌بواری ئه‌نته‌رنێت-دا نامێنێت
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قۆڕخكاری له‌بواری ئه‌نته‌رنێت-دا نامێنێت و به‌پێی گرێبه‌ستی نوێ ده‌بێت كۆمپانیاكان هێڵی فایبه‌ر ئۆپتیك بگه‌یه‌نه هه‌موو شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری سلێمانیش فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری گه‌یاندن پێكده‌هێنێت.
له چوارچێوه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ سه‌ردانی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پارێزگای سلێمانی و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، رۆژی 2-6 جۆنسون سیاوش وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانییه‌وه پێشوازی لێكرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌و گرفتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و پرۆژه‌و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ خزمه‌تی زیاتر به‌هاووڵاتیان.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی له وته‌یه‌كدا ته‌ئكیدی له دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان كرده‌وه‌و داواشی كرد كه یاسا‌و رێنماییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا وه‌ك یه‌ك په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌روه‌ها به‌وردی گرفته‌كانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی له سلێمانیدا خسته‌ڕوو، له‌وانه خراپ دابه‌شبوونی میلاك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاند له سلێمانی و گله‌یی كۆمپانیاكان له قۆڕخكاری له بواری گه‌یاندن و بابه‌تی گۆڕینی پاسه كۆنه‌كان و پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌ت له سلێمانی.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمیش لهوتهكانیدا، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه به‌پێی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ خوار خۆیان دابه‌زاندووه‌و له‌و رووه‌وه كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
سه‌باره‌ت به قۆڕخكاری له‌بواری گه‌یاندندا به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌نته‌رنێتدا، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم رایگه‌یاند: قۆڕخكاری له‌بواری ئه‌نته‌رنێتدا نامێنێت و به‌پێی گرێبه‌ستی نوێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌مه‌ودوا ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن وه‌رده‌گرن له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستاندا خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، هاوكات ده‌بێت هێڵی فایبه‌ر ئۆپتیك بگه‌یه‌ننه هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداگری كرا له‌سه‌ر چاودێری كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری گه‌یاندن، به‌تایبه‌ت ئه‌نته‌رنێت، له‌و رووه‌وه پارێزگاری سلێمانی فه‌رمانیدا وه‌ك سه‌رجه‌م لیژنه هاوبه‌شه‌كانی تری قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی سلێمانی، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبێت بۆ چاودێری كردن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیا‌و شوێنانه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌بواری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندندا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سزادانی ئه‌و شوێنانه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌ئاستی پێویستدا نییه.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی ئیداری تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندن تاوتوێ كرا‌و ته‌ئكید له هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كرایه‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

