riklam

پەرلەمان‌و حكومەت: پەلە بكرێت لەدانانی سەرۆكی دەزگای چاودێریی دارایی

kurdistani 05:31 PM - 2013-05-22
پەرلەمان‌و حكومەت داكۆكی لەسەر هەماهەنگی زیاتر دەكەنەوە

پەرلەمان‌و حكومەت داكۆكی لەسەر هەماهەنگی زیاتر دەكەنەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 22 ی ئایاری 2013 بە ئامادەبوونی د.ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمان‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەردوو سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هاوكاری‌و هەماهەنگی‌ زیاتری نێوان پەرلەمانی كوردستان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس‌و داكۆكی لەوە كرایەوە كە ئەو یاسایانەی بۆ ژیانی خەڵك ئەولەویەتن‌و رەنگدانەوەی راستەوخۆیان لەسەر ژیانی خەڵك هەیە، بخرێنە ریزبەندیی پێشەوەی بەرنامەی‌ كاری پەرلەمان بۆ ئەوەی زوو پەسند بكرێن‌و تێبەڕێنرێن.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا پەلە بكرێت لە دەستنیشانكردنی سەرۆكی دەزگای چاودێریی دارایی بەپێی رێكارە یاساییەكان.

هەروەها بڕیاردرا بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، هەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی كە لێكەوتەی داراییان هەیە، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی سەرۆكا‌یەتی ئەنجومەنی وەزیران، پاشان لە پەرلەمانی كوردستان بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

PUKmedia راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket