riklam

ئەو گەنجەی دایك‌و باوك‌و خوشكەكەی كوشت كچێك دەڕفێنێت

kurdistani 02:21 PM - 2013-05-22
نێچیر دەستگیردەكرێتەوە

نێچیر دەستگیردەكرێتەوە

دوێنێ دایك‌و باوكی كچێك لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری سكاڵا لەسەر كەسێك تۆمار دەكەن بە تۆمەتی رفاندنی كچەكەیان‌و دوای دەستگیركردنی دەردەكەوێت هەمان ئەو كەسەیە كە ساڵی 2010 لە گەڕەكی بەختیاری دایك‌و باوك‌و خوشكەكەی خۆی كوشت.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزكای سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: دوێنێ دایك‌و باروكی‌و  ئەو كچە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری سكاڵایان لەسەر كەسێك تۆماركردووە بە تۆمەتی رفاندنی كچەكەیان.

وتیشی: دوای دەستگیركردنی ئەو كەسەش دەركەوتووە كە هەمان ئەو گەنجە بووە كەلە ساڵی 2010 لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دایك‌و باوك‌و خوشكەكەی خۆی كوشتووە.

راشیگەیاند: ئەو گەنجە ئێستا لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری دەستبەسەرەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket