riklam

ئه‌مریكا له‌ گه‌شتیاریشدا یه‌كه‌مه‌

kurdistani 06:45 PM - 2013-05-21
داهاتی ئه‌مریكا زیاتر له‌ 128 ملیار دۆلار بووه‌

داهاتی ئه‌مریكا زیاتر له‌ 128 ملیار دۆلار بووه‌

به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێژه‌ی داهاتی ئه‌مریكا له‌ بواری گه‌شتیاریدا له‌ ساڵی 2012 دا زیاتر له‌ 128 ملیار دۆلار بووه‌.
رێكخراوی جیهانی گه‌شتیاری سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مریكا له‌ بواری داهاتی گه‌شتیاریدا له‌ ساڵی 2012 دا له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیدایه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ پاش ئه‌مریكا، ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا و چین و ئیتالیا له‌ پله‌كانی تردا دێن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ توركیاش نزیكه‌ی 26 ملیار دۆلار داهاتی گه‌شتیاری هه‌بووه‌ له‌و ساڵه‌دا.

 

PUKmedia سه‌رچاوه‌: رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket