ڤایرۆسێك به‌نهێنی وێنه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ده‌گرێت
kurdistani 10:24 AM - 2013-05-20
په‌یدابوونی ڤایرۆسێكی نوێ كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی وێنه‌ی به‌كارهێنه‌ر ده‌گرێت
دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به تۆڕی ئینته‌رنێت هۆشیاری ده‌دات له په‌یدابوونی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ سیخوڕی كردن كه ده‌توانێت فیڵ له به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر بكات و له رێگه‌ی كامێرای كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه به نهێنی وێنه‌ی به‌كارهێنه‌ر بگرێت.
دامه‌زراوه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئینته‌رنێت (ئیكۆ) رایگه‌یاندووه: پێویسته به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر هه‌ست به پشێوی نه‌كه‌ن له‌مجۆره فێڵكردنه، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه رێوشێنی پێویست و به‌په‌له ده‌گرنه‌به‌ر بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
دامه‌زراوه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئینته‌رنێت (ئیكۆ) ئاماژه‌شی به گرنگی به‌كارهێنانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك كرد وه‌كو به‌رنامه‌ی (هیتمان برو) بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه كه ئه‌و ڤایرۆسه له رێگه‌ی تۆڕێكی پیسه‌وه دزه ده‌كاته ناو كۆمپیوتهرهوهو له رێگه‌ی چه‌ند بۆشاییه‌كی ئه‌منییه‌وه له كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا وه‌كو به‌رنامه‌ی گه‌ڕان له ئینترنێت یان فلاش و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تر.
راشیگه‌یاندووه: بیرۆكه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه پشت ده‌به‌سێت به له‌كارخستنی كۆمپیوته‌رو ده‌رخستنی نامه‌یه‌كی هۆشیاركردنه‌وه له‌سه‌ر شاشه‌كه‌و به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر ئاگادار ده‌كاته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی سێكسی تایبه‌ت به منداڵان، پاشان ئه‌و به‌رنامه‌یه چوار وێنه‌ی سێكسی منداڵان ده‌خاته‌ڕوو له‌گه‌ڵ وێنه‌ی به‌كارهێنه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی شاراوه له رێگه‌ی كامێرای كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه گیراوه.
دامه‌زراوه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئینته‌رنێت (ئیكۆ) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره ڤایرۆسه پێویسته له سه‌ره‌تادا به‌كارهێنه‌ر به‌رنامه‌ی (هیتمان برو) داببه‌زێنێت له كۆمپیوته‌رێكی تووش نه‌بوو به‌و فایرۆسه، پاشان وه‌كو دۆسیه‌یه‌ك ده‌گوازرێته‌وه له كۆمپیوته‌رێكی تووش نه‌بوو بۆ كۆمپیوته‌رێكی تووشبوو له رێگه‌ی به‌كارهێنانی میمۆرییهكهوهو له ئه‌نجامدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره كێشانه له داهاتوودا، پسپۆڕان و شاره‌زایان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر به‌پێی توانا به‌رنامه‌ی گه‌ڕانی ئینترنێت و فلاش و جافا و سیستمی كارپێكردنی كۆمپیوته‌ر نوێ بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌نتی ڤایرۆس بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه زیان به كۆمپیوته‌ر ده‌گه‌یه‌نن.
PUKmedia سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

