مەلا بەختیار: پەرواز توانی هونەری كوردی بەجیهانی عەرەبی بناسێنێت
kurdistani 01:46 PM - 2013-05-21دەنگدان بەپەرواز بەئەركی هونەرییو نەتەوەییو بزانن
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لەهونەرمەندی گۆرانیبێژ گۆران ساڵح، هاوسەری بەهرەمەند پەرواز حسێن كردو لەدیدارێكیشدا، رایگەیاند: "داوا لەهەموو نەتەوەی كوردو دۆستانی كوردیش دەكەم، لەهەر كوێیەك بن، دەنگدان بەپەرواز، بەئەركی هونەرییو نەتەوەییو گۆرانی رەسەنی كوردەواری بزانن ".
هەر لەو دیدارەدا، كە ئەمڕۆ 2013/5/21، لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لەبەرنامەی "عەرەب ئایدڵ" دا، پەرواز توانی لەدەروازەیەكی گەورەی هونەرییەوە، لەجیهانی جوانكارییەوە، ئاستی جوانی هونەری كوردی لەبەرامبەر هونەری نەتەوەی عەرەب، كە مێژویەكی دێرینی هونەرییو 22 دەوڵەتو سەدان دەزگاو ستۆدیۆی هونەریو دەیان كەناڵی ئاسمانی تایبەت بەهونەریان هەیە، پەرواز بەسەر هەموو ئەمانەدا لەپەروازدا "فرین" توانی بیسەلمێنێ، هەركاتێك بوار بۆ بەهرەمەندی كورد بڕەخسێ، دەتوانێ پێشكەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت.
مەلا بەختیار، لەدرێژەی دیدارەكەشیدا، لەگەڵ هونەرمەند گۆران ساڵح، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "بەناوی یەكێتیو تەواوی رێكخراوە دیموكراتییەكانییەوە، سەندیكاو دۆستانییەوە، پیرۆزبایی لەپەرواز دەكەین".
وتیشی: داوا لەهەموو نەتەوەی كوردو دۆستانی كوردیش دەكەم لەهەر كوێیەك بن، دەنگدان بەپەرواز بەئەركی هونەرییو نەتەوەییو گۆرانی رەسەنی كوردەواری بزانن، بۆیە داوامان وایە دەنگ بدەن بەپەرواز.
مەلا بەختیار، راشیگەیاند: "ئەم دەنگدانە هەم خزمەتی هونەرەو هەم كوردایەتیشە لەبواری هونەردا".
PUKmedia راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

