riklam

نەرویج.. لەدۆخێكی تەمومژاویدا كچە چالاكوانێك دەسوتێت

kurdistani 11:10 AM - 2013-05-21
چالاكوانان: هەڵوێستمان دەبێت

چالاكوانان: هەڵوێستمان دەبێت

هەواڵی مەرگی تەمومژاوی چالاكوانێكی بواری ژنان بە ناوی شیلان شۆڕش بڵاو دەبێتەوە كەلە شاری بێرگن لە وڵاتی نەرویج و‌ لەڕووداوێكی تەواو گوماناویدا گیانی لەدەست داوە.

شیلان شۆڕش یەكێك بوو لەو چالاكوانانەی كەلە بوێری‌و ئازایەتی‌و دڵسۆزیدا، بەتایبەت لە بواری ژناندا، كەسایەتیەكی دیارو پێویست‌و كەم وێنە بوو.

بەپێی هەندێك لە زانیاریەكان ئەو چالاكوانە بەهۆی گڕگرتنی شوێنی ژیان‌و  نێشتەجێبونیەوە سوتاوەو گیانی لەدەست داوە، بەڵام زۆرێك كەسانی نزیك لە شیلان شۆڕش، دەڵێن: "مردنەكەی گوماناوییەو لە دۆخیكی تەمومژاویدا گیانی لە دەستداوە".

چاودێرێكیش، دەلێت: ماوەیەك لەمەوبەر ئەو خانمە لەلایەن تیرۆرسیستە مەزهەبگەراییەكانەوە لەسەر دەربڕینی بیروڕای ئازادو بەرگریكردن لە ماف‌و ئازادیەكانی ژنان هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە بەچەندین شێوازی جۆراوجۆر لەوانە بە تەلەفۆن‌و ئیمەیل‌و لەڕیگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە.

راشیگەیاندووە: شیلان شۆڕش پاش ئەو هێرشانە پرۆفایلی فەیسبوكی خۆی داخستوەو ماوەیەك بێدنگ بووەو دیار نەماوە تا هەواڵی مردنی لەدۆخێكی گوماناویدا لە شوێنی ژیانی خۆی بڵاوكرایەوە.

وتیشی: گومان دەكرێت كە لەلایەن كۆنەپەرەست‌و دژی ئازادیەوە كوژرابێت یان ناچار بەخۆستوتاندن كرابێت.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ‌و ئەو زانیاریانەی بەردەست پۆلیسی نەرویجی كەوتوون، گومانی خۆیان لەسوتانی ئەو چالاكوانەی بواری مافەكانی ژن دەربریوە.

رایانگەیاندووە: لەهەفتەی ئایندە رونكردنەوەی خۆیان لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە.

لەلایەكی ترەوەو،  بەپێی وتەی هاورێكانی، شیلان شۆرش وەك چالاكوانێكی مافەكانی ژنان‌و بەرپرسی رێكخراوی "یەكێتی ژنانی دیموكرات" لەنەرویج، لەماوەی رابردوودا لەلایەن هێزە ئیسلامیەكانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەوە رووبەرووی هەڕەشەو رێگریكردن بووەتەوە، بۆیە كە گومان لەسوتانی ئەو ژنە چالاكوانە بكرێت.

چالاكوانانی مافەكانی ژنانیش، دەڵێن: "چاوەروانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانن لەبارەی سوتانی شیلان شۆرش ـەوەو ئەگەر دەربكەوێت كە لایەنێكی ئیسلامی لەپشت ئەو سوتاندنەوەن ئەوا هەڵوێستیان دەبێت".

PUKmedia لە رێوان ـەوە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket