دابان شه‌ده‌ڵه: ئیسپانیا پشتیوانی پڕۆسه‌ی ئاشتی كورده له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
kurdistani 12:17 PM - 2013-05-12
دابان شه‌ده‌ڵه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه به گشتی و ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا به تایبه‌تی توندوتۆڵ‌تر كردووه، ئه‌ویش له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ره‌سمی خۆی له ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاتانه، ئیسپانیا یه‌كێك له‌وانه‌یه كه له‌ڕێی كارمه‌ندانی ئه‌و ئۆفیسه‌وه رۆژ به رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم گه‌شه ده‌كات و بواری دیپلۆماسی فراوانتر ده‌بێت، بۆ روونكردنه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له دیدارێكدا دابان شه‌ده‌ڵه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا چه‌ندین ته‌وه‌ر تاووتوێده‌كات.
سه‌ردانی وه‌فده باڵاكه‌ی هه‌رێم
* گرنگی ئیسپانیا بۆ كوردستان چییه‌و پێگه‌ی ئه‌و وڵاته له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا چۆنه؟
- ئیسپانیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی یهكیتییهكهیه، گرنگی خۆی هه‌یه چ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئه‌وروپاو جیهاندا، تاكه ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپاشه په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی، مێژوویی، كلتووری و ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوه‌ڕاست و باشوری ئه‌مریكا هه‌یه بێجگه له به‌ڕازیل، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی تر زمانی ئیسپانی ده‌زانن، بۆ ساڵی 2015 ده‌بێته ئه‌ندام له لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م خاڵانه وا ده‌كه‌ن ئیسپانیا له وڵاتانی تری ئه‌وروپا جیابكاته‌وه، ئه‌م وڵاته بۆ هه‌رێمی وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی تری ئه‌وروپا بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌زموونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی كوردی له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه‌و پێویسته هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا په‌ره‌پێبدات و به‌رفراوانتری بكات، ئیسپانیا هه‌ندێك لێكچوونی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه ده‌توانین سوودی لێوه‌ربگرین، وه‌ك سیستمی حكومڕانی هه‌رێمایه‌تی، وڵاتێكه ئه‌زموونی دیموكراسی زۆر نوێیه‌و هه‌نگاوی زۆر باشیان ناوه، تا ساڵی 1975 دیكتاتۆریه‌ت له‌لایه‌ن فرانكۆوه په‌یڕه‌و كراوه، له رووی كلتوریشه‌وه زۆر له ئێمه نزیكن، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت سوود له پێگه‌ی سیاسی، مێژوویی، كلتووری و جوگرافی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ره‌و ئه‌مریكای لاتین كه بۆ ئێمه تا هه‌نوكه‌ش بێجگه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنتینێنتێكی نهنهسراوهو كوردستانیش لای ئه‌وان به‌هه‌مانشێوه ناسراو نییه، به بۆچوونی من سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێكچونانهی باسمان كردن، له‌هه‌مانكاتدا ده‌وڵه‌تن و پێگه‌ی خۆیان هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.
* ئیسپانیا چۆن ده‌ڕوانێته هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كان له چ ئاستێكدان؟ حكومه‌ت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئێوه ده‌كات؟
- له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمانه‌وه پێش دوو ساڵ هه‌ستم كرد كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسپانیا شاره‌زایی و زانیاری زۆر كه‌میان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌تایه‌كی ئاسان نابێت بۆ نوێنهرایهتییهكهمان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ به هاوكاریی كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تی توانیومانه هه‌نگاوی باش بنێین و ئاستی په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رینه قۆناغێكی تره‌وه، ئه‌مه‌ش كاری زۆری پێویست بوو به‌رهه‌مه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌پرێلی ئه‌مساڵدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا بانگهێشتی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، ئه‌وه‌بوو وه‌فدێك به سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند وه‌زیرێكی تر له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر به‌رز پێشوازی گه‌رمیان لێكرا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی ئیسپانیا به ره‌سمی و له‌سه‌ر ئاستێكی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نوێنهرایهتییهكهمان ده‌كات و خوازیاریشه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كه بدا، دوای ئه‌وه ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه كه كونسوڵی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه‌و ئه‌م پرسه‌ش له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكان بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌ردانه‌ش، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ناوهندو هه‌رێمه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌وه‌ش دڵنیامان ده‌كاته‌وه كه چ حكومه‌تی ناوه‌ند یان هه‌رێمه‌كان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌ڕواننه نوێنه‌رایه‌تیمان .
