هه‌ڵه‌كانی كتێبی كۆمپیوته‌ر-ی پۆلی 11 ی ئاماده‌یی
kurdistani 05:00 PM - 2013-06-04
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی
كتێبی (كۆمپیوته‌ر، مایكرۆسۆفت ئه‌كسس، بۆ پۆلی یازده‌هه‌می ئاماده‌یی).. له‌نێوان هه‌ڵه‌ی زانستی و زمانه‌وانی دا
به‌شی یه‌كه‌م
كتێبی (كۆمپیوته‌ر، مایكرۆسۆفت ئه‌كسس، بۆ پۆلی یازده‌هه‌می ئاماده‌یی)، پرۆگرامی وانه‌ی كۆمپیوته‌ری، خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، كه له دانانی به‌ڕێزان (سۆران نه‌ریمان حه‌مه‌ساڵح، ئومێد سادق عه‌بدولكه‌ریم، موحه‌مه‌د ئه‌بوبه‌كر تۆفیق، هادی حه‌مه‌ڕه‌زا عه‌زیز، روناك موحه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا و رێزان حه‌مه‌ڕه‌شید كه‌ریم)ه، و پێداچونه‌وه‌ی زانستی و گونجاندنی بۆ كراوه له‌لایه‌ن به‌ڕێز (ئیبراهیم كه‌ریم سه‌عید)، ئێستا چاپی پێنجه‌می ئه‌م كتێبه، كه له‌ساڵی (2010) چاپكراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دایه.
ئه‌م پرۆگرامه‌ی خوێندن وه‌ك زۆرێك له پرۆگرامه‌كانی تر، دوای هه‌وڵ و ماندوبوونی لیژنه‌ی دانه‌رو پێداچوونه‌وه به‌رهه‌م هاتووه و، لای خۆمه‌وه ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م و، پێموایه به‌هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییه‌كانه‌وه كارێكی باشیان كردووه، هیچ به‌رهه‌مێكیش بێ هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی نییه، وه‌لێ نیگه‌رانی له‌وه‌دایه كه لێوان لێوه له هه‌ڵه‌ی زانستی و زمانه‌وانی و دوای پێنج جار چاپكردنه‌وه، چاك نه‌كراوه‌و پێداچونه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه بوو، چونكه دزێوترین جۆری گه‌نده‌ڵی، گه‌نده‌ڵی زانستییه‌و، زیان به میلله‌تێك ده‌گه‌یه‌نێت، زیانه‌كه‌ی له داهاتوودا زیاتر دیاری ده‌دات و، له‌ئێستادا ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی به‌م هه‌ڵانه په‌روه‌رده بكرێت، به‌ته‌واوی و به‌وردی هه‌ست به هه‌ڵه‌كان ناكه‌ن و، ده‌بنه هه‌ڵگری هه‌ڵه، وه‌لێ له ئاینده‌دا هه‌ڵه‌كان ده‌بینن و هه‌ست به له‌نگی و ناجۆری و نادروستییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئێمه لای خۆمانه‌وه‌و له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی پیشه‌یی و مێژوویی، وه‌ك پسپۆرێكی بواره‌كه، ئه‌و هه‌ڵانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌و هیوایه‌ی له چاپی نوێ‌دا چاك بكرێت و، هه‌ڵه‌كان ئه‌گه‌ر بنه‌بڕیش نه‌كرێن، كه‌م بكرێنه‌وه. بۆیه هیوادارم پسپۆرانی هه‌موو بواره‌كان كه گه‌نده‌ڵی زانستی له بواری پسپۆڕیی خۆیاندا ده‌بینن، بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، به‌مه‌ش خۆیان له‌به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی پیشه‌یی و، مێژوویی رزگاربكه‌ن و ده‌روونیان ئاسووده بكه‌ن، به‌و هیوایه‌ی سوودێك به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بگه‌یه‌نن و، له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا خزمه‌تێك بكه‌ن.
ناوی كتێب
ناوی سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ت و پرۆگرامه‌ی خوێندن، كۆمپیوته‌ره، وه‌ك هه‌ریه‌ك له فیزیا‌و زینده‌وه‌رزانی و ....، بابه‌ته‌كانی تر، وه‌لێ ئه‌م بابه‌ت و پرۆگرامه دابه‌شكراوه‌ته‌وه بۆ چه‌ند بابه‌تێكی تر بۆ قۆناغه‌كانی حه‌وت و هه‌شت و ده‌و یانزه، و له‌هه‌ر قۆناغێك دا، كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌خوێندرێت، ئه‌و كتێبه‌ی تایبه‌ته به قۆناغی یازده‌هه‌می ئاماده‌یی، ناونراوه (مایكرۆسۆفت ئه‌كسس)، له راستیدا، به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت ئه‌كسێس یه‌كێكه له به‌رنامه‌كانی گورزه‌ی مایكرۆسۆفت ئۆفیس، كه گورزه به‌رنامه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارییه بۆ چه‌ند بوارێكی دیاریكراو‌و یه‌كێكه له‌گورزه زۆر بڵاوو به‌كارهاتووه‌كانی جیهان، بۆیه شیاو نییه ناوی كتیبێكی قۆناغێكی خوێندن به‌ناوی به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت-ه‌وه بێت، به‌ڵكو راستترو زانستی تر ئه‌وه‌یه ناوی بابه‌ته‌كه بكرێته (به‌كارهێنانی بنچینه‌ی زانیاری Using Database) یان (ناساندنی بنچینه‌ی زانیاریIntroduction to Database)، خۆ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه فراوانتر بێت و بكرێته (سیستمی به‌رێوه‌بردنی بنچینه‌ی زانیاری Database Management System (DMS)) ئه‌وا زۆر شیاوترو باشتر ده‌بێت و، ناوی كتیبه‌كه ده‌بێته ناوێكی زانستی شیاو.
بۆیه یه‌كه‌م ئه‌رك پێش له‌چاپدانه‌وه‌ی بابه‌ت و كتێبه‌كه، گۆڕینی ناوه‌كه‌یه‌تی.
نه‌وه‌ی به‌رنامه
نه‌وه‌ی به‌رنامه كه The Version of Software، كه له‌م كتێبه‌دا باسكراوه‌و شیكراوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی فێركاری، مایكرۆسۆفت ئه‌كسێس ی 2003 یه، له‌كاتێكدا گورزه به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت ئۆفیس تا هه‌نووكه چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی نوێتری لێده‌رچووه، وه‌كو مایكرۆسۆفت ئۆفیسی 2007، مایكرۆسۆفت ئۆفیسی 2010 و مایكرۆسۆفت ئۆفیسی 2013، به‌پێی ژماره‌ی سپاردنی سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه بێت كه ژماره (1139)یه، ئه‌م كتێبه ساڵی 2008 یان دواتر یه‌كه‌مجار چاپكراوه، بۆیه نه‌ده‌بوو ئه‌و نه‌وه كۆنه‌ی به‌رنامه‌كه دانراباو شیكرابایه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بوو لانی كه‌م نه‌وه‌ی 2007 بووایه‌و، له‌چاپی پێنجه‌میشدا، كه‌ساڵی 2010 چاپراوه‌ته‌وه بكرایه به‌مایكرۆسۆفت ئه‌كسێسی 2010، چونكه هه‌م له‌ڕووی رووكار Interface و، هه‌م له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی نوێ و روخساره‌وه جیاوازی به‌رچاویان هه‌یه، بۆیه هیوادارین له‌چاپی داهاتوودا ئه‌م گرفته‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ڵه‌كان -1
به چاوپیاخشانێكی خێرا به كتێبه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌ی زانستی و زمانه‌وانی ده‌كه‌ونه به‌رچاو، كه زیانێكی زۆریان له كتێبه‌كه داوه‌و، له‌سه‌نگ و قورسایی بابه‌ته‌كه‌یان كه‌مكردۆته‌وه، به‌جۆرێكه ناتوانین چاوپۆشی‌یان لێبكه‌ین و، له‌هه‌ر شوێنێكیشدا هه‌ڵه‌كه بچووك بێت یان زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بێت، چاوپۆشیم لێكردووه و، باسیان ناكه‌م.
له لاپه‌ڕه ((5)) دا و، له پێناسه‌ی بنچینه (بنكه) ی زانیاری دا، سه‌ره‌تا وشه‌ی Database هاتووه و، پاشان به دوایداو له‌نێوان دوو كه‌وانه‌دا نووسراوه (بنچینه‌ی زانیارییه‌كان)، كه راست و دروست وایه له پێشدا، ناوه كوردییه‌كه بنووسرایه‌و پاشان وشه ئینگلیزییه‌كه، هه‌ر له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌و پێناسه‌دا، نوسراوه (كورتكراوه‌ی ئه‌و فایلانه‌ی كه به‌م به‌رنامه‌یه زه‌خیره ده‌كرێن (Save) هێماكه‌ی (db)یه‌و ئه‌م نووسینه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پێناسه‌ی بنچینه (بنكه)ی زانیارییه‌وه نییه‌و، لێره‌دا زیاده‌یه‌و ده‌بوو له‌گه‌ڵ پێناسه‌و باسی (مایكرۆسۆفت ئه‌كسێس)دا بنووسرایه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دوو هه‌ڵه له‌م كورته نووسینه یه‌ك دیڕییه‌دا هه‌یه، یه‌كه‌م: ئه‌و فایلانه دروستده‌كرێت Create نه‌ك زه‌خیره ده‌كرێن Save، دووه‌م: هێماكه‌ی db یه، هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یه، چونكه db هێما نییه‌و كورتكراوه‌یه، بۆ وشه‌ی database و، له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه وه‌كو ناوێكی جێگیری هه‌میشه‌یی دانراوه بۆ ئه‌و داتابه‌یسانه‌ی دروستی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ویستمان ده‌یگۆڕین به ناوێكی تر، ئه‌گه‌ر نا، به‌هه‌مان ناوه‌وه دروست Create ی ده‌كه‌ین.
له‌لاپه‌ره ((7))دا، وێنه‌یه‌ك دانراوه‌و له‌ژێر وێنه‌كه‌دا نوسراوه (پێكهاته‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌كسس) و، شه‌ش پێكهاته له 6 خاڵدا به‌دوای یه‌ك دا نووسراوه، به‌م شێوه‌یه:
1. Title Bar.
2. Menu Bar.
3. Database.
4. Formating (Datasheet).
5. Task Pane.
6. Status Bar.
گوایه ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه به‌شی پێكهێنه‌ری به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت ئه‌كسێس روونده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م كتێبه بۆ من بووایه وه‌ك ئه‌كادیمی و پسپۆرێكی ئه‌م بواره، ره‌نگه هیچم نه‌گوتایه، وه‌لێ ئه‌م كتێبه بۆ فێرخوازێكی یازده‌هه‌می ئاماده‌ییه، بۆیه ناكرێت به‌و جۆره بنووسرێت و لانیكه‌م ده‌بوو ناوی هه‌ریه‌كێك له‌به‌شه پێكهێنه‌ره‌كان به كوردی بنووسرایه و، پاشان له‌ته‌نیشتیاندا ناوه‌كه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی بنووسرایه، هه‌ر به‌شه‌و كورته شه‌رحێكیش له‌باره‌یه‌وه بنووسرایه تا روونتر بێت و، شیاوتر بوایه، ئه‌گه‌ر نا به‌و جۆره‌ی ئێستا ده‌پرسین (ئه‌مانه چین؟)، ئه‌مه پرسیارێكی ساده‌ی خوێندكارێكه، له‌وانه‌یه هیچ له‌باره‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه نه‌زانێت، بۆیه باسكردنی بابه‌تێك بێ ئه‌وه‌ی ماناكه‌ی بگه‌یه‌نێت و، زانیاری به به‌رامبه‌ر ببه‌خشێت كارێكی هه‌ڵه‌یه، ئه‌م باسه پر له كه‌موكوڕییه‌و مانابه‌خش نییه.
له لاپه‌ره ((8))دا، له‌ژێر ناونیشانی (له‌دوای كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت ئه‌كسس) بابه‌تێكی نوێ نوسراوه، تیایدا ئاماژه دراوه به (كلیك كردن له‌سه‌ر Blank Database بۆ ئاماده‌كردن و دروستكردنی فایله‌كه‌مان)، كه دروست وایه بنووسرێت كلیك كردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری به‌تاڵ Blank Database بۆ دروستكردن Create ی بنچینه (بنكه)ی زانیاری، پاشان ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ئاماده‌كردنی بنچینه‌ی زانیارییه‌كه، چونكه هه‌ردوو كرداری ئاماده‌كردن و دروستكردن پێكه‌وه ئه‌نجام نادرێت و، سه‌ره‌تا بنچینه‌ی زانیارییه‌كه دروست ده‌كه‌ین و، پاشان پێكهاته‌و به‌شه‌كانی ئاماده ده‌كه‌ین و رێكی ده‌خه‌ین.
له بابه‌تی (به‌شه‌كانی داتابه‌یس)دا، كه له حه‌وت به‌ش-دا روونكراوه‌ته‌وه‌و، دوو لاپه‌ره‌ی 10و11 ده‌گرێته‌وه، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو هه‌ن، لێره‌دا به وردی روونیان ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: له‌هه‌موو به‌شه‌كاندا، ژماره‌ی به‌شه‌كه به‌زمانی كوردی (وه‌كو: یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م) نوسراوه و، پاشان ناوی به‌شه‌كه به زمانی ئینگلیزی (وه‌كو Tables و Queries و .....) نوسراوه، كه شیاوتر وایه له‌پێشدا ناوه‌كه به كوردی بنووسرێت و له ته‌نیشتی-دا، ناوه‌كه به ئینگلیزی، نه‌ك به‌و جۆره‌ی ئێستا.
دووه‌م: له خاڵی یه‌كه‌م و له‌باسی خشته‌دا نوسراوه: (یه‌كه‌م: Tables خشته به‌بنچینه‌ی زانیاری Data base داده‌نرێت)، له راستیدا Tables خشته نییه‌و، خشته‌كانه، پاشان خشته به بنچینه‌ی زانیاری دانانرێت، به‌ڵكو به‌بنچینه‌ی بنچینه‌ی زانیاری Basic of Database، داده‌نرێت و، بۆ كۆگاكردن و رێكخستنی زانیارییه‌كان به‌كاردێت.
سێیه‌م: له خاڵی دووه‌مدا، پێناسه‌یه‌كی گونجاوو رێك بۆ پرسگه‌كان Queries خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ناوه كوردییه‌كه نه‌نوسراوه‌و، ئه‌گه‌ر له‌پێناسه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه بدرایه كه (له‌وانه‌یه پرسگه‌كان یه‌كپێگرتنی خشته‌كان بێت و، زانیارییه‌كان له‌چه‌ند خشته‌یه‌كی جیاوازه‌وه كۆبكاته‌وه)، ئه‌وا پێناسه‌كه وردتر‌و باشتر ده‌بوو.
چواره‌م: له پێناسه‌ی سێیه‌میشدا ته‌نها وشه‌ی Forms نوسراوه‌و، مانا كوردییه‌كه فه‌رامۆشكراوه، هه‌روه‌ها له‌پێناسه‌كه‌دا له‌نگی ده‌بینرێت، چونكه له‌جیاتی (تۆماركردنی زانیاری) شیاوتربوو بنووسرایه داغڵكردن Enter ی زانیاری.
پێنجه‌م: له‌پێناسه‌ی لاپه‌ڕه‌كانداو، له‌ته‌نیشت وشه‌ی ماڵپه‌ری تایبه‌تداو، له‌نێوان كه‌وانه‌یه‌كدا نوسراوه (ئینته‌رنێت)، كه زیاده‌یه و پێویست نییه.
شه‌شه‌م: له‌پێناسه‌ی Macros و Modules دا، به‌هه‌مان شێوه مانای وشه‌كان به‌كوردی فه‌رامۆشكراوه‌و، له‌نگیش له‌پێناسه و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ده‌بینرێت.
له لاپه‌ره ((12))دا و له‌ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌دا، ناوی خشته‌كان Tables به‌خشته Table نوسراوه، واته ناوه كودییه‌كه تاكه‌و وشه ئینگلیزییه‌كه كۆیه، و گرفتی زمانه‌وانی دروستده‌كات و ده‌بێته هه‌ڵه‌ی زمانی، وه‌لێ هه‌ڵه‌ی زانستی له‌م باسه‌دا ئه‌وه‌یه كه دوای باسی خشته نه‌هاتووه پێكهاته‌ی خشته بۆ خوێندكاران روونبكاته‌وه‌و، ئاماژه به‌وه بدات كه خشته له‌خانه‌و ریزه‌خانه‌ی ستوونی و ریزه‌خانه‌ی ئاسۆیی پێكدێت و، به‌شیكردنه‌وه‌ی نووسین و وێنه بیخاته به‌رده‌ست خوێندكاران و پاشان باس له دروستكردنی خشته بكات.
له لاپه‌ره ((13)) و له هه‌ردوو باسی ((دروستكردنی خشته)) و ((گۆڕینی ئاراسته و شێوازی خشته))دا، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بینرێت، له‌وانه:
یه‌كه‌م: له‌سه‌ره‌تادا، دانه‌رانی به‌ڕێز نووسیویانه كه ((پێش ئه‌وه‌ی باسی دروستكردنی خشته بكه‌ین به‌پێویستی ده‌زانین چۆنێتی گۆڕینی ئاراسته‌ی خشته (راست و چه‌پ)؟ وه جۆره‌كانی (Data Type) روونبكه‌ینه‌وه)).
له‌م به‌شه نووسینه‌دا، هه‌م له‌نگی هه‌یه‌و، هه‌م هه‌ڵه‌ی زانستی و زمانه‌وانی، كاتێك له‌نێوان دوو كه‌وانه‌دا ده‌نووسن (راست و چه‌پ)، مانایه‌كی دروست نادات به‌ده‌سته‌وه‌و، ده‌بوو بنووسرێت (راست و چه‌پ كردن) یان بنووسرێت گۆڕینی ئاراسته‌ی خشته (له چه‌پ بۆ راست و، له راست بۆ چه‌پ). له دواتردا كه نووسیویانه جۆره‌كانی Data Type، له‌دوو روه‌وه هه‌ڵه‌یه، یه‌كه‌م: وشه‌ی (جۆره‌كان) له‌زمانی كوردیدا، له‌به‌رامبه‌ر وشه‌ی ئینگلیزی (Type) دانراوه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، چونكه جۆره‌كان ده‌كاته Types له زمانی ئینگلیزی دا، نه‌ك Type، دووه‌م: وشه‌ی ئینگلیزی Data هیچ مانایه‌كی له‌زمانی كوردیدا بۆ دانه‌نراوه و، ده‌بوو وشه‌ی ((زانیاری)) له به‌رامبه‌ردا دابنرایه.
دووه‌م: له باسی گۆڕینی ئاراسته‌ی خشته‌دا، بابه‌ته‌كه كه‌موكوڕی هه‌یه، چونكه نووسیویانه: (دوای زه‌خیره‌كردنی داتابه‌یس و دروستكردنی خشته‌ی مه‌به‌ست له‌لیستی (Format) دا، (Datasheet) هه‌ڵده‌بژێرین)، له‌ڕاستیدا ده‌بوو به‌مجۆره بنووسرێت: دوای دروستكردنی بنچینه‌ی زانیاری Database و، دروستكردنی خشته‌كه The Tables، پێویسته خشته‌كه بكه‌ینه‌وه Open و، پاشان له لیستی Format دا، كلیك له‌سه‌ر Datasheet … بكه‌ین.
له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا، نووسیویانه كه بۆ خشته‌ی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌بێت كلیك له‌سه‌رRight to Left بكه‌ن و، بۆ خشته‌ی ئینگلیزیش كلیك له‌سه‌ر Left to Right، لێره‌شدا دیسانه‌وه زمانی كوردی فه‌رامۆشكراوه‌و، پێویستبوو بنووسرێت بۆ خشته‌ی كوردی و عه‌ره‌بی كلیك له‌سه‌ر (راست بۆ چه‌پRight to Left) و بۆ خشته‌ی ئینگلیزی كلیك له‌سه‌ر (چه‌پ بۆ راست Left to Right) ده‌كه‌ین.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

