سلێمانی.. له كۆڕێكدا شێوازی نوسینی كوردی مشتومڕی دروستكرد
kurdistani 12:09 PM - 2014-07-12له‌ژێر ناونیشانی (به تیپی لاتینی بنوسین یان به پیتی عه‌ره‌بی)
ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 10-7-2014 له‌هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌شاری سلێمانی لقی سلێمانی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد كۆرِێكی روناكبیری بۆ نوسه‌ر ره‌ئوف حه‌سه‌ن له‌ژێر ناونیشانی (به تیپی لاتینی بنوسین یان به پیتی عه‌ره‌بی) رێكخست.
له‌سه‌ره‌تادا ره‌ئوف حه‌سه‌ن كورته‌یه‌كی مێژوویی سه‌باره‌ت به پیاده‌كردنی پیتی لاتینی خسته‌رِوو كه پێش مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك كورد له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌كه له مامۆستایان (میرجه‌لاده‌ت به‌درخان و ئه‌مین عالی به‌درخان) به‌كاریانهێناوه. ره‌ئوف حه‌سه‌ن كۆرِه‌كه‌ی كه له شێوه‌ی دیبه‌تدا پێشكه‌شكرد كه چه‌ندین به‌ڵگه بۆ به‌كارهێنان و گرنگی پیتی لاتینی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ پیتی عه‌ره‌بی خسته‌رِوو.
نوسه‌ر رونتر دواو رایگه‌یاند: له كوردستانی گه‌وره‌دا سێیه‌كی كورد زمانی لاتینی به‌كارده‌هێنن نموونه‌ی به باكورو رۆژئاوای كوردستانی هێنایه‌وه، هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به باشوری كوردستانیش خه‌ریكه وه‌ك پڕۆگرام له قۆناغی بنه‌رِه‌تی ده‌ستپێده‌كات.
نمونه‌ی تری ره‌ئوف حه‌سه‌ن ئه‌وه‌بوو كه له ئێستادا ناونیشانی هه‌واڵ و به‌رنامه‌كان له زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی بینراودا به شێوه‌ی تیپی لاتینیه، ره‌ئوف حه‌سه‌ن وتیشی: له رۆژهه‌ڵات و له نێو فارسیشدا پیتی لاتینی به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ك عه‌ره‌بیش ناتوانن به‌كاری نه‌هێنن، چونكه لاتینی زمانێكی جیهانیه نمونه‌ی به ئیمه‌یڵ و زمانی یونی كۆد هێنایه‌وه گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێت ناتوانی بچیته نێوه جیهانی ئایتی و ئینته‌رنێته‌وه.
له‌كۆتایی دا گله‌یی له نوسه‌رو مامۆستایانی زانكۆ كرد كه وه‌ك پێویست كاریان بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه وه‌ك نوسه‌ر ئاماژه‌ی بۆكرد: بابه‌تێكی حه‌تمیه‌و ئێستاش نه‌بێت ئێمه مه‌جبور ده‌بین له ئاینده‌دا وه‌ك رێنوس ئه‌م بابه‌ته به‌كاربهێنین، هه‌روه‌ك وتیشی: ئه‌مه هاوكاری نوسین و رێنوس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و زمانێكی یه‌كگرتوو بچین لانی كه‌م له رێنوسی عه‌ره‌بی قوتارمان ده‌بێت.
پاشان كۆرِه‌كه وتوێژی زۆری به‌دوای خۆیداهێنا، ساڵح بێچاری شاعیر پشتگیری ته‌واوی بۆچونه‌كانی ره‌ئوف حه‌سه‌نی كرد‌و رایگه‌یاند: گرنگترین شت ئه‌م بابه‌ته‌یه‌و به راشكاوی وتی: زیاتر له 30 ساڵه من كار بۆئه‌وه ده‌كه‌م و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵیش به‌پیتی لاتینی چه‌ندین لاپه‌رِه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی به‌درخانمان به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌كرد، به كورتی نمونه‌ی قسه‌یه‌كی شێرزاد حه‌سه‌نی هێنایه‌وه كه زۆر ده‌ستخۆشی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی لێكردون پێی راگه‌یاندون لانی كه‌م له كه‌ڵه‌گایه‌تی عه‌ره‌ب رزگارمان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نوس ره‌وشت محه‌مه‌د وه‌ك به‌شداربوویه‌كی كۆرِه‌كه كه هاوكات پێشتر به‌رهه‌مێكی له‌و روه‌وه هه‌بووه كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆ كردووه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی پیتی لاتینی و قسه‌كانی مامۆستایانی زانكۆی وه‌ك خۆی له دوو توێی كتێبێكدا خستبووه‌رِوو كه ئه‌وان پێیان وا بووه زاراوه‌كان و پیاده‌ی پیتی لاتینی گونجاو نیه‌و چه‌ندین نمونه‌ش خراوه‌ته‌رِوو.
له‌كۆرِه‌كه‌دا ره‌وشت محه‌مه‌د ره‌خنه‌ی له بیرۆكه‌كه‌ی گرت و پێی وا بوو له بیركردن و فه‌رامۆشكردنی كه‌لتوری رابردووی كوردیه كه هه‌زاران ساڵه پیتی عه‌ره‌بی په‌یرِه‌و ده‌كات نمونه‌ی به چه‌ندین شعری كلاسیك وه‌ك نالی و سالم و مه‌حوی هێنایه‌وه.
PUKmedia عوسمان ئه‌بوبه‌كر- سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات
پرسەنامە 08:52 PM - 2024-04-28 -
سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
کوردستان 03:06 PM - 2024-04-28 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-04-28 -
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28 -
سەرۆكکۆمار: عیراق وڵاتی هەمووانە
عیراق 07:22 PM - 2024-04-27