حوريهت: تاڵەبانی هەستایەوە سەرپێ
kurdistani 02:27 PM - 2013-05-20حوريهت: تاڵەبانی هەستایەوە سەرپێ
تهندروستی سهرۆك مام جهلال له راگهیاندنهكانی توركیادا
باشبوونی باری تەندروستی سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان سەرۆك مام جەلال له راگهیاندنهكانی توركیادا دهنگدانهوهیهكی بهرچاوی ههبوو>
له رۆژنامهی حوريهت- دا هاتووه:
تاڵەبانی هەستایەوە سەرپێ
رادەگەیەندرێت باری تەندروستی سەرۆك كۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی بەرەو باشی دەڕوات، كە لەدوای تووشبوونی بە نەخۆشیی دڵ لە ئەڵمانیا لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە.
كەریم نەجمەددین سەرپەرشتیاری گروپی چاودێری پزیشكیی باری تەندروستی سەرۆك كۆماری عێراق تاڵەبانی، كە لە نەخۆشخانەی charıte لە بەرلین چارەسەری پزیسشكی دەبینێت، لە راگەیەندراوێكی نووسراودا ئاشكرایكرد "نەخۆشییەكەی وەڵامی ئەرێنی بۆ چارەسەرییەكان دەداتەوە، هەروەها بەردەوام باشبوونی باری تەندروستیی بەرچاو دەكەوێت"، كەریم ئاماژە بەوش دەدات لەدوای تەواوبوونی چارەسەری پزیشكیی تاڵەبانی لە نزیكترین ماوەدا دەگەڕێتەوە عێراق، بەڵام مێژووی گەڕانەوەكەی دیارینەكرد.
چەندین كاتژمێر بەرلە بڵاوكردنەوەی ئەم راگەیەندراوە، وێنەكانی تاڵەبانی لە ماڵپەڕی ئنتەرنێتی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بڵاوكرانەوە، تاڵەبانی لە وێنەكانیدا دیاردەكەوێت كە لەنێو باخچەیەكدا دانیشتووە و دكتۆرەكانیشی بەدیاریەوەن.
سەرۆك كۆمار جەلال تاڵەبانی لە 17/12/2102 لە بەغدا دوچاری خوێنڕێژی مێشك بوو، لە 20/12/2012 بەو لاوە لە نەخۆشخانەی زانكۆی charıte چارەسەری پزیشكی دەبینێت.
رۆژنامەی رادیكال:
وێنەكانی تاڵەبانی بڵاوكرانەوە
وێنەكانی سەرۆك كۆماری عێراق تاڵەبانی بڵاوكرانەوە كە ماوەی 5 مانگە لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشكی دەبینێت
تاڵەبانی، كە بەهۆی ناڕەحەتی دڵەوە بۆ چەندینجار باری تەندروستیی تێكچووە، لەو رۆژانەی دواییدا لەبارەی ئەوەوە چەندین هەواڵ بڵاوكرانەوە، كە گوایە گیانیلەدەستداوە. كەچی ئەم هەواڵە بە شێوەیەكی رەسمی بە درۆ خرانەوە. كاتێ لە عێراقدا نیقاش لەسەر دیاریكردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دەكرێت، لە ئەڵمانیا وێنەكانی تاڵەبانی بڵاوكرانەوە. پارێزگاری كەركوك دكتۆر كەریم و پزیشكەكانی تاڵەبانی پێكەوە لە كۆبوونەوەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند تەندروستی تاڵەبانی باشە. دكتۆری تاڵەبانی وتی "لەم ماوەیەدا باری تەندروستیی پێشكەوتنی زۆر باشی تۆمار كردووە، ئومێدەوارم بە پێی خۆی بۆ وڵاتەكەی دەگەڕێتەوە". لە وێنەكانیدا تاڵەبانی لەنێو باخچەی نەخۆشخانەدا دانیشتووە و باری تەندروستیی زۆر باش دەبینرێت. (سەرچاوە: DHA)
ماڵپەڕی تی24:
باری تەندروستی تاڵەبانی بەرەو باشی دەڕوات
بانگشەی ئەوە دەكرا گیانیلەدەستدابێت، كەچی باری تەندروستی سەرۆك كۆماری عێراق تاڵەبانی بەرەو باشییە
لەگەل ئەوەی بانگەشەی گیانلەدەستدانی دەكرا، لەدوای 5 مانگ لە چارەسەری پزیشكی، سەرۆك كۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی بە دیاركەوەتەوە. تاڵەبانی، كە لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشكی دەبینێت، دكتۆرەكانی رایانگەیاند باری تەندروستیی بەرەو باشبوونە. تائێستاش چارەسەری پزیشكیی سەرۆك كۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی لە نەخۆشخانەی ئەڵمانیا بەردەوامە، ئاماژە بەوە دەدرێت باری تەندروستیی باشە.
دكتۆر نەجمەددین كەریم، كە سەرپەرشتی تیمی پزیشەكەكانی سەرۆك كۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی دەكات، لە راگەیەندراوێكی نووسراویدا دەنووسێت "نەخۆشییەكەی وەڵامی ئەرێنیی چارەسەرییەكان دەداتەوە، باری تەندروستیی باشبوونێكی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت". كەریم ئەمەیشی خستەڕوو لەدوای تەواو بوونی چارەسەری پزیشكی سەرۆك كۆمار تاڵەبانی دەتوانێت لە كەمترین ماوەدا بگەڕێتەوە بۆ عێراق. لەلایەكی دیكەوە نووسینگەی راگەیاندن و ئینفۆرماسیۆنی سەرۆك كۆماری عێراق، لەدوای 5 مانگ لە بەردەوامكردنی چارەسەری پزیشكی، وێنەكانی سەرۆك كۆمار تاڵەبانی لە ماڵپەڕی ئنتەرنێتی خۆیدا بڵاكردەوە، كە لەگەل دكتۆرەكانی كێشاوە.
میللییەت:
دكتۆرەكان رايدەگەیەنن باری تەندروستی جەلال تاڵەبانی باشە
وێنەكانی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق، كە 5 مانگە لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشكی دەبینێت، بڵاوكرانەوە.
تاڵەبانی بەهۆی ناڕاحەتیی دڵەوە بۆ ماوەی چەند هەفتە باری تەندروستیی تێكچووە، لەو ماوەیەدا چەندین هەواڵ سەبارت بە باری تەندروستیی ئەو بڵاوكرانەوە، جارێك ئەو بانگەشەیە كرا كە گوایە گیانیلەدەستداوە، كەچی بەشێوەیەكی رەسمی ئەم هەواڵە بە درۆ خرایەوە. كاتێ لە عێراق نیقاش لەسەر ناوێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دەكرێت، ئەمڕۆ وێنەكانی جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا بڵاوكرانەوە. پارێزگاری كەركوك نەجمەددین كەریم و دكتۆرەكانی تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند باری تەندروستی تاڵەبانی باشە. دكتۆری تاڵەبانی وتی "لەماوەی رابردووەوە تائێستا تەندروستی (جەلال تاڵەبانی) باشبوونێكی زۆر گەورەی تۆماركردووە. ئومێدەوارم بە پێی خۆی دەگەڕێتەوە وڵاتەكەی". لە وێنەكانیدا تاڵەبانی لەنێو باخچەی نەخۆشخانەدا دانیشتووە، باری تەندروستیی زۆر باش دەبینرێت.
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

