نازم ده‌باغ: ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌ركی كوردی قورس‌تر كرد
kurdistani 12:10 PM - 2013-05-08نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تاران، باسی له رۆڵی مام جه‌لال كرد‌و وتیشی كه ئاماده‌نه‌بوونی به‌ڕێزیان له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌ركی لایه‌نی كوردی قورس‌تر كرد، هه‌روه‌ها باسی له گیروگرفته‌كانی ئێستای عیراق و رێككه‌وتنه 7 خاڵیه‌كه‌ی نێوان كورد و به‌غدا ده‌كات.
- دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له به‌غدا خاوبوونه‌وه‌یه‌ك له بارودۆخه ئاڵۆزه‌كه‌ی عیراق ده‌بینین، بێگومان ئه‌م وڵاته كارلێكراوه زیاتر له‌وه‌ی كاریگه‌ر بێت له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م خاوبوونه‌وه‌یه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
*وه‌ك ده‌زانن عیراق پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵاوه، له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌و ئایین و عه‌قڵییه‌ت و بیركردنه‌وه‌وه، عیلمانی و چه‌پی تێدایه، تا ده‌گاته شیعه و سوننه و كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری، ئه‌و پێكهاتانه شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه، هه‌ر كامه‌شیان به هۆی خه‌باتیان له دژی سیستمی به‌عس له رابردوودا‌و له پێناو به‌رده‌وامبوونیان له خه‌باتدا، په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتێك له وڵاتانی دراوسێ یان وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیی، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانم بڵێم هه‌ندێكیان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌وه، هه‌ندێكیشیان توانیویانه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی خۆیان و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عیراق بخه‌نه پێش هه‌موو شتێكه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پاراستنه‌ش سنوورێكی هه‌یه، ئه‌و سنووره ده‌بێت له چوارچێوه‌ی پاراستن و پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عیراقه‌وه بێت، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كان و شه‌راكه‌ت، لێره هه‌ر یه‌كێك له‌م شتانه كه كێشه‌ی تێبكه‌وێت ئاڵۆزییه‌ك دروست ده‌كات، ئه‌مه به‌شێكه، به‌شی دووه‌م ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سوریا، دوای به‌ناو به‌هاری عه‌ره‌بی كه جۆرێك له هه‌ڵچوونی ئیسلامییه‌كان و ئیسلام گه‌رایی له ناوچه‌كه‌دا به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌هه‌مان كاتدا كه‌وتنی دیكتاتۆره‌كان و ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌وه‌كان، هه‌موو ئه‌م كێشانه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ندێك ده‌رئه‌نجامی لێكهوتهوه، ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یه كه جۆرێك له توندڕه‌وی له ئیسلامی سوننه په‌یدابووه كه خۆی له قاعیده‌و سه‌له‌فییه‌ت و ئیخوان و ... هتد ده‌بینێته‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان به‌دوای ئه‌و ده‌رفه‌ته‌دا ده‌گه‌ڕێن كه له‌بار بن بۆ گه‌شه‌كردن، باشتره بڵێم بۆ ته‌شه‌نه‌كردن، وه‌كو نه‌خۆشییه‌ك، ئه‌مانه له هه‌ندێك شوێندا نفوزیانكردووهته ناو ده‌سه‌ڵات، بێگومان زیاتر له‌و شوێنانه نفوزیان كردووه كه متمانه‌یان ده‌كرێته سه‌ر، ئه‌وانه بڕێكیان بیروڕای خۆیان پاراستووه‌و به‌نهێنی و ناڕاسته‌وخۆ ئیشی بۆ ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بینین كاتێك خۆپیشاندان له ئه‌نبار دروست ده‌بێت له فه‌لوجه دروست ده‌بێت یان له هه‌ر شوێنێكی سوننه دروست ده‌بێت، ده‌بینین كه‌سانی تری تێده‌كه‌وێت كه داخوازییه ره‌واكانی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌كاته په‌رده‌یه‌ك بۆ پلان و به‌رنامه‌و داوا ناڕه‌واكانی خۆی، كه په‌لاماردانی سوپای عیراقی و په‌لاماردانی پۆلیس و ئاسایشی عیراقی یاخود تێكدان، كه له سێبه‌ری ئه‌م بشێوی و ئاژاوه‌دا ته‌قینه‌وه‌كان دێنه ئاراوه، لێره لایه‌نی به‌رپرس به بڕوای من ده‌بێت بیركردنه‌وه‌یه‌كی فراوانتری ببێت و ئه‌وانه‌ی كه به‌دوای پاراستنی ئه‌منییه‌تدا ده‌گه‌ڕێن ده‌بێت له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان بیربكه‌نه‌وه، كه من به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانم بڵێم ئه‌مڕۆ كورد خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه به‌دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت ئه‌وه‌ش تائێستا نیشانی داوه‌و به‌رده‌وام بووه ئه‌وه بووه كه رێگای وتووێژ سازان و رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بگرێت و داوا بكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌راكه‌ت، رێككه‌وتن و پابه‌ندبوون به یاسا و ده‌ستوری عیراق، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه به ده‌سه‌ڵات و به ئۆپۆزسیۆنه‌وه، یهكڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عیراق و پاراستنی سیستمی عیراقی دیموكراتی فیدراڵی هه‌مه لایه‌نه، ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه‌و له ئه‌نجامدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چووه به‌غدا و له ئه‌نجامدا له‌سه‌ر حه‌وت خاڵ رێككه‌وتن، كه ده‌بێت به هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی لێبكرێت بۆ جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتن، چونكه ئه‌مه ده‌بێته به‌شێك له دروستكردنی ئارامی له عیراقدا‌و به‌شه‌كه‌ی تریش كه ئۆمێد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر، واته ئه‌وانه‌ی كه ناكۆكی و ململانێ‌یان هه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و له‌گه‌ڵ یه‌كتری له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لدا هه‌نگاو بنێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌رێكی ئێجگاری بڕۆین.
-زیاتر له ساڵێكه ئێمه گرفته‌كانی عیراقمان ته‌نها له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا ده‌بینی، به‌ڵام كاتێك سوننه دێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه وه‌ك لایه‌نی سێهه‌م جارێكی‌تر له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی كورد و به‌غدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌مه گرنگیی ئه‌و رایه نییه كه هاوپه‌یمانی كورد و شیعه زامنی پاراستن و ئارامی وڵاته؟
*ئه‌وه‌ی كه جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت دوو مه‌سه‌له‌یه، من له به‌شی كۆتاییه‌وه وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه، كه عیراقی ئه‌مڕۆ پێكهاته‌یه‌كه له ئه‌نجامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی كه كورد و شیعه هه‌یبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و برا سوننانه‌ی كه له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دا به‌شێكبوون له خه‌باتی ره‌وای گه‌لی عیراق بۆ گۆڕین و رووخاندنی دیكتاتۆر، به‌و ته‌وافوق و شه‌راكه‌ته ئه‌م حكومه‌ته پێكهات، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كێشانه دروستبوو، هه‌موولا زیاتر تێگه‌یشتن كه لایه‌نی سێهه‌م كه ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت كه‌ڵك له‌وه وه‌ربگرێت به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه قاعیده ئیعلانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كرد له سوریا و له عیراقدا، ئه‌مه مه‌ترسییه‌كانی ئاشكراتر كرد، بۆیه جۆرێك له به‌خۆداچوونه‌وه له ناو عیراقدا دروستبوو، به‌وه‌ی كه ئایا ئێمه هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و ئه‌و هاوپه‌یمانییه بكه‌ین به قوربانی نیزامێك كه تاریكی بۆ عیراق و بۆ ناوچه‌كه دێنێت، بیكه‌ین به قوربانی شتێك كه داهاتوی ئێمه‌ی تێدا روون نییه، ئێمه وه‌ك مرۆڤی عیراقی، هه‌مووی به‌ره‌و تاریكی و ته‌قینه‌وه‌و دژایه‌تیكردن ببات له سێبه‌ری ئاڵایه‌ك كه ئه‌وه‌تا ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رچاومانه، له میسر و له لیبیاش له‌به‌رچاومانه، له یه‌مه‌نیش، له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به ناوی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه شۆڕ‌شیان تێداكراو هه‌موو ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كان له‌ناوچوو، بۆ نمونه یه‌كێك ده‌ڵێت باشه به ده‌نگی زۆرینه، به‌ڵام ده‌نگی زۆرینه بۆ نمونه له میسر، زۆرینه‌ی به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردن، نه زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه له وڵات‌دا هه‌ن، باشه ئه‌م خه‌ڵكه بۆ به‌شداری له ده‌نگداندا ناكات، ئه‌ویش وه‌ڵامی خۆی هه‌یه، له عیراقدا‌و له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان خه‌ڵك وه‌كو پێویست به‌شداری نه‌كرد، به‌ڵام له ئاكامدا یه‌كێك زۆرینه دێنێت، ئه‌م بابه‌تانه جارێكی‌تر بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی له عیراق ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكات، ئایا عیراق بكه‌وێته ده‌ستێكی نادیار یان عیراقێك له‌سه‌ر ده‌ستێك به‌رده‌وام بێت كه بناغه‌ی سه‌ره‌كی و به‌ردی یه‌كه‌می ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێكه‌وه هاوبه‌شبوون و له ئه‌نجامی ئه‌و یهكدهستییه هاتووه‌ته كایه‌وه؟ بۆیه به بڕوای من ده‌بێت ئه‌مه بپارێزین، ئه‌م یهكدهستییه كه عیراقی تازه‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه هه‌ر ئه‌م یهكدهستییه ده‌توانێت عیراق بپارێزێت و مافه‌كانی گه‌لی كوردستانیشی تێدا دابین بكرێت.
-مه‌ترسیی ئه‌لقاعیده (ئیسلامی سیاسی) خاڵێكی هاوبه‌شه وه‌ك مه‌ترسی بۆ نزیكبوونه‌وه‌و گفتوگۆ یان خاڵی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئایندهی هه‌رێمیش و به‌غدادیش؟
*ئه‌م فشارانه چه‌ند لایه‌نه‌یه، ئێمه وه‌كو كورد كه پێموایه تا ئێستاش هه‌ڵوێستمان راست و دروستبووه، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌م بارودۆخه بكه‌ین، كه له سوریا له‌ناو كورده‌كان هه‌یه، ده‌بێت لایه‌نه‌كان یه‌كخه‌ین و نزیكیان كه‌ینه‌وه، چونكه ئێستا بارودۆخی كورد له سوریا نادیاره، داهاتووی له سێبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د نادیاره، ئایندهی له سێبه‌ری سوپای ئازاد و نوسره‌تولئیسلام و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی روون نییه، مافی نییه، وه‌كو سه‌ربازێك مافی هه‌یه كه له به‌ره‌یه‌كدا بوه‌ستێت، له عیراقیش به هه‌مان شێوه، ئه‌م مه‌ترسییه ته‌نها بۆ كورد نییه، بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌یه، عیراقیش ده‌بێته ئه‌و ده‌رگایه كه بۆ هه‌موو ناوچه‌كه ته‌شه‌نه بكات، ته‌نانه‌ت بۆ داهاتووی توركیاش كاریگه‌ره، ناتوانم متمانه به خۆم بێنم ئه‌م هه‌موو ماوه‌یه، ئه‌و هه‌موو هێزه له سوریا و عیراق شه‌ڕ ده‌كات وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئاگایان لێ نه‌بێت، ئه‌وه جێگای پرسیاره، ئه‌م واقیعه‌و رووداوانه‌ی ناوچه‌كه‌و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌نبار و ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و سلێمان به‌گ و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی راستییه‌كانی زیاتر ئاشكراكرد، زۆركات باوه‌ڕم وابووه كورد ئه‌وه‌نده كه‌ڵكی له سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی دوژمنه‌كانی وه‌رگرتووه ئه‌وه‌نده سوودی له به‌رنامه‌ی ستراتیژی خۆی وه‌رنه‌گرتووه، ئێستا ده‌بینین رووداوه‌كان هه‌مووی خه‌ریكه به زیانی هه‌موومان ته‌واو ده‌بێت، لایه‌نی زیاتر په‌رۆش و دڵسۆز ئه‌و كه‌سه‌یه هه‌نگاوی ئیجابی ده‌نێت بۆ رێگای ئاشتی و چاره‌سه‌ر.
-له ناوخۆی عیراقدا دوای ئاڵۆزیی ناوچه دابڕێندراوه‌كان، ئه‌و پشتیوانییه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا توركیا له سوننه‌ی عیراق بیكات نه‌یكرد، ئه‌ڵبه‌ت له سوریاش پاشه‌كشه‌ی كرد، ئایا ئه‌وه‌ی سوننه كردی هۆكاره‌كه‌ی سیاسییه یان ئه‌لقاعیده‌یه؟
*به‌ش به حاڵی خۆم وا نابینم توركیا ده‌ستی له رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د كێشابێته‌وه، توركیا بۆ سوننه‌ی عیراقیش كه‌می نه‌كرد، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌و شێوه‌ی راسته‌وخۆیه كه له سوریا كردوویه‌تی له عیراق نه‌یكردبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئێمه نابێت بكه‌وینه ناو یارییه‌كه‌وه كه داهاتوومان دیار نه‌بێت، ئێمه بێده‌نگ و بێلایه‌ن بین باشتره له‌وه‌ی له‌ناو یارییه‌كدا بین كه شوێنی داشی خۆمان له‌ناو یاریه‌كه‌دا دیار نه‌بێت، ئه‌مه‌ش رای خۆمه كه لام دیار نییه له‌م یارییه‌دا به‌شی كورد چییه؟ ئایا ته‌نها له روانگه‌ی ئابورییه‌وه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه؟ ئایا ته‌نها له روانگه‌ی پاراستنی كیانی سیاسی خۆمان بیری لێده‌كه‌ینه‌وه؟ بۆیه ده‌بێت كورد بیر له گۆڕینی بارودۆخه‌كه بكاته‌وه بۆ باشتر، بۆ پێشهوهترو له‌م ململانێیه‌دا ته‌ره‌ف نه‌بێت، وه‌كو پێشووتر كه كورد له ناو عیراقدا بێلایه‌ن بووه، به‌ڵام لایه‌نی دۆزینه‌وه‌ی ئاشتی بوو بۆ چاره‌سه‌رو یه‌كێتی و پاراستنی عیراق، چ له بوونی مام جهلالداو چ ئێستاش له غیابی مام جه‌لالدا دیسان ده‌بێت ئه‌م رۆڵه به‌رده‌وام بێت و ئه‌م ده‌وره‌ی خۆمان ببینین، بۆشمان ده‌ركه‌وت نه‌بوونی مام جه‌لال له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌ركی لایه‌نی كوردی قورس‌تر كرد، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه ناتوانێت له هه‌موو شتێك‌دا حه‌كه‌م بێت، ئه‌بێت له چوارچێوه‌ی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد هه‌نگاو بنێت، له به‌غداش مالیكییه، له نێو دوو جه‌مسه‌ری له‌یه‌ك جیا ده‌بێت دادوه‌رێك بێت كه ئه‌مانه كۆبكاته‌وه‌و رێگایه‌كی پوختی مام ناوه‌ندی بێنێته ئاراوه، غیابی سه‌رۆك كۆمار وه‌كو سه‌مامی ئه‌مان، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیان ببێت سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت حه‌كه‌م بێت، مام جه‌لال وه‌كو سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی گرنگ و به‌رجه‌سته ئه‌مانه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
هۆكاری دووه‌میش بیروڕا جیاجیاكانه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حزب و شه‌خس له قه‌یرانه‌كاندا، لێره‌دا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دار له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كاندا بیر بكاته‌وه چاره‌سه‌ر ئاسانتر ده‌بێت، سه‌ركردایه‌تی سیاسی عیراق كه ئه‌مه له دووه‌م رۆژی رووخاندنی سه‌دام دا وتوومه عه‌قڵییه‌تی خۆیان ده‌بێت بگۆڕن و ئه‌گه‌ر بیگۆڕن 10 ساڵی ده‌وێت كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕۆن، كه واته 10 ساڵ گوزه‌راوه هێشتا كێشه‌كان ماون واته عه‌قڵییه‌ته‌كه نه‌گۆڕاوه.
-دوای مام جه‌لال حهكهمییهت نه‌ماوه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه كێیه؟ ئه‌گه‌ر نییه كێ ئه‌م رۆڵه ده‌بینێت؟
*غیابی سه‌رۆك كۆمار بۆشاییه‌كی له به‌غدا دروستكردووه، بۆشاییه‌كی ده‌ستوری و پرۆتۆكۆلی، به بڕوای من ده‌بێت هه‌موومان بیری لێبكه‌ینه‌وه، كورد به گشتیی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به تایبه‌تی، ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆتۆكۆڵهدا كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌مانه، ئه‌و مافه دراوه كه سه‌رۆك هه‌رێم پارتی بێت و سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیی بێت، ئه‌وه خاڵێكه، لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێنه ئاراوه، ئایا ده‌كرێت ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت كه سه‌رۆك كۆمار كورد بێت و له كورد دا یه‌كێتیی ئه‌م پۆسته پڕبكاته‌وه؟ یان سه‌رۆك هه‌رێم ده‌بێت پارتی بێت؟ خاڵی دووه‌م چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه له به‌غدا كه له خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردندا سه‌رۆك كۆمار دووباره كورد بێت؟ ئه‌مه پرسیارێكه كه ئێمه‌ی كورد پێویسته به باشی بیری لێبكه‌ینه‌وه، به‌لامه‌وه گرنگه هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانمان بۆ ئه‌وه بێت كه ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا بۆ دابه‌شبوونی سێ سه‌ركردایه‌تییه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی یه‌كێتیی و پارتی گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ئه‌و سیستمه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت ئه‌وكات سیستمی نوێ شته‌كان روون ده‌كاته‌وه، كه كێ سه‌رۆك كۆمار بێت یان كێ سه‌رۆك هه‌رێم بێت، ئه‌مانه بۆ كورد گرنگن، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئێستا حه‌كه‌م له عیراقدا نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ش شاهیدی هه‌موو وڵاتان و لایه‌نه‌كانه كه مام جه‌لال چه‌ترێك بوو، هه‌ر ئه‌و غیابهشه وایكردووه كێشه‌كان ئاڵۆزتر ببنه‌وه.
-ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ی لێ بێنینه ده‌رێ، ئه‌و هۆكارو گوشارانه كامانه‌ن كه ده‌بنه هێنانه ئارای گفتوگۆ؟
*بوونی مه‌ترسییه‌كان، راوێژكردنی هه‌مه‌لایه‌نه، مه‌به‌ستم راوێژی لایه‌نه‌كانی ناوخۆی كوردستانه كه چه‌ندین كۆبوونه‌وه كرا له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و وه‌زیره‌كان و ئۆپۆزسیۆن كه هاتینه سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان رێگای وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگرینه‌وه پێش.
*به‌ڵام له یه‌ك ساڵی رابردوودا گوتاره‌كان هێنده توندبوون كه هه‌میشه به‌غدا ویستویه‌تی كورد له خۆی دوور بخاته‌وه‌و كوردیش ویستویه‌تی دوورتر بكه‌وێته‌وه؟
*كورد له هه‌وڵی دووركه‌وتنه‌وه نه‌بووه، له به‌غدا نه‌یانویستووه لێمان نزیك بن، سیاسه‌تی ئێمه سیاسه‌تی جیابوونه‌وه له عیراق نه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ئێمه‌ی قبووڵ نه‌كردووه، ئه‌وه‌تا 7 خاڵمان ئیمزا كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا جێبه‌جێی نه‌كات ده‌بێت چی بكه‌ین؟ ده‌ست به‌جێش باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له به‌غدا پشتیوانی‌یان لێ‌كرد، ئه‌م پشتیوانی كردنه دروستكردنی لایه‌نێكی مه‌عنه‌وییه، دیاره من ئه‌وه دوور نابینم ئه‌مڕۆ كورد‌و نه‌خشی له‌ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری هه‌یه كه هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر گرنگی پێده‌ده‌ن و هه‌مووشیان له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه كه بارودۆخه‌كه تێكبچێت.
-رۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران چیبووه له‌م ئاڵۆزییانه‌دا؟
*هه‌ر یه‌كه‌و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قسه‌ی تێدا ده‌كات، به‌ڵام من وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌ت راستگۆیانه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان قسه ده‌كه‌م، ئه‌وه‌نده من ده‌یزانم و به به‌ڵگه‌ش، ئێران رۆڵی ئیجابی باشی هه‌بووه له به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانی كورد و شیعه و سوننه، هه‌روه‌ها پاراستنی هێمنی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئێران هه‌ركات هه‌ست به‌وه بكات ناوچه‌كه تێكده‌چێت و كاردانه‌وه‌ی بۆ سه‌ری ده‌بێت، هه‌وڵده‌دات رۆڵی ئیجابی ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
-وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بیت ئێران په‌یامی هه‌بووه بۆ لایه‌نه‌كانی ناوخۆی عیراق؟
*ئۆباڵێكی گه‌وره‌و مێژووییه كه به‌شێك له‌و شتانه‌ی ئێمه ده‌یزانین و هه‌مووان مافیان به‌سه‌رییه‌وه هه‌یه‌و ده‌بێت بیزانن نه‌یهێڵن، ئه‌ڵبه‌ت به‌شێكیشی ده‌پارێزرێت بۆ كاتی خۆی، به‌ڵام به راشكاوی ده‌یڵێم له یه‌كه‌م رۆژی دروستبوونی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانه‌وه ئێران هه‌وڵیداوه بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان لێك نزیك بكاته‌وه‌و زیاتر نه‌شێوێت.
-له‌و رێككه‌وتنه 7 خاڵییه‌دا هه‌ندێك خاڵی تێدایه هی سه‌رده‌می رووخانی به‌عس و هه‌ندێكیشی تازه‌ن، پێتوایه چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان؟
*حه‌ز ده‌كه‌م یه‌ك شت بلێم، ئه‌م رێككه‌وتنه به مانای چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له 24 سه‌عاتدا نییه، هه‌ر بابه‌تێكیش كه باسكراوه زه‌مه‌ن و كات و زه‌مینه‌ی خۆی ده‌وێت، تۆ كه باسی بودجه ده‌كه‌یت كه باسی پێشمه‌رگه ده‌كه‌یت یان مادده‌ی 140، چوارچێوه‌ی گشتی دانراوه كه كۆمیته‌ی تایبه‌تی بۆ داده‌نرێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان چه‌ند مانگێكیان بوێت هه‌شیانه ره‌نگه ساڵێك زیاتری بوێت، به‌شی ئه‌ساسی ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، یاسای تایبه‌تییان پێویسته، بۆ نمونه باس له نایاسایی بوونی نه‌وتی هه‌رێم كوردستان كراوه، ئێمه له ساڵی 2007 پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه كه پێكه‌وه رێككه‌وتنمان له‌سه‌ركردووه بچێته په‌رله‌مان كه هێشتا لای ئۆسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقه، له‌م كۆبوونه‌وه دواییه‌دا باسكراوه كه ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت و دووباره ئاماژه دراوه كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی2007، ئه‌مه‌ش دان پێدانانێكه بۆ دروستبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه، به‌شی دووه‌م ته‌كنیكی جێبه‌جێ كردنه، كه له‌وانه‌یه له‌مه‌دا جیاوازیمان هه‌بێت.
-به‌غدا جدییه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م رێككه‌وتنه‌دا؟
*به‌غدا یه‌ك كه‌س نییه، له سه‌ره‌تا ده‌توانین له چوارچێوه‌ی لیستی برایانی نیشتمانی عیراقییه‌وه سه‌یری بكه‌ین، كه ئه‌وان ئه‌و رایه‌یان هه‌یه كه ده‌بێت پێكه‌وه جێبه‌جێی بكه‌ین و ده‌ورمان ببێت له پاراستنی عیراقی نوێ‌دا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق پێشوازی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌و ره‌زامه‌ندبووه، لایه‌نی سێهه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێمه خۆشبین بین، ئێمه له هیچه‌وه ده‌ستمان پێكردو خه‌بات و تێكۆشانمان بهردهوامكرد تا گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر خۆشبینی نه‌بێت ئه‌م هه‌موو ده‌ستكه‌وته به‌دی نه‌ده‌هات، ده‌بێت له‌گه‌ڵ عیراق بین به تایبه‌تیش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
-له‌دوای رووخانی سه‌دام لایه‌نی شیعه به كوردیان وتبوو ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت جیاببنه‌وه ئه‌وا ئێمه تا 10 ساڵ دوای جیابونه‌وه‌تان هاوكارتان ده‌بین، به‌ڵام كورد پێكه‌وه‌ژیانی هه‌ڵبژارد، ئایا ئێستا به‌غدا بووه به‌و شوێنه‌ی جێگه‌ی كوردی تێدا نه‌بێته‌وه؟
*ئه‌و بابه‌ته ده‌توانم وه‌كو رای تایبه‌تی خۆم باسی بكه‌م، من به‌ش به حاڵی خۆم له لاوێتییه‌وه كه هاتمه ناو سیاسه‌ته‌وه، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان مانگی 10ی 1961 زایینی، له‌و كاته‌دا ئێمه وا بۆی ده‌چووین، كه ئامانجی دوور‌و ئامانجی نزیكمان هه‌یه، ئامانجی نزیكمان حوكمی زاتییه بۆ كوردستانی عیراق، ئامانجی دووریشمان سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردییه، پێشموایه به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆم كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كردووه‌و كه‌م ئازارم نه‌چێشتووه له رێگای ئامانجهكهمدا، كه واته ترسیشم له ئامانجه‌كه نییه، وه‌ك ئۆمید‌و ته‌مه‌ننا ئاواتم ئه‌وه‌یه ئه‌وه دروست ببێت و بێته دی، به‌ڵام وه‌كو مرۆڤێك كه ئاگاداری و شاره‌زاییه‌كی ببێت، ئه‌و فاكته‌رانه هێشتا ماون كه تۆ بیر له‌و قۆناغه بكه‌یته‌وه، بیركردنه‌وه حه‌ڵاڵه، خۆده‌رخستن به مانای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردی دروست بكه‌یت به بڕوای من ماویه‌تی، یه‌كه‌م گرفت، گرفتی جوگرافیای كورده، كورد له رووی جوگرافییه‌وه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر وڵاتی عه‌ره‌ب وڵاتی تورك و وڵاتی فارس، خاڵی دووه‌میان ده‌مێنێته‌وه سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كه باست له‌م خاڵه كرد به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان له‌گه‌ڵ كێ خۆی ده‌بینێته‌وه و رۆڵیان چی ده‌بێت؟ من ئه‌وه نابینم، هه‌وڵێكیش درا كه هه‌وڵێكی زۆر پیرۆز‌و زۆر چاكبوو، به‌ڵام به بڕوای من په‌له‌ی لێكرا، له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی نه‌وت له كوردستاندا كه‌وتووه‌ته سه‌ر خهریتهیهك كه پێی ده‌ڵێن نه‌وتی كوردستان و له‌و رۆژه‌وه كه ئه‌م توانایه له كوردستان ده‌ركه‌وت پرۆژه‌ی 2007 دواكه‌وت، زۆرێك له‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ دژایه‌تی ده‌كه‌ن، خۆیان له پرۆژه‌كه‌دا هاوبه‌شیان كردووین، واته نه‌وت له ناوچه‌كه گرفتێكه بۆ داهاتووی تۆ، به بڕوای من، توركیا، عیراق و ئێران هه‌ر سێكیان بیركردنه‌وه‌ی جیاجیایان هه‌یه و له‌وانه‌یه له داهاتوودا بیركردنه‌وه‌یه‌كی تریان هه‌بێت له‌سه‌ر كورد، من زۆر ده‌ترسم ویفاقی ناوچه‌یی بۆ دابینكردنی ئاشتی له‌سه‌ر كورد بكه‌وێته‌وه، كورد له ئێران، له توركیا، له سوریا، له عیراق كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر رۆژێك ئه‌مانه بیانه‌وێت له‌سه‌ر بابه‌تی سنوور و ئاو رێكبكه‌ون بابه‌تی كوردیش دێته پێش، به بڕوای من ده‌بێت زیاتر و وردبین تر بین و په‌له نه‌كه‌ین.
-ئێستا لایه‌نی شیعه چه‌ند په‌یوه‌سته به هاوپه‌یمانی نێوان خۆیان و كورده‌وه؟
*له ناو شیعه‌كاندا بیروڕای جیاواز هه‌یه، شیعه ئه‌مڕۆ به پێی هه‌ڵبژاردن زۆرینه‌یان هه‌یه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران تاوه‌كو رێككه‌وتن نه‌كرا نه‌بووه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام شیعه زۆرینه‌ی ره‌های نه‌هێناوه، له‌چاو ئه‌وانیتر زیاده‌ی هێناوه، شیعه‌ی عیراق عه‌ره‌بن، له ناویاندا ته‌عه‌سوبی عه‌ره‌ب چێتییان تێدا زاڵه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكار كه له‌گه‌ڵ شیعه‌و كورد ئیشكال په‌یدا بێت، به‌ڵام زۆریشیان هه‌ن كه له ئه‌نجامی تێكۆشاندا بڕوای ته‌واویان به‌وه هه‌یه كه پێكه‌وه ده‌توانین عیراق بپارێزین.
-له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا دوو جار وه‌فدی ی.ن.ك به بانگهێشتی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی تارانیان كردووه، مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانانه چی بوون؟
*وه‌كو پێی ئاگادارن له هه‌موو قۆناغه جیاجیاكاندا نه‌خشی كورد و له ناویدا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی دیار و به‌رچاوبووه به تایبه‌ت رۆڵی مام جه‌لال، ئه‌ڵبه‌ته كه جێگای داخه مام جه‌لال نه‌خۆشكه‌وت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی به‌رده‌وامبێت له بینینی رۆڵ و به‌رپرسیاره‌تی مێژوویی جارێكی تر كه‌وته‌وه نواندنی چالاكی سیاسی و دیپلۆماسی خۆی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی چ له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و چ له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه كه وه‌فدی یه‌كێتیی ئه‌م جاره‌ش به سه‌رۆكایه‌تی هێرۆخان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به بانگهێشتی فه‌رمی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد، دیاره ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كان له سه‌ره‌تادا هه‌واڵ پرسینی باری ته‌ندروستی مام جه‌لال و به‌رزنرخاندن و راگرتنی رۆڵی به‌ڕێزیان و دیاربوونی غیابی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان له عیراقدا، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستانیش بابه‌تێكی دیكه‌ی دیداره‌كان بوون، بێجگه له ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی دێرینه‌ی نێوان هه‌ردوولاو پته‌وكردن و گه‌شه‌پێدانیان.
PUKmedia نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له تاران


هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

