كوردستانی سوور - هه‌رێمی كوردی
kurdistani 04:33 PM - 2013-05-21ره‌مه‌زان كه‌ریم
-5-
له‌یه‌كێك له‌كۆبوونه‌وه‌كانی مانگی ته‌مموزی ساڵی 1923ی كۆمسیۆنی حكومه‌تی ئازه‌ربایجان، به‌شێك له‌ئه‌ندامانی كۆمسیۆن پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردبوو كه كوردستان وه‌كو قه‌زایه‌ك رێكبخرێت و، به‌شه‌كه‌ی تریش پێشنیازیان كردبوو وه‌ك ناحیه له‌ناو سنووری قه‌ره‌باغدا بمێنێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دابه‌ش ببوون، دۆسێكه وه‌ك خۆی به كراوه‌یی مایه‌وه. لێره‌دا ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانی كۆمسیۆن، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی كوردستان ژینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته، به‌ڵام خۆیان له‌و راستییه دزیوه‌ته‌وه كه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای واقیعی ئیتنیكی بونیات بنرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی 7ی ته‌مموزی 1923، بڕیارێكی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌كورده‌كان ده‌رچووه. كۆمسیۆن به‌ئاشكرا بڕیاری دامه‌زراندنی «كوردستانی سه‌ربه‌خۆ»ی راگه‌یاندووه. شێوه ئۆرژیناڵهكهی ئه‌و بڕیاره مێژووییه، به‌مجۆره‌یه: «راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆنی دیاریكردنی سنووره‌كانی كوردستان‌و قه‌ره‌باغی سه‌ربه‌خۆ». 7ی ته‌مموزی ساڵی 1923. دوای پشوویه‌ك:
1-سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی ئۆرگانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌شی ده‌شتایی قه‌ره‌باغ.
2-سه‌باره‌ت به‌كوردستان. (...)
بڕیاری له‌سه‌ر درا:
1. پێكهێنانی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، دیاری كردنی ناوه‌ند و سنووره‌كانی، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانی كردنی سنووری قه‌ره‌باغی شاخاوی ده‌بێت.
ا. گ. كارایێڤ، سه‌رۆكی كۆمسیۆن
هه‌روه‌ك به‌ئاشكراش له‌بڕیاری كۆمسیۆنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا (كه عه‌لی حه‌یده‌ر گارایێڤ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات) هاتووه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌پێدانی سه‌ربه‌خۆیی به‌كوردستانی قه‌فقاس، به‌ڵام ئۆرگانه‌كانی سه‌رووتر مه‌یلی ئه‌رێ كردنی بڕیاره‌كه‌یان نه‌بووه. سه‌ره‌نجام، دوای 9 رۆژ، له 16ی ته‌مموزی 1923، به‌ئیمزای س. كیرۆڤ سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان، گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی خواره‌وه كه بڵاو كراوه‌ته‌وه:
«یادداشتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی سه‌رۆكایه‌تی پارتی كۆمۆنیست».
16ی ته‌مموزی 1923.
(...) بڕیاری له‌سه‌ر درا:
د) پێكهێنانی قه‌زای كوردستان له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی دانیشتووانی كوردن (...)
س. كیرۆڤ سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان»
19ی ته‌مموزی 1923، رۆژنامه‌ی «كرێكاری باكو» كه زمانحاڵی ئۆرگانی ناوه‌ندی پارتی كۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان بوو، لهلاپهڕهكانیدا به‌مجۆره باسی پێكهێنانی قه‌زای كوردستان ده‌كات:
«به‌پێی بڕیاری (MYK)ی ئازه‌ربایجان كه سه‌باره‌ت به‌دامه‌زرانی قه‌ره‌باغی شاخاوییه، ناوچه ده‌شتاییه‌كانی قه‌ره‌باغ به‌سه‌ر دوو قه‌زادا دابه‌ش ده‌كرێت. ناوه‌ندی یه‌كێكیان ده‌بێته «ئاغدام» و ناوه‌ندی ئه‌وه‌ی تریان ده‌بێته «جه‌برایل». كوردستانیش له‌شێوه‌ی قه‌زایه‌كی تایبه‌ت رێكده‌خرێته‌وه».
21ی ته‌مموزی 1923، له‌كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی (MYK)ی ئازهربایجانو كۆمسیاری گه‌لی سۆڤیه‌تدا، پارتی كۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان دووپاتی كرده‌وه كه بڕیاری «پێكهێنانی قه‌زای كوردستان له‌و خاكانه‌ی كه كوردی تێدا ده‌ژی»، ئه‌رێ ده‌كات. له‌كۆتایی مانگی ته‌مموزی هه‌مان ساڵ، له‌لایه‌ن (MYK)ی ئازه‌ربایجانه‌وه پیرجههان (لاچین) كرایه ناوه‌ندی كوردستان.
مانگی ئاب «حوسو حاجیێڤ» بووه به‌سه‌رۆكی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كوردستان.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی قه‌زای كوردستان، له‌بواره‌كانی نه‌هێشتنی لاوازیی په‌روه‌رده‌و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها پێشخستنی زمان‌و كه‌لتووری كوردیشدا هه‌نگاوی گرنگ هاویشتراوه. هه‌رچه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی سنوورداریش بێت، به‌ڵام كرانه‌وه‌ی مه‌كته‌ب به‌زمانی زكماكی ده‌ستیپێكرد. په‌روه‌رده‌ی زمانی كورد به‌هۆی ئه‌و ئهلفو بێ لاتینه‌وه ده‌ستی پێكرد كه له‌لایه‌ن مامۆستا «موسه‌ییب ئاخوندۆڤ»ی دانیشتووی گوندی «مینكهند»ی سه‌ربه لاچین-ه‌وه ئاماده كرابوو. كتێبـی ئهلفو بێ‌و كتێبـی «به‌رهه‌مه‌كانی نیسان» كه بریتی بوو له‌شیعری منداڵان، هه‌ردووكی له‌لایه‌ن ئه‌و مامۆستایه‌وه ئاماده كرابوو، كاتێك به‌وردی سه‌یریان ده‌كه‌ین، ده‌زانین كه ئه‌مانه وه‌كو هه‌نگاوی ده‌ستپێك، زۆر كاریگه‌ر بوونه له‌سه‌ر دامه‌زرانی سیستمی خوێندنگه‌ی كوردی.
ره‌مه‌زان كه‌ریم
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

