تاڵه‌بانی، مۆدێلێك بۆ رابه‌رایه‌تی
kurdistani 10:24 AM - 2013-05-21
دڵسۆز حه‌مه
هه‌رچه‌نده رابه‌رایه‌تی سه‌ختترین، په‌راوێزخراوترین بزوتنه‌وه رزگاریخوازی میللـه‌تێكی بێناسنامهو له‌بیركراوی ده‌كرد له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین رژێمێكدا كه‌چی گه‌شبینترین و پڕ ئومێدترین رۆحی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده مێژووی ئه‌و بزوتنه‌وه خوێناوییه لێوانلێوی شكست و هه‌ستانه‌وه‌و ئازاری سه‌خت و خیانه‌تی دۆست و دوژمنه‌كان بوو، لهبهرتهسكترین جوگرافیای سیاسی و ناوازه‌ترین هه‌لومه‌رجی مێژووییی و سیاسی‌دا بوو، له جێگایه‌ك هاوسنووری چوار دوژمن و نه‌بوونی تاقه دۆستێكیش كه‌چی به‌و باریكه رێگا سه‌خت و مهحاڵانهدا توانی له پێشه‌وه بێت، كاروانی تێكۆشان و به‌رخودان به‌و تونێله پڕی تاریكستانی زوڵم و سیستمه‌دا بگه‌یه‌نێته ئه‌م قۆناغه، قۆناغی ئازادی و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
جیاواز له هه‌موو فیگه‌ره ئایینی و سیاسییه‌كانی عیراق، جیاواز له فیگه‌ره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دژ به ڕژێمی به‌عس، تاڵه‌بانی له جه‌رگه‌ی خه‌باتی راسته‌قینه‌ی به‌ره‌نگاری، له‌ناو قوڵایی سه‌نگه‌رو چیا‌و بێشه‌كانی كوردستانه‌وه، به‌ناو دوكه‌ڵی به‌ره‌نگاری و كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و وێرانكردنی كوردستان و له‌گه‌ڵ روباری خوێن و به‌سه‌ر پشتی متمانه‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك، به‌ناو روباری خوێن و قوربانیدان و به شه‌رعیه‌تی تێكۆشان و خه‌باتی سه‌ختی بێ‌وچان، له سه‌نگه‌ره‌كانی شاخه‌وه گه‌یشته كۆشكی كۆماری، له پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستانه‌وه بوو به سه‌رۆكی عیراق و یه‌كه‌مین پیاوی ده‌سه‌ڵات له عیراقدا، هه‌ر ئه‌ویش یه‌كه‌مین سه‌رۆكی عیراقه كه به هه‌ڵبژاردن و به شه‌رعیه‌تی خه‌بات و تێكۆشان گه‌یشتبێته لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له عیراقدا، یه‌كه‌مین فیگه‌ری كورده له مێژوودا گه‌یشتبێته پۆستی سه‌رۆك كۆماری، یه‌كه‌مین سه‌داو ده‌نگی مرۆڤی كورده له هۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێش میكرۆفۆنهكانی به‌رزترین و گرنگترین ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیدا وتاری به زمانی كوردی دابێت.
به درێژایی مێژووی رابه‌رایه‌تیكردنی بۆ بزوتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ فاشیستترین و دڕنده‌ترین رژێم ده‌رگیر بوو، حیكایه‌تی شۆڕش و به‌رخودان لێوانلێوی كوشتن و وێرانكاریی و ئه‌نفال و ره‌شه‌كوژی و وێرانكردنی وه‌حشییانه‌ی فیزیكی و رۆحی و ئاركۆلۆژی كوردستان بوو، رژێمی به‌عس له‌و مۆدێله هێزانه بوو كه ده‌گمه‌نن له مێژوودا بۆ ره‌فتار دڕنده‌یی و گیانی شه‌ڕانگێزی و وێرانكاری و زوڵم و زۆریان، كه‌چی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌و له سه‌رده‌می دادگاییكردنی سه‌دام و تاوانباره‌كانی به‌عسدا، ئه‌و ئاماده نه‌بوو ئیمزا له‌سه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دان دابنێت، تاڵه‌بانی یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتداری عیراقه هه‌ڵوێستێكی نوێ و مرۆڤدۆستانه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر پرسی له‌سێداره‌دان.
به درێژایی مێژووی دروستبوونی عیراق تاڵه‌بانی ته‌نها سه‌رۆك كۆماره كه به دیموكراسی هه‌ڵبژێردرابێت و سه‌ركردایه‌تی مۆدێلێكی حوكمڕانی دیموكراسی په‌رله‌مانی بكات و باوه‌ڕی به ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی نووسین و ئازادی ژیانی سیاسی هه‌بێت له عیراقدا.
هه‌رچه‌نده رابه‌رێكی كورده، به‌ڵام له قوڵایی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش جێگای متمانه‌ی هێزه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، به‌ڵكو تاڵه‌بانی تاقه فیگه‌رێكی هاوسه‌نگ و گرنگه كه بتوانێت رابه‌رایه‌تی وڵاتێكی پڕ ئاریشه‌ی قوڵ و ئاڵۆز‌و قهیراناوهی وه‌كو عیراق بكات دوور لهبهریهككهوتنی هێزه جیاوازه‌كان، هه‌ر بۆیه پێی ده‌ڵێن سه‌رۆكێك كه سهممامی ئه‌مانه بۆ عیراقییه‌كان.
تاڵه‌بانی فیگه‌رێكی گرنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له‌و سه‌ركرده مێژووییانه كه ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان و هی ناوچه‌كه ده‌گۆڕن، مۆدێلێكه بۆ فێربوون و قووڵبوونه‌وه، هه‌ر بۆیه خراپبوونی ته‌ندروستی ئه‌و مانای دروستبوونی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر قۆناغێكی مێژوویی وڵات، چاكبوونه‌وه‌شی مانای هه‌ڵهاتنی قۆناغێكی نوێتر.
دڵسۆز حه‌مه - له كوردستانی نوێ-ـه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

