عادل موراد: یه‌كێتی و شۆڕشه نوێیه‌كه‌ی به‌مجۆره له‌دایكبوون
kurdistani 08:38 PM - 2013-05-28كه باسمان له شۆرِشی نوێ ده‌كرد باوهرِیان پێ نه‌ده‌كردین
رۆژی 1/6/2013.. 38 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م حزبه له كاتێكدا دامه‌زرا تروسكاییه‌ك له دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌مابوو بۆ شۆڕش كردن له دژی رژێمی به‌عس، دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ره‌تا له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول سه‌ری هه‌ڵداو ئامانجی سه‌ره‌كی ئازادی و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد‌و به‌رده‌وامبوونی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ی بوو، ئه‌م حزبه توانی هه‌موو لایه‌نێك له خۆ بگرێت بێ جیاوازیكردن له ئایین و نه‌ته‌وه و زمان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه كاری بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش كرد‌و له 1/6/1976 شۆرِشی نویَی هه‌ڵگیرساند.. كاروان به‌رده‌وام بوو تا راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991 ی به‌دیهێناو چه‌ندین شه‌هیدی دا له پێناو ئازاد كردنی خاكهكهیی و تائێستاش به‌رده‌وامه له‌خزمه‌تكردنی نیشتمانه‌كه‌ی.
به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده مه‌زنه‌وه PUKmedia چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ عادل موراد كه‌له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ساز كردوه.. سه‌ره‌تا ئاماژه‌یه‌كی خێرای به‌بارودۆخی پێش دامه‌زراندن دا‌و وتی: هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول كتوپرنهبوو، به‌ڵكو پێشتر كاری بۆ كرابوو، له‌وكاته‌دا حكومه‌تی عیراق ویستی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد بكات به‌ڵام كورد رێكنه‌كه‌وت و له هه‌مانكاتیشدا شای ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێی خۆشنه‌بوو كورد رێكبكه‌وێت، ئه‌وه‌بوو شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، پاشان ژێر به‌ژێر عیراق و شای ئێران له دژی كورد رێككه‌وتن و رێككه‌وتننامه‌ی 6ی ئازاری 1975 له وڵاتی جه‌زائیر ئیمزا كرد، رێككه‌وتننامه‌ی 6ی ئازار بریتی‌بوو له‌وه‌ی كورد به هیچ جۆرێك جموجۆڵی نه‌مێنێت، خاڵی سه‌ره‌كیش ئه‌وه بوو كه پێشمه‌رگه ده‌بێت چه‌ك دابنێت و ته‌سلیم به عیراق یان به ئێران بێت، ئه‌وه‌بوو شكستی شۆڕشی ئه‌یلول روویدا، پێشمه‌رگه بوو به دووبه‌شه‌وه به‌شێك له ئێران و به‌شێكیش له عیراق مانه‌وه‌و چه‌كیان ته‌سلیم كرد.
یه‌كه‌م نامه‌ی مام جه‌لال
عادل موراد: پاش شكستی شۆڕشی ئه‌یلول، له 1-4-1975 یه‌كه‌م نامه‌ی مام جه‌لال-مان له به‌یروته‌وه به ده‌ست گه‌یشت ئێمه كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه بووین له ئێران، مام جه‌لال له نامه‌كه‌یدا نووسیبووی (ئه‌ی گه‌نجه‌كان مه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عیراق وه‌رن بۆ سوریا راهێنان ده‌كه‌ین و شۆڕشێكی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌ین)، پاشان له 11-4-1975 له شاری ورمێی كوردستانی ئێران و له ماڵی كه‌سایه‌تی ناسراو عه‌لی شه‌مزینی كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و عه‌لی عه‌سكه‌ری و عومه‌ر ده‌بابه‌و خالد سه‌عید و ره‌سول مامه‌ند و مولازم تاهر عه‌لی والی و سه‌عدی كچكه و مه‌لا ناسح و سه‌ید كاكه و عه‌بدولره‌حمان كۆمهشینی و كه‌مال محێدین و عه‌لی هه‌ژار و كاردۆ گه‌ڵاڵی و سه‌لیم ئۆغۆڵ) كۆبوونه‌وه، من ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌بووم، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیارێكی گرنگدرا به‌وه‌ی كه نابێت كورد مل كه‌چ بێت بۆ هیچ كه‌سێك و رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر رهفزكرایهوه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نامه‌یه‌ك له به‌غداوه نێردرابوو له‌لایه‌ن ساڵح یوسفی كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و كاته‌ی پ.د.ك بوو، یوسفی گه‌ڕابۆوه بۆ عیراق به‌ڵام ده‌یویست شۆڕش ده‌ستپێبكاته‌وه، له نامه‌كه‌یدا داواكاربوو كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ عیراق و له ئێران نه‌مێنینه‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن براده‌رانه‌وه بڕیاری ئه‌وه درا كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عیراق و به‌رده‌وامبن له خزمه‌ت كردن و تێكۆشان، ئه‌وه‌بوو به‌سه‌ر هه‌رسێ خاڵی سنوری (حاجی ئۆمه‌ران و پێنجوێن و خانه‌قین) دابه‌شبوون و كۆمهڵًێكیش بڕیاریاندا له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان درێژه به خه‌بات كردنیان بده‌ن.
*هۆكاری دابه‌ش بوونییان به‌سه‌ر ئه‌و سێ خاڵه سنورییه‌دا بۆچی بوو؟
- عادل موراد: دابه‌شبوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه به‌سه‌ر سێ خاڵی سنورییدا بۆ ئه‌وه بوو كه حكومه‌تی عیراق هه‌ست نه‌كات ئه‌مانه بۆ خه‌بات كردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌رچه‌نده پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان حكومه‌تی عیراق هه‌ستی پێكرد كه ده‌یانه‌وێت درێژه به تێكۆشانیان بده‌ن، بۆیه هه‌رله‌و كاته‌دا ده‌ستی كرد به ڕاگواستنی گونده‌كان و ته‌عریب كردن، ئه‌وه‌بوو له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ساڵدا هه‌زاران گوندی وێران كرد‌و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كوردیشی راگواست بۆ جنوب و به عه‌ره‌ب ناو نوسی كردن.
به‌ڕێكه‌وتن بۆ لای مام جه‌لال
له درێژه‌ی گێرِانهوهكانیدا هه‌ڤاڵ عادل موراد باسی له‌وه كرد كه نه‌یتوانیوه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ورمێ ببێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر نه‌كرێت.. باسی سهفهركردنیانی كرد بۆ لای مام جه‌لال و وتی: پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له 12-4-1975 من و عه‌بدولره‌زاق عه‌زیز و نوری شاوه‌یس و دارا تۆقیق و حه‌بیب محه‌مه‌د به‌ڕێكه‌وتین بۆ به‌یروت له‌وێ هه‌ریه‌كه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕیاریدا بچێت بۆ وڵاتێك ته‌نها من و عه‌بدولره‌زاق ماینه‌وه، بڕیارماندا بچین بۆ شام بۆ لای مام جه‌لال، پاش گه‌یشتنمان چاومان به مام جه‌لال كه‌وت، له راستیدا ئێمه هه‌موو وره‌مان رووخابوو ته‌نها مام جه‌لال نه‌بێت وره‌ی زۆر به‌رزبوو و پێی وتین ئێمه ده‌بێت شۆڕش ده‌ست پێبكهینهوهو كوردستان رزگار بكه‌ین، دوای ئه‌وه فوئاد معسوم-یش له قاهیره‌وه هات بۆ شام و بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی بكه‌ین یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا.
كه‌سانی زۆر كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون یارمه‌تیده‌رمان بوون
له‌و كۆبوونهوهیهماندا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه كه‌سانێكی زۆر خه‌ڵكی عیراق بوون و هه‌ندێكیان به‌عسیش بوون به‌ڵام دژی سه‌دام بوون، ئاماده‌بوون یارمه‌تیمان بده‌ن، له‌وێوه شۆڕش ده‌ستی پێكردو كه‌سانی زۆرمان له‌خۆمان كۆكرده‌وه‌و یارمه‌تیه‌كی زۆریان ده‌داین، جۆرێك له یارمهتیهكانیشیان ئه‌وه‌بوو كاتێك ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌هاتن بۆ لای ئێمه‌و پاسپۆرتیان نه‌بوو، ئه‌وان پاسپۆرتیان بۆ ده‌رده‌كردن، به شێوازی تریش یارمه‌تیده‌رمان بوون..
كه ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ش بریتیبوون له:
1- حزب البعث العربي الاشتراكي (قطر العراق) البعث اليساري
* احمد العزاوي
* محمد عبد الطائي (ابو سيف)
* احمد الموسوي
* باقر ياسين
* محمود الشيخ راضي
* الدكتور محمود شمسه
* الدكتور فاضل الانصاري
* الدكتور سهيل السهيل
* مهدي العبيدي
* المرحوم حازم الكبيسي
* شفيق الياسري
* اسماعيل غلام
* فوزي الراوي
2- القوميون الناصريون
* عبد الاله النصراوي
* خالد رضى دله علي
* الدكتور قيس العزاوي
* جواد الدوش (ابو شوقي)
* كنعان الخشاب
* محمد محيل
* الدكتور محمد جعفر
* ابراهيم عوني القلمجي
3- تنظيم الجيش الشعبي لتحرير العراق
* أحمد النمر
4- القيادة المركزية للحزب الشيوعي
* ابراهيم علاوي
*خليل غزالة
* عبدالحسين الهنداوي
* مظفر النواب
*خالد الياسري
5- المناضلين القوميين
* أياد سعيد ثابت
* مبدر الويس
* محمد سليمان
* هاشم علي محسن
6- الحزب الشيوعي العراقي تنظيم وحدة القاعدة
* الدكتور عادل عبدالمهدي
* الشهيد فاضل ملا محمد
* سامي شورش
* حازم النعيمي
* محمد الهنداوي
* حجي فيلي
* علي الشبيبي
ئه‌و ناوانه‌ی كه‌له سه‌ره‌وه هاتوون به یارمه‌تی ده‌رێكی گه‌وره بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌مه‌زراندنی ده‌ژمێردرێن، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی تریش له لوبنانه‌وه یارمه‌تی ده‌رمان بوون كه بریتیبوون له:
1- الشهيد تحسين الشيخلي
2- الشهيد عادل وصفي
3- الشهيد المهندس حامد الطويل البصراوي
4- المرحوم محمد الحبوبي
5- الشهيد زهير كمال الدين
6- المرحوم جبار الزهيري
7- ادريس ادريس
8- اسماعيل زاير
9- الشاعر رياض النعماني
10- الفنان مؤيد الراوي
11- الشهيد علاوي خليل
12- الشهيد وائل حامد
یه‌كه‌م به‌یاننامه بوو به مێژووی دامه‌زراندن
له 25-5-1975 له قاوه‌خانه‌ی (تلیتله) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی (مام جه‌لال، د.فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی) ئه‌نجامدرا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كه‌م به‌یاننامه كه مام جه‌لال ئاماده‌ی كردبوو گفتوگۆی لێوه‌كرا، ئه‌وه‌بوو له 1-6-1975 ئه‌و به‌یاننامه‌یه له رادیۆی دیمه‌شق بڵاوكرایه‌وه..
عادل موراد: له‌و كاته‌دا ته‌نها رادیۆی دیمه‌شق هه‌بوو كه بابه‌تی ئۆپۆزیسیۆن بڵاوبكاته‌وه، هه‌موو خه‌لكی عیراق و دنیا گوێ بیستی ده‌بوون، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئه‌و رادیۆیه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه خه‌ڵكی كوردستان خۆشحاڵ بوون و وره‌یان به‌رزبوه‌وه.. به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی بڕوایان وانه‌بوو كه كورد بتوانێت جارێكی تر دژی سه‌دام شۆڕش بكات و سه‌ربكه‌وێت، یه‌كێك له‌وانه جۆرج حه‌به‌ش-ی سه‌ركرده‌ی ئه‌وكاته‌ی فه‌ڵه‌ستین بوو، كاتێك مام جه‌لال نامه‌یه‌كی به‌مندا بۆ جۆرج حه‌به‌ش نارد، له‌نامه‌كه‌دا داوای چه‌كی لێده‌كرد، كاتێك بینیم و نامه‌كه‌ی مامجهلالم پێدا و داوای چه‌كم لێ‌كرد له به‌رامبه‌ردا لێی پرسیم:
-چه‌كتان بۆ چیه؟
*شۆڕش ده‌كه‌ین دژی سه‌دام؟
- ئێوه شێت بوون!! چۆن ده‌توانن شۆڕش بكه‌ن له كاتێكدا هه‌موو دنیا له‌گه‌ڵ سه‌دامه، ته‌نانه‌ت منیش، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌دام نه‌بێت ئه‌وا ئیسرائیل وڵاته‌كه‌م داگیرده‌كات..
-لێی پرسیم ئێوه چه‌ند كه‌س ده‌بن؟
* ژماره‌مان باشه‌و ئێمه هه‌ر شۆڕشدهكهین دژی سه‌دام و هه‌ستام هاتمه ده‌ره‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆلای مام جه‌لال و له دوای ساڵێك له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی شۆڕش ده‌ستیپێكرد...
مام جه‌لال سێبه‌ری ئاشتییه
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا عادل موراد له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاواتی خواست كه ئه‌م رێكخستنه نه‌مرێت و به سه‌ركه‌وتووی بمێنێته‌وه هه‌روه‌ها وتی : هیوادارم به زووترین كات مام جه‌لال بگه‌ڕێته‌وه ناومان، چونكه ئه‌و سێبه‌ری ئاشتییه‌و ئه‌و كاته‌ی كه كورد شكستی هێناو تروسكهو روناكی له دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌ما..
بۆ شۆڕشكردن له دژی رژێمی به‌عس مام جه‌لال تاكه كه‌س بوو كه وره‌ی به‌رزو پۆڵایین مابوو، توانی به‌و كێوه پرِله هیواو خه‌باته‌وه، دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له خه‌یاڵه‌وه بكات به راستی و واقیع..
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

