riklam

هەوڵەكەیان پوچەڵ كرایەوە

kurdistani 10:23 AM - 2013-05-22
چوار تیرۆریست هەوڵی هەڵهاتن دەدەن

چوار تیرۆریست هەوڵی هەڵهاتن دەدەن

هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای دیالە، هەوڵی هەڵهاتنی چوار بەندكراو لە گرتووخانەی تەسفیراتی شاری میقدادیە پوچەڵ دەكەنەوە.

زەید ئیبراهیم قائیمقامی میقدادیە بە PUKmedia ی راگەیاند: شەوی رابردوو لە گرتووخانەی تەسفیرات لە شاری میقدادیە، چوار بەندكراو كە سەرجەمیان سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعدیەن هەوڵی هەڵهاتنیان داوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس توانیویانە هەوڵەكەیان پوچەڵ بكەنەوە.

قائیمقامی میقدادیە هیچ وردەكارییەكەی لەبارەی چۆنێتی رووداوەكە نەخستەڕوو، بەڵام جەختیكردەوە كە لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكەوە دەستیپێكردووەز

PUKmedia هونەر مەنسور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket