په‌رله‌مان له‌هۆڵه تازه‌كه‌ی كۆنه‌بووه‌وه
kurdistani 04:52 PM - 2013-05-22
چه‌ند مادده‌یه‌ك په‌سه‌ندكران
ئه‌مڕۆ 22-5 به‌سه‌رۆكایه‌تی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
دانیشتنی ئه‌مڕۆ درێژه‌دان بوو به به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی دوێنێ كه له‌دوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره 17ی ساڵی 1999، خاڵی دوه‌میش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو گفتوگۆكردنی یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران ژماره 18ی ساڵی 1999.
دوای ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی دوێنێدا ماده‌ی سێیه‌می پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی كه داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی كرابوو په‌سندكرا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه درێژه به‌خوێندنه‌وه‌ی ماده‌كانی تری پڕۆژه یاساكه دراو له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه پێشنیازكرا كه ماده‌ی چوارهیهمی پڕۆژه یاساكه كه‌تیایدا پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی 25ی یاساكه كراوه‌و داواكراوه ئه‌م بڕگه‌یه شوێنی بگرێته‌وه (ئه‌و كۆمپانیا بیانی و نیشتمانییانه‌ی كه له‌هه‌رێم كار ده‌كه‌ن یاخود لقیان هه‌یه له‌سه‌ریانه بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژی یاسایی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك یاخود زیاتر بكه‌ن له‌و پارێزه‌رانه‌ی كه‌ناویان له‌خشته‌ی سه‌ندیكا تۆماركراوه)، له‌گه‌ڵ ماده‌ی پێنجهیهمی پڕۆژه یاساكه لێكبدرێن له‌ژێر ریزبه‌ندیی ماده‌ی چواره‌م كه‌تیایدا پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی چواره‌م له‌ماده‌ی 25ی یاساكه كراوه‌و تیایدا هاتووه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانی و نیشتمانییانه‌ی كهلهههرێم كار ده‌كه‌ن یاخود لقیان هه‌یه پێویسته رێژه‌ی 10% له‌بری راوێژی یاسایی له‌پارێزه‌ر بۆ ساڵێكی ته‌واو ببڕن و ره‌وانه‌ی سه‌ندیكای بكه‌ن تاوه‌ك داهاتێكی خۆی تۆمار بكرێت به‌مه‌رجێك كه‌بڕه‌كه‌ی له 150 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان له 250 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا، پاشان له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازكرا ئه‌و ماده‌یه ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ماده‌كه ره‌تكرایه‌وه.
ماده‌ی شه‌شه‌می پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی ماده‌كه‌ی پێشوو ده‌بێته ماده‌ی چواره‌م و و تیایدا پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی 48ی یاساكه كراوه‌و تیایدا هاتووه ده‌سته‌ی گشتی چوار ساڵ جارێك كۆده‌بێته‌وه له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه پێشنیازكرا ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی حهوتهیهمی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی ماده‌كانی پێشووتر ده‌بێته ماده‌ی چواره‌م و تیایدا پێشنیازی زیادكردنی ماده‌یه‌كی تازه بۆ حوكمه‌كانی كۆتایی له‌یاساكه‌دا كراوه له‌ژێر ریزبه‌ندی (80)دا‌و تیایدا هاتووه ماوه‌ی كاری پارێزه‌رایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمارناكرێت دوای مێژووی دروستبونی لیژنه‌ی كاتی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له 2/1/1993، دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌مشێوه‌یه داڕێژرایه‌وه (پارێزه‌ری تۆماركراو له‌تۆماری سه‌ندیكا ده‌توانێ ئیستحقاقه خانه‌نشینییه‌كانی ساڵه‌كانی پیاده‌كردنی كاری پارێزهرایهتییهكهی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بدات دوای 2/1/1993 بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه بۆی به‌خزمه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت )، ئه‌مه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
پاشان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازی زیادكردنی ماده‌یه‌كی تر بۆ پڕۆژه یاساكه كرا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی چوارهیهم له‌ماده‌ی (49)ی یاساكه كه‌تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌ندامانی سهندیكاو ژماره‌ی كورسییه‌كانی كه 11 كورسییه، كهپێیانوابوو له‌و دابه‌شكردنه‌دا غه‌در له‌پارێزه‌رانی سلێمانی و دهۆك كراوه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان كورسییه‌كیان بۆ دانراوه كه‌داوایان كرد ئه‌مه چاك بكرێت، هه‌روه‌ها پێشنیازیشیان كرد كه‌ده‌سه‌ڵاتێكی لامه‌ركه‌زی ئیداری و مالی بدرێت بهلقهكانی سه‌ندیكا له‌پارێزگاكان بۆ راییكردنی ئیشوكاری پارێزه‌ران، به‌ڵام به‌هۆی بوونی بۆچوونی جیاواز له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی زیاتری بابه‌ته‌كه‌و پرس‌و راكردن به‌سه‌ندیكای پارێزه‌ران، داوای له‌لیژنه‌ی كاروباری یاسایی كرد ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێكبخه‌ن و بانگهێشتی سه‌ندیكای پارێزه‌رانیش بكه‌ن بۆ راوێژكردن له‌گه‌ڵیان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

