riklam

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتە هەولێر

kurdistani 11:46 AM - 2013-05-22
وێنەی ئەرشیف

وێنەی ئەرشیف

ئەمڕۆ 22-5 ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

محەمەد خالیدی سەركردە لە ئیئیتلافی ئەلعراقیە بە PUKmedia ی راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتە شاری هەولێر.

وتیشی: بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا بارودۆخی سیاسی وڵات بە گشتی و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان تاوتوێ بكەن.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket