سه‌ربازه رفێندراوه‌كانی میسر ئازادكران
kurdistani 11:40 AM - 2013-05-22
سه‌ربازه‌كان به‌بێ دانوستان ئازادكران
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو حه‌وت سه‌ربازی سوپای میسر له‌ناوچه‌ی سینا رفێندران، ئه‌مڕۆ 22-5، وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته، هه‌واڵی ئازادكردنی رفێندراوه‌كانی راگه‌یاند.
وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی میسر، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: هه‌ر حه‌وت رفێندراوه‌كه ئازادكراون و به‌ڕێگاوه‌ن بۆ قاهیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌كه به‌هه‌وڵی ده‌زگای هه‌واڵگری میسر‌و هاوكاری سه‌رۆك هۆزه‌كانی سینا ئه‌نجامدراوه.
تائێستاش وێنه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی میسریش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی چۆنییه‌تی ئازادكردنیان بڵاونه‌كردۆته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، گروپێكی چه‌كدار له‌ناوچه‌ی دۆڵی سه‌وز له رۆژهه‌ڵاتی شاری عریش-ی ناوچه‌ی سینا، حه‌وت سه‌ربازی میسرییان رفاند‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردن، له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ش دا هێزه‌كانی میسر ناوچه سنوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌رتی غه‌ززه كۆنتڕۆڵكردو ده‌روازه سنوورییه‌كانیشیان بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك داخست.
له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رفاندنه‌كه‌ش، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه گروپه رفێنه‌ره‌كه توانیوانه سه‌ربازه رفێندراوه‌كان بۆناو خاكی غه‌ززه بگوازنه‌وه.
پێشتریش رۆژنامه‌یه‌كی میسری له‌زاری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویكردبۆوه، هیچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ رفێنه‌راندا ناكه‌ین بۆ ئازادكردنی سه‌ربازه رفێندراوه‌كان، هۆشداریشی دابوو له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازادكردنیان.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

