ركابه‌رانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران
kurdistani 03:58 PM - 2013-05-22
ركابه‌رانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران
ئێواره‌ی رۆژی 21-5 دوای 10 رۆژ هه‌ڵسه‌نگاندنی 686 كه‌س كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پاڵاوتبوو، شورای نیگه‌هبانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناوی 8 كه‌سی وه‌كو پاڵێوراوی كۆتایی دایه وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی ناوخۆش له دوایین ساته‌كانی شه‌وی رابردوودا ناوه‌كانی به ره‌سمی راگه‌یاند.
كورته‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و 8 كه‌سه‌ی كێبڕكێ بۆ كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران ده‌كه‌ن:
1- غوڵامعه‌لی حه‌داد عادڵ
له‌دایكبووی مانگی 5/1945 ـه له تاران، ساڵی 1979 له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووه جێگری وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، له نێوان ساڵانی 1982 بۆ 1993 جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده بووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1995 ـه‌وه تائێستا سه‌رۆكی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی زمان و ئه‌ده‌بی فارسییه.
حه‌داد عادل بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ له خوله‌كانی 6-7-8-9 دا نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری تاران بووه له په‌رله‌مانی ئێران و له خولی 57 ـه‌می په‌رله‌ماندا سه‌رۆك په‌رله‌مان بووه، هه‌روه‌ها له 2008 ـه‌وه راوێژكاری باڵای رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه.
2- سه‌عید جه‌لیلی
له ساڵی 1965 له شاری مه‌شهه‌دی رۆژهه‌ڵاتی ئێران له‌دایكبووه، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرای زانسته سیاسییه‌كانه له زانكۆی ئیمام سادق و شاره‌زای زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه، هه‌روه‌ها له ساڵانی شه‌ڕی عیراق - ئێران‌دا به‌شداری كردووه له شه‌ڕه‌كانداو قاچێكی له‌ده‌ستداوه.
جه‌لیلی ساڵی 1989 له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دامه‌زراوه‌و ساڵی 2001 له نوسینگه‌ی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی كاری كردووه‌و چه‌ندین ساڵ وه‌كو به‌رپرسی كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه كاری كردووه، ئێستاش سكرتێری ئه‌نجومه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌و به‌رپرسی وه‌فدی دانوستانكاری ئێرانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی 1+5 بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئه‌تۆمی.
3- عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی
ساڵی 1945 له ناوچه‌ی شه‌مێرانی تاران له‌دایكبووه، بڕوانامه‌ی پزیشكی منداڵانی هه‌یه‌و بڕوانامه‌ی پزیشكی له زانكۆی جانها پكینزی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه‌و ئێستاش له كاری پزیشكیدا به‌رده‌وامه‌و سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌سیح دانشوه‌ری تارانه.
ویلایه‌تی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، ماوه‌یه‌ك جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی بوو، له خولی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا بووه نوێنه‌ری خه‌ڵكی تاران كه دواتر بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1997 ـه‌وه وه‌كو راوێژكاری رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی له كاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا دانراوه.
4- محه‌مه‌د باقر قاڵیباف
له ساڵی 1961 له مه‌شهه‌د له‌دایكبووه، دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی عیراق - ئێران له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ی كردووه‌و له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ندین ساڵ فه‌رمانده بووه، ساڵی 1994 بووه‌ته به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاوه‌دانكردنه‌وه خاتم الانبایی سوپای پاسداران و له ساڵی 1997 و به فه‌رمانی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، دواتر‌و له ساڵی 2000 دا به فه‌رمانی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئێرانی پێسپێردراوه‌و له ساڵی 2005 ـه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی تارانه.
5- موحسین ره‌زایی
ساڵی 1954 له پارێزگای خوزستان له‌دایكبووه، ساڵی 1981 كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و له ساڵی 1997 ـه‌وه تائێستاش سكرتێری ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
6- محه‌مه‌د ره‌زا عارف
له ساڵی 1951 له شاری یه‌زد له‌دایكبووه، ساڵی 1970 دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆرای كاره‌با له ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران، له نێوان ساڵانی 1994 بۆ 1997 سه‌رۆكی زانكۆی تاران بووه، له ساڵانی 1997 بۆ 2000 وه‌زیری گه‌یاندن بووه‌و له ساڵی 2001 ـه‌وه بۆ 2005 جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار بووه.
7- حه‌سه‌ن روحانی
ساڵی 1948 له شاری سورخه له‌دایكبووه، له ساڵی 1999 ـه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خوبرگان و له ساڵی 1991 ـه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامییه، هه‌روه‌ها له نێوان ساڵانی 1989 بۆ 2005 سكرتێڕی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بووه.
8- محه‌مه‌د غه‌ره‌زی
له ساڵی 1941 له ئیسفه‌هان له‌دایكبووه، له سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی میرحسێن موسه‌وی-دا وه‌زیری نه‌وت بووه‌و له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆماری هاشمی ره‌فسه‌نجانی-دا وه‌زیری گه‌یاندن بووه.
PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له تاران
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

