riklam

جه‌بار یاوه‌ر پشتیوانی له‌ كه‌مپینی ئازادكردنی ئۆجه‌لان ده‌كات

kurdistani 01:25 PM - 2013-05-22
.

.

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌ ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، پاڵپشتی خۆی بۆ ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ربڕی‌ و له‌ڕێگه‌ی كه‌مپینی ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئیمزای بۆ ئازادكردنی كرد.

ئه‌مڕۆ 22-5 له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی له‌ هه‌ولێر، فه‌ریق "جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌" ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداریكرد له‌كه‌مپینی ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و زیندانییه‌ سیاسییه‌كانی توركیا.

فه‌ریق "جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌" ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ڕێكخه‌رانی ئه‌و كه‌مپینه‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌ستن كارێكی گرنگ و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تییه‌ چونكه‌ به‌ ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌ توركیا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چێت و رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ گۆڕینی شێوازی خه‌بات له‌ توركیا به‌گشتی و له‌ باكوری كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ شێوازێكی توندوتیژ به‌ره‌و شێوازێكی سیاسی و هێمن كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كه‌.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket