بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ نوجێفی كۆده‌بنه‌وه
kurdistani 04:22 PM - 2013-05-22
گفتوگۆیان له‌باره‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كرد
ئه‌مڕۆ 22-5 له‌سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان له ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراقی فیدراڵ و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوون له پارێزگارانی نهینهواو دیاله‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك له لیستی ئه‌لعیراقییه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شدار بوون سه‌ره‌تا سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراق باسی بارودۆخی قه‌یراناویی عیراقی كرد‌و ئاماژه‌ی بهئاڵۆزتربوونی ره‌وشی ئه‌منیی وڵات و نه‌بوونی سه‌قامگیریی سیاسی و تاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی دیكه‌و پێشێلكردنی ده‌ستور كرد، هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی خۆی راگه‌یاند له‌وه‌ی كه عیراق له لێواری ئاگرێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیه‌ت و به پێویستیشی زانی پڕۆسه‌ی سیاسیی عیراق بچێته سه‌ر رێڕه‌وێكی دروست.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و نیگه‌رانیی خۆیشی له قووڵتربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و شڵه‌ژانی باری ئه‌منی و سیاسیی عیراق به ئاماده‌بوان راگهیاندو وتی: به‌ر له ساڵێك باسی ئه‌و بارودۆخه خراپه‌م كرد كه وڵات پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێشبینیی ئهوهشمكرد كه ئاڕاسته‌ی كێشه‌كان به‌ره‌و كه‌شێكی پڕ مه‌ترسی و تاكڕه‌وی و نكۆڵی ده‌ڕوات.
بارزانی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرفته‌كان پێشێلكردنی ده‌ستورو پشتگوێخستنی پڕه‌نسیپی شه‌راكه‌ت بوه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق و گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسیی عیراق بوو، ئاماده‌بوان راوبۆچونی خۆیان له‌مه‌ڕ پێشهاته سیاسییه‌كان و چۆنییه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و پابه‌ندبون به‌شه‌راكه‌ت خسته‌ڕوو.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

