}

ئاگرێك لەچیای گوێژە كەوتەوە

کوردستان 12:09 AM - 2021-08-01

ئەمشەو ئاگرێك لەچیایی گوێژە لەسلێمانی كەوتووەو تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە كۆنتڕۆڵی بكەن.

پەیامنێری PUKmedia  لەو بارەیەوە ووتی: ئەمشەو  لەسەر چیایی گوێژە لەسلێمانی ئاگرێك كەوتووەتەوەو پێش ئەوەی بەفراوانی پەرە بسێنێت تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی  ئاگر كەوتنەوەكەو بەزووترین كات كۆنتڕۆڵیان كردوە.

وتیشی: هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەوەو هۆكارەكەشی بەهۆی گڕگرتنی ئەو پوش و دارە وشكانەی كەلەوێدا بوونە.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو