مێژووی ئه‌شكه‌وتی قزقاپان
kurdistani 06:58 PM - 2014-06-15![ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌ستكردی مرۆڤه](https://images.pukmedia.com/root/KS/5157181562014_33-(6).jpg)
ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌ستكردی مرۆڤه
ئه‌شكه‌وتی قزقاپان ده‌كه‌وێته سه‌یرانگای چه‌می ره‌زان له سنوری ئیداره‌ی قه‌زای دوكان و له به‌رزایی نزیكه‌ی 10 مه‌تر له قه‌دپاڵی شاخێك دروستكراوه، ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌ستكردی مرۆڤه‌و به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر دروستكراوه، وه‌كو مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ماده‌كان به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و كۆنییهوه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
په‌یره‌و جه‌وهه‌ر گه‌شتیارێك بوو و به مه‌به‌ستی بینینی ئه‌شكه‌وتی قزقاپان سه‌ردانی كردبوو، سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م ئه‌شكه‌وته مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری هه‌یه، ئه‌گه‌رچی رێگای هاتوچۆو پاركی ئۆتۆمبێل و په‌یژه‌و قادرمه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی گرنگی زیاتری پێبدات، چونكه هیچ هێمایه‌ك نییه له‌سه‌ر رێگای گشتی سلێمانی - دوكان تا سه‌رنجت رابكێشێت بۆ ئه‌و شوێنه مێژووییه‌و له به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش هیچ زانیارییه‌ك نییه تا باسی دروستبوونی بكات كه له چ سه‌رده‌مێكه‌و بۆ چ مه‌به‌ستیك به‌كارهاتووه.
وتیشی: زۆر ناوچه‌ی تریش له سنوری دوكان هه‌ن پێویسته گرنگیان پێبدرێت تا سه‌رنجی گه‌شتیاران رابكێشێت و پاسه‌وان و خزمه‌تگوزاری بۆ دابینبكرێت وه‌ك كافتریا‌و ته‌والێت، به‌و داهاتانه‌ش خزمه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی پێبكرێت.
ئه‌ندازیار مه‌ولود محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری دوكان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه له ساڵانی رابردوو به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به‌بڕی زیاتر له 147 ملیۆن دینار هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تاییمان بۆ ئه‌شكه‌وتی قزقاپان كردووه، وه‌ك پاركێكی ئۆتۆمبێل و رێگای هاتوچۆو دانانی په‌یژه بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌شتیاران تا به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه.
وتیشی: داواكارین حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زیاتر بدات به شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی دوكان چونكه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕۆن، وه‌ك قه‌ڵای پاكۆرهو ئه‌شكه‌وتی جاسهنهو شاخی پیره‌مه‌گرون، داواكاریشم حكومه‌ت بنكه‌یه‌كی شوێنه‌وارناسی و ستافێكی پسپۆر له قه‌زای دوكان دابمه‌زرێنێت به مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر به‌و شوێنه‌واره مێژووییانه.
ته‌ها ئه‌حمه‌د شاره‌زا له بواری مێژوو، سه‌باره‌ت به‌و ئه‌شكه‌وته به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌شكه‌وتی قزقاپان ده‌كه‌وێته نزیك گوندی زه‌رزی و له به‌رزایی نزیكه‌ی 10 مه‌تر له قه‌دپاڵی شاخێك دروستكراوه، ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌ستكردی مرۆڤه‌و به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر دروستكراوه، وه‌كو مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ماده‌كان (ده‌وڵه‌تی میدیا)ی باپیره‌گه‌وره‌ی كورد، ساڵانی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین دروستكراوه، پێكدێت له بهرههیوانێك و سێ ژوور كه هه‌ر ژوورێكیان به رووبه‌ری 2.5 بۆ 3 مه‌تر ده‌بێت و له‌ناو هه‌ر ژوورێكدا قه‌برێك هه‌یه، پێده‌چێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی دروستكردنه‌كه‌شی بۆ پاراستنی ئه‌و قه‌برانه بووبێت، ئه‌و وێنه‌یه‌شی له به‌رده‌می هه‌یوانه‌كه هه‌ڵكه‌ندراوه پێده‌چێت وێنه‌ی پادشای سێهه‌می ماده‌كان و پادشایه‌كی لیدیهكان بێت كه رێككه‌وتنێكیان له دوای شه‌ڕی پێنج ساڵه‌یان مۆركردووه.
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
07:23 PM - 2024-07-26 -
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
08:19 PM - 2024-07-25 -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: ئه‌ركی پارێزگاری نه‌ینه‌وایه گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان ده‌ستپێبكات
05:26 PM - 2024-07-25 -
زیاتر لە 800 خێزانی ئاوارەی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان
03:43 PM - 2024-07-25
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: بە هەڵبژاردن هەرێم رزگار دەکرێت
12:12 PM - 2024-07-26
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
09:34 AM - 2024-07-26
سەرۆک بافڵ بۆ هێزی کۆماندۆ: ئەرکتان پاراستنی ئارامی و ژیانی خەڵکە
08:13 PM - 2024-07-25
پەرلەمانتارێک : 21 جۆر باجی نایاسایی لەهەرێم وەردەگیرێن
03:52 PM - 2024-07-25
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن لەمانگی ئابدا ژمارە بە حزب و کاندیدەکان دەدات
کوردستان 12:18 PM - 2024-07-27 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک تێکۆشەر دەکات
ی ن ک 07:39 PM - 2024-07-26 -
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
عیراق 07:23 PM - 2024-07-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی
پرسەنامە 02:48 PM - 2024-07-26 -
نرخی نادەین و هەمووشمان دەوێت
بیروڕا 01:18 PM - 2024-07-26 -
شێخ جەعفەر: بە هەڵبژاردن هەرێم رزگار دەکرێت
کوردستان 12:12 PM - 2024-07-26 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
کوردستان 09:34 AM - 2024-07-26