بوژانه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان
* هه‌رێمی كوردستان له بوژاندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه‌و وڵاتی ئیسپانیاش له پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا پشكێكی به‌ركه‌وتووه، به‌شداری ئیسپانیا له‌م پرۆسه‌یدا چییه؟
_ پێش دامه‌زراندنی نوێنه‌رایه‌تی چ حكومه‌ت و چ كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كان ئاگاداری ئه‌و پرۆسه‌ی بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی ئابوری و ده‌رفه‌تی كار نه‌بوون له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مه‌ش ببوه هۆی دابڕانی كۆمپانیا ئیسپانیاكان له وه‌رگرتنی پشك و به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌كه، به‌ڵام ئێستا چه‌ند هه‌وڵێكی باش دراون بۆ به‌شداریكردنی كۆمپانیاكان، هه‌میشه وتوومانه هه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئه‌وروپا زۆر له هێزو تانك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی گرنگتره بۆ پاراستی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌مان و پاراستی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌ستهاتوون بۆ هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه له پاڵ كاری په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیدا گرنگی زۆریش به په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان ده‌ده‌ین، به‌م پێیه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئیسپانیایی گرێبه‌ستیان به‌ده‌ستهێناوه‌و له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن له نێویاندا كۆمپانیای رێپسۆل كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وت و گازه، به‌ڵام به‌شداربوونیان له ئاستی پێویستدا نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و بازرگانی ئیسپانیا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌كتیڤكردنی چالاكی سیاسی، ئابوری و كلتووری... هتد، له كاتی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی و ئۆفیسی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی تری ئه‌وروپا بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له نێویشیاندا به‌شێكی ئابوری ده‌بێت.
* به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووریهكهیهوه وڵاتی ئیسپانیا به بارێكی ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێ، ئایا هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجڕاكێش نییه بۆ هاتنی كۆمپانیاكانیان؟
_ بێگومان هه‌رێمی كوردستان بازاڕێكی سه‌رنجڕاكێشه‌و خۆشیان ئه‌و راستییه ده‌زانن، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها ناتوانێت فریادڕه‌س بێت بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه كوشنده‌یه‌ی كه وڵاته‌كه تووشی هاتووه، بێگومان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له هه‌وڵی بێسنوردان بۆ هاندانی كۆمپانیاكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زۆر كۆمپانیایان ده‌چنه ناوه‌ڕاست و باشوری ئه‌مریكا، باكوری ئه‌فه‌ریقا، چین، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له نێویشیاندا عیراق و هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیاكانیان ئاستێكی باش و گونجاو پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له بواره‌كانی خۆیاندا، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان چالاكییه ئابورییه‌كانیان له ئاستی پێوستدا نییه بۆ ئه‌مه‌ش دوو هۆی سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌م تائێستا له هه‌رێمی كوردستان كاڵای هه‌رزانی وڵاتانی دراوسێ و چینیی ره‌واجی هه‌یه‌و ئه‌و قۆناغه‌مان تێنه‌په‌ڕاندووه كه به دوای كوالێتیدا بگه‌ڕێین، دووه‌م له رووی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌وه مونافهسهكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركی و خۆماڵییه‌كان بۆ كۆمپانیا ئیسپانیاكان ئاسته‌مه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ئاستی ستانداردی پرۆژه‌كانیان له ئاستێكی به‌رزتردایه‌و به نرخی كۆمپانیای خۆماڵی و توركی ده‌ریناهێنێت، زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاش ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه، هه‌وڵی باشیش هه‌یه له نێویاندا دامه‌زراندی سیستمی كوالیتی كۆنترۆڵ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك به رووی كۆمپانیاكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ هێنانی كاڵای باش و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
كه‌یسی به‌جینۆساید ناساندن
* دۆسێی به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له په‌رله‌مانه‌كانی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا بابه‌تی گه‌رمی ئه‌مساڵ بوون، په‌رله‌مانی ئیسپانیا هیچ هه‌نگاوێكی له‌وجۆره‌ی ناوه؟
_ بۆ ئه‌مه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌داین، له میانی سه‌ردانی وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌م پرسه بوو له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌تی ئیسپانیا‌و خودی مارگایۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا گفتیان پێداین نه‌ك له په‌رله‌مانی ئیسپانیا به‌ڵكو له په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش هاوكارمان ده‌بێت بۆ ناساندنی كه‌یسی قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید، به‌ڵام داوای زانیاری و دۆكیۆمێنتیان لێكردین، ئێمه‌ش خستومانه‌ته به‌رده‌ستیان و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و هه‌نگاوی داهاتوویانین.
* ره‌وه‌ندی كوردی هه‌یه له ئیسپانیا؟ په‌یوه‌ندیتان چۆنه‌و چیان بۆ ده‌كه‌ن؟ ئه‌ی له‌گه‌ڵ كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان؟
_ ره‌وه‌ندی كوردی له وڵاتی ئیسپانیا زۆر كه‌مه ئه‌وانه‌ی باشوور له 100 كه‌س زیاتر تێناپه‌ڕێت، له‌م 2 ساڵه‌دا نزیكه‌ی 20 خوێندكاری تواناسازی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوێندن روویان كردۆته وڵاتی ئیسپانیا، ئه‌و كاروچالاكییه كلتوریانهی ساڵانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ دانیشتووانی ئیسپانیایه‌و زیاتر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گروپی موزیك، شێوه‌كار بانگهێشت ده‌كه‌ین، به بۆچوونی من ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ هونه‌رمه‌ندو شێوه‌كار له كوردستان كه بتوانین بێنه ده‌ره‌وه‌و ئاشنابن به كلتوری ئیسپانیا‌و به‌رفراوان بوونی دیدی هونه‌ریان، كوردی پارچه‌كانی تری كوردستانیش زۆر كه‌مه، ژماره‌یه‌كی كه‌می كورد هه‌یه، ناو به‌ناو دێن و سه‌ردانمان ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیمان باشه له قاڵبی زیاتر رهسمیدایهو ئه‌وان ته‌داخول له كاره‌كانی نوێنه‌رایه‌تیدا ناكه‌ن.
* هه‌ڵوێستی سیاسی و ره‌سمی حكومه‌تی ئیسپانیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد‌و ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه له باكوور‌و رۆژئاوا روویانداوه چۆنه‌و به گشتی ئه‌وان چۆنی ده‌بینن؟
_ حكومه‌تی ئیسپانیا ئه‌ندامه له یه‌كێتی ئه‌وروپاو له زۆربه‌ی گفتوگۆكاندا ده‌ڵێن كه هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی سیاسه‌تی ئه‌وروپایی یهكگرتوودایهو له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی سیاسین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و زۆر له نزیكه‌وه چاودێری پرسه‌كانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، پشتگیری پرۆسه‌ی ئاشتی كوردن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌وه‌ش تێگه‌یشتوون كه‌بێ به‌شداریكردنی میللـه‌تی كورد له‌م پرۆسه‌یه‌دا دیاره پرۆسه‌كه به ئاقارێكی تردا ده‌ڕوات و سه‌رناكه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن كه هه‌رێمه‌كه‌مان بۆته دورگه‌یه‌كی ئاشتی و له رووی ئابورییه‌وه بۆته یاریزانێكی گه‌وره‌ی بواری وزه كه وڵاتانی ئه‌وروپا زۆر پێویستیان پێیه‌تی، ساڵانی پێشوو به شێوه‌یه‌كی سۆز ده‌یانڕوانییه گه‌لی كورد‌و به به‌زه‌ییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاماده‌ن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تێكه‌ڵاوی به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بكه‌ن، به بۆچوونی من ئه‌مه به‌ره‌وپێشچوونی پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌و ناشبێت خۆمان له كه‌س به بچوكتر بزانین، هیچیشمان له گه‌لانی تر كه‌متر نییه.
پلانه‌كانی ئه‌مساڵ
* به‌رنامه‌ی نوێتان له نوێنه‌رایه‌تی بۆ ئه‌مساڵ و ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌ستانه چین كه كردوتانه یان به‌ته‌مان بیكه‌ن .
_ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمان و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ده‌ستمان پێكردوون له نێویاندا پرسی به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی زانستی و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكانی كوردستان، پلانمان هه‌یه ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆكانی ئیسپانیا بێنینه هه‌رێمی كوردستان بۆ وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكانی خۆماندا، كردنه‌وه‌ی چوار قوتابخانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه ته‌واو بووه‌و له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ده‌كرێنه‌وه، كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئیسپانیا له هه‌ولێر، هاتنی وه‌فدێكی باڵای سیاسی و بازرگانی وڵاتانی ئیسپانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له پایزی ئه‌مساڵدا، هه‌روه‌ها دروستكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی، ئابووری، زانستی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی پرتوگالدا كه له‌م نزیكانه‌دا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بانگهێشتی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كه ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ رێكخستنی ئه‌جێندایه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا له لیزابۆن، بێگومان هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی ناومان بردن به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ـه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